شەیتانە بازاڕی هەڵبژاردن لە ئیڕان و رۆژهەڵاتی کوردستان
Wednesday, 12/04/2017, 19:36
چەند رۆژی دیکە لە ئێران ولە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ هاتنە سەرکاری سەرۆککۆماری نوێی ئیران دەست پێدەکا. ئەو هەڵبژاردنە چەندە دێمۆکڕاتیکە وچەندە شەرعی وچەند بە ریکاری یاسایی بەڕێوە دەچێ من هیچ کارم پێ نییە. کۆماری ئیسلامی جینایەتکارە، باشە خراپە ،دەبێ بڕووخێ یان نەڕووخێ یان زاڵمە دیسانیش کارم پێ نییە. چون حیزبەکانی لای ئەو بەشە لە وڵات دووهیندەی کۆماری ئیسلامی درۆزن دەرچوون. دەسەڵاتی تاران درۆشمان دەگەڵ بکا، بشمانکوژێ ، لە دارمان بداو زیندانیمان بکا،،،، بە مافی خۆی دەزانێ چوون دۆست نییە ودوژمنە. ساڵەهای لە ژێر درووشمە قۆڕەکانی ئەو حێزبانەی وێ خەڵکی بێتاوان دەچەوسێتەوە، دەکوژرێ ، کەسایەتی ترۆر دەکرێ کەچی هەمو جارێک کە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دێتە پێشێ ، لە رۆژهەڵاتی کوردستان رێژەیەکی زۆر خەڵكی کورد بەشداری لە هەڵبژاردن دەکاودەسەڵاتێش هەر لە جێی خۆیەتی! بەڵام ئەوەی کە گرینگە ئەوەیە:
" هەڵویستی حیزبەکان وپڕۆژەی چارەسەری "
گەوجاندنی خەڵكیش ئەندازەی هەیە. باش لە بیرمە کاتی خۆی لە چوارچرای شاری مهاباد خەڵکێکی زۆر کۆببۆوە وگووتیان دوکتور قاسملوو / د،خ / قسەمان بۆ دەکا. منیش چووم. لە ناو قسەکانیدا دوو شت زۆر سەیر بوو.گوتی: ئیمام خومەینی وادەزانێ کوردستان دەشتی شاری قومە کە بە هاسانی دەستی بە سەردا بگرێ./ شاری قوم شارێکی ئایینییە لە ئێڕان وناوەندێکی شیعە ئایینە ودەشتایی هەیە / ! قسەی دووهەمی ئەوە بوو گوتی: دۆستی دێرینمان شوڕەوی یاریدەرمان دەبێ لە جەنگ دەگەڵ تاران وتارانیش تەنیا چەند فڕۆکە شکاوی ماوە! ( خەڵکیش بە تووندی چەپڵەیان بۆ لێدەدا دەیاننەڕآند ومنیش لە هەموان خراتربوم ودەمنەڕآند ،ئەو خەڵكە دەتگووت گوونی دەکێشن) !
زۆری پێنەچوو خومەینی هاتە سەر / تی،،ڤی / وگوتی: نەمگووت پرسی کوردستان کومونیزمە! ئەوانە کوففارن ودێمۆکڕات نین! هەرئەوە بوو کە بەسیج هێرشی کردە سەروڵات کەسی نەهێشت. ( بەسیج بە عەڕەبی یانی حەشدی شەعبی ئەوەی کە لە عێراق و لە باشووری کوردستان دامەزراوە، لەوانەیە نیوەی چەکدارەکانیشی کور دبن ). لەو ناوەدا رۆڵی سەرەکی درا بە مەسعود بارزانی / کوڕێ مەلای خەتێ/. قیادەمووەقەت دەتگووت داشەهارەیە نۆرەی بەسیج ومەسیج نە دەدا. تا لە کۆیەو زڕەگوێزیان کردن و ئێستێش وەک چووالوو خۆیان مات کردوە ولۆدە لۆدە دەئاخفن وبە خەڵکی هەژار دەڵێن: مەچنە سەر سندووقەکانی هەڵبژاردن!
تاقمێك شەل وشکستەوپیرو پەککەتەوگەجەر گوجەر لە یەکتر کۆ دەبنەوە وکەسێک نەیانناسێ دەڵێ داسی داسنیان نایانبرێ ئەوەندە تیژو تووژو جەرگبڕن! لەهەموانیش سەیرتر ئەوەیە کە دەڵێن: پژاکمان قەبوڵ نییە دەبێ خۆی ساغ کاتەوە کە سەربەخۆییە یان سەر بە پ،ک،ک،یە! لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەڵی کۆتانێ بە موو بەندە کە چی لە ناو کەمپەکاندا لە باشوور دەرگای سیاسەت و خەباتیان لە لایان دەسەڵات دزی هەولێرو سلێمانی بە حەوت گۆڵي کلیلان لە سەرداخراوە بە خەڵکی هەژار وداماوی ژێر دەستی قزڵباشەکان دەڵێن: مەچنە سەر سندووقەکان! ( وادەزانن سندووقی کوردستان پۆستە هەرکەس بابەتی ناردندزوو بۆی بڵاو دەکەنەوە). یەکێک لە پەڕجووەکانی / موعجیزە / کۆماری ئیسلامی ئەوەیە کە مرۆڤ دەنگی / نا / دەدا. بەڵام ئەو دەنگە کە هاتەدەرێ دەبێتە / ئا / !
حیزبی دوورەلان وبێ پڕۆژەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان ساڵێ جارێک چەند کەسێکیان لێکتر کۆ دەبنەوە رێگای ژیان وداهاتووی ژیان بۆ خەڵكی بێبەختی ئەو بەشە لە وڵات لە کاغەزی ڕەش نیشآن دەدەن. سەردێوەزمەی دەسەڵات لە ێیران وتورکیەو سوریە وعێڕاقی دوای سەددامیش ئەوەندی بڵیی جینایەتکارو بێ بەزەیین. بەڵام ئێوە چکارەن؟ ئێوە چتان کردوە؟ تاکەی بە قسەی قۆڕوبێواتا خەڵكی فریو دەدەن؟ گەنجی کوردتان هەرزان فرۆش کرد سێ دەیە زیاترە لە سەرناوی وشەی دێمۆکڕات ولایەنگری لە رەنجدەرو زەحمەتکێش درۆ دەگەڵ خەڵك دەکەن. خەڵكی هەژار دەراوێکی روون لە ئێووە شک نابا، تا نەچێتە سەرسندوقەکان. لەوەش بترازێ گووتم: خەڵک بچنە سەر سندوق ، نەچنە سەرسندوق، هیچ ئاڵوگۆڕێک نە لە کۆماری ئیسلامی روودەداونە هیچ ئاڵوگۆڕێکێش لە ئێوە. بە داخەوە ئیووە وەک منداڵێکی بێ فەڕوجووت مۆرو ناجورتان لێهاتوە. هەر چی بۆ خۆتان دەیزانن هەر ئەوەیە. بۆ قسەی خەڵک وبنەماڵەی شەهیدانیش هیچ بایخێکی دانانین.
جەعفەر کەریمی
سندوقی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست