کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوڕەگەز خائینەکانی ناو یەکێتی

Sunday, 09/04/2017, 16:14


مناڵەکانی تالەبانیی و برایم ئەحمەد، کە ئیستا دەستیان بەسەر یەکێتیی و سامانیدا گرتووە، هەر کاتێک بیانەوێت لە ناحەز و دزە رکابەرەکانی خۆیان بدەن، وا پیشان دەدەن، گوایە ئەمان لە بەرەی گەلەوە دەست لەو ناحەزانە دەوەشێنن، نووسینەکانی شاناز و هەڵۆ بە ئاشکرا ئەمە دەردەخەن، کە چۆن لە پێشدا باسی سەروەری یەکێتیی و پیاوەتی تالەبانی و ئەوسا با دەدەنەوە و باسی گەل و خەڵک دەکەن، گوایە ئەمانیش لەبەرەی گەلن و لەو روانگەیەوە قسە بە مەلا بەختیار دەڵێن و نهێنییەکانی ئاشکرا دەکەن. کە کاتێک هێرش دەکەنە سەر مەلا بەختیاری خزمی خۆیان، بە هاوڕەگەزباز و بەدڕەوشتی لە قەڵەم دەدەن، واپیشان دەدەن، ئەوانە دوژمنی خەڵکن، بەڵام خۆیان دلسۆز و دەستپاک و خاوەن موراڵن، ئیتر نیةی و عەیب و عاریان ئاشکرا دەکەن، وەک ئەوەی خۆیان زۆر شەریف و خاوەن رەوشتی بەرز بن. ئەمەش تەنیا دژی ئەو کەسانەیە، کە نەچۆنەتە ژێر چەتری بنەماڵەکەیانەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا کوڕ و کچانی برایم ئەحمەد، لە رێگای هەڵۆی برایانەوە هێرشێکی بەرفراوانیان کردە مەلا بەختیار، ئەو مەلا بەختیارەی کە خەزوری کوڕەکەی تالەبانییە و بە هۆمۆ و هاورەگەزبازیان لە قەلەم دا، هەڵبەت من لێرەدا لە سەنگەری مەلا بەختیارەوە قسە ناکەم، چونکە دەزانم بەڵگەکان هەمووی راستن و چەندین ڤیدیۆ و دەنگی تۆمارکراوی مەلا بەختیار هەیە، ئەو سنوریان تێپەڕاندووە پشتگیریی لێبکرێت. من ئەم نووسینەم بۆ ئەوە تەرخان نەکردووە، قسە یان پشتگیریی مەلا بەختیار بکەم، بەڵکو ئەوەی مەبەستمە لێرەوە دەرگای باسێکی دیکە بکەمەوە بۆ تێگەیشتن لە مەسەلەی موڕاڵ و بەدڕەوشتی بنەماڵە و مندالەکانی برایم ئەحمەد و تالەبانی.
لێرەدا دەپرسین ئایا بۆچی هەڵۆی برایم ئەحمەد تەنیا باس لە مەلا بەختیار دەکات باسی هەموو سەرانی یەکێتی ناکات، کە کەم تا زۆر لە بەدڕەوشتیی و داوێنپیسییەوە تێوەگلاون؟ ئایا هێرۆ و شاناز و تالەبانی و خوشکەزاکانی خۆیان کەسانی شەریف و دەستپاک و دڵسۆزن!؟
کاک هەڵۆ دێت باس لە ڕەوشت دەکات و خۆی دەخاتە بەرەی گەلەوە، ئێمەش بەهەمان میتۆد لە کاک هەڵۆ دەپرسین: داخۆ ڕەوشت تەنها خەوتنە لە هوتێلەکاندا لەگەڵ هاوڕەگەزدا، یان رەوشت هەراجکردن و فرۆشتنی نیشتمانێکیشە لە ژێر دەستی تالەبانی زاوا و خوشکە ناموبارەکەتەدا دەکرێت؟ ئایا بێشەرەفی لەوەشدا نییە، هەرچی فایلدار و خائین و ناپاکە خستوتانەتە نێو ریزەکانی یەکێتییەوە و بازرگانی بە خەڵک و بە نیشتیمان، بە نەوت و بە سامانەکەیەوە دەکەن؟ ئایا بێشەرەفی و خیانەت ئەوە نییە خوشک و کەسوکارەکەت نیوەی سلێمانییان بە زیادەوە لەسەر خۆیان تاپۆ کردووە؟  فەرمانبەر موچەی نییە، کەچی ئەوانیش بە لۆری پارەی نەوت دەشارنەوە؟ ئایا هاورەگەزبازیی ناشرینە، یان داگیرکردنی گردێک بۆ گۆری باوکتان و راکێشانی ئاو و کارەبا و پاسەوان بۆی؟ ئێوە ئەگەر راست دەکەن دەبوو لە پاڵ هاوڕەگەزبازییەکەی مەلا بەختیاریشدا، باستان لە هاورەگەزخیانەتەکانی بەرپرسەکانی دیکەش بکردایە، وەکو مەحمود سەنگاوی و حاکم قادر و ئەوانی تر؟ بە نمونە ڕێزگرتن لە خائین و وڵاتفرۆشان؟ تەماشای ئەو وێنانەی خوارەوە بکە، بزانە هاوڕەگەزبازییەکەی مەلا بەختیار لە ژووری ئوتێلەکە ناشرینترە، یان هاوڕەگەز خائینەکانی بەرپرسانی یەکێتی لەناو چاڵەنەوتەکانی نیشتیمان؟
بەڵگەکان بە وێنەوە خۆیان دێنە قسە، چونکە وێنە ناتوانرێت حاشای لێبکرێت
ئەو وێنانەی خوارەوە، وێنەی شێخ تەیب بەرزنجییە، کە لە سەردەمی حکومەتی بەعسدا موستەشاری فەوجی ۲٠۳ بوو، هەروەها پلەی عمیدی هەبوو.
شێخ تەیب یەکێک بوو لەو کەسانەی بەردەوام سەردانی سەدام حسێن و عەلی حسێن مەجید و وتبانی کردووە و سەدامیش پێشوازی لێکردووە. یەکێکە لە ئەنفالچییەکان.
کوڕی شێخ تەیب بە ناوی هەردی ناسنامەی تایبەتی بە ئیمزای عودەی بۆ کراوە، زۆر لێیانەوە نزیک بووە، ئیستا شێخ تەیب بەرزنجی شەریکی کۆمەڵێک بەرپرسی یەکێتییە لەوانە مەحمود سەنگاوی و حاکم قادر و چەند بەرپرسێکی تر.
شێخ تەیب لەناو ئەو یەکێتییەی خاتو هێرۆی برایم ئەحمەد رێزێکی تایبەتی هەیە، چەند ساڵێکە شەریکی پرۆژەکانی ئەو بەرپرسانەیە!
لە کۆتاییدا لە هەڵۆ و شاناز و هێرۆ، هەروەها لە خوێنەرەکان دەپرسم:
ئایا مەحمود سەنگاوی و حاکم قادر و هەموو بەرپرسە خائینەکانی دیکە، وەکو مەلا بەختیار هاوڕەگەزبازبوونایە باشتر بوو کە تەنیا زیان و ئەرکی لە سەر لەشی خۆیەتی، یان هاوخائینبازێک کە ئەرک و زیانی بۆ نیشتیمان و گەلەکەی هەیە!؟ هەرچەندە ئەم پرسیارە ناکاتە ئەوەی بڵێین ئەوانەی ناومان هێناون لە رووی کۆمەڵایەتییەوە شەریفن، نا... نەخێر پێچەوانەکەی، بەڵام بەدبەختی مەلا بەختیار لە وەدایە، کە دەنگی تۆمارکراو و ڤیدیۆی لەبەر دەستاندایە و بۆتە دوژمنتان و ئاشکرای دەکەن، گومانم نییە هەموو بەرپرسەکانی تریش، کەم تا زۆر ڤیدیۆ و دەنگی تۆمارکراویان هەیە.مەحمود سەنگاوی و حاکم قادر و بەرپرسەکانی تر هەموویان لە بەدڕەوشتیدا تێوەگلاون سێڤێکانیان پڕە لە کاری ناوگەڵئاڵۆشی و بێشەرمیی و بێشەرەفی.
بریا بەرپرسەکان و کاک هەڵۆ، شاناز و هێرۆش لەشفرۆش و هۆمۆبوونایە، بەڵام وڵاتفرۆش و دز و خائین و بێشەرم نەبوونایە.
شێخ تەیب و سەددام

شێخ تەیب و عەلی حەسەن مەجید

شێخ تەیب و وتبان

عەمید شیخ تەیبی  دوێنێ و شێخ تەیبی بازرگانی ئەمڕۆی یەکێتی

ناسنامەی هەردی کوڕی شێخ تەیب بە واژووی عودەی سەددام


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە