کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ریتانیا ده‌توانیت بڵێت؛ سه‌ره‌رای ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی مه‌رج نیه‌ له‌ یه‌كێتی ئۆروپا بكشێته‌وه‌ !

Saturday, 08/04/2017, 21:52


بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن مه‌رج نیه‌ راپرسی بۆ جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی بێت له‌ ئانوساتی خۆیدا، ده‌كرێت بپرسین؛ ئایا به‌ریتانیا كه‌ راپرسی بۆ ده‌رچون له‌ یه‌كێتی ئۆرپا كرد، ده‌توانێت بڵێت ئه‌وه‌ راپرسیمان كرد و له‌شوێن خۆمان ده‌مێنینه‌وه‌ و هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین فشار بخه‌ینسه‌ سه‌ر یه‌كێتی ئۆروپا و هه‌ندێك ئامانجی تایبه‌تی خۆمان دێنینه‌دی و هه‌ر كاتێك ......مان كه‌فی كرد ئه‌وجا به‌ سوك و ئاسانی فرته‌ی لێده‌كه‌ین و  ده‌كشێینه‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامی  ریفرادنۆمه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین . یان سكوتله‌ندا بڵێت ئیمه‌ ریفراندۆمان كرد و گه‌له‌كه‌مان بریاری مانه‌وه‌ی له‌گه‌ل به‌ریتانیا _ دا، به‌ڵام هه‌ركاتێك ئێمه‌ مه‌یلمان لێبوو ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و ده‌مێنینه‌وه‌، یان سورده‌بین له‌سه‌ر جیابونه‌وه‌ و پێویست به‌ ریفراندۆمی تر ناكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ؟ نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌كی یاسایی و ئاسایی، له‌ هیچ شوێن و سیستمێكدا،  ریفرادنۆم نه‌بۆته‌ ئامرازێكی سیاسی و كارتی فشار و خۆدورخستنه‌وه‌  له‌ قه‌یران و رزگاربون له‌ باری قورسی شه‌خسی و حزبی لایه‌نێك یان كه‌سێك .
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و ئه‌وانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گوزه‌ر كردن له‌م قۆناغه‌ و په‌رینه‌وه‌  له‌م وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ بێت كه‌تێی كه‌وتون و هه‌رێمیان توشی شكستی هه‌مه‌چه‌شن كردووه‌ و ده‌یانه‌وێت سۆز و مه‌یل و دڵسۆزی خه‌ڵك بۆ نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌یان بهه‌ژێنن و بۆ داپۆشینی كاره‌ خراپه‌كانیان به‌كاری بێنن و، بۆ ئامانجی ته‌سكی حزبی و خۆڵ كردنه‌ چاوی خه‌ڵكه بێت،ئه‌وه‌ قسه‌یه‌كی تره‌، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه‌ ریفراندۆم ته‌نها بۆ مه‌به‌ستێك و ئامانجێكی تایبه‌تی ده‌كرێت، له‌ پاش ته‌وابونی پرۆسه‌كه‌ ده‌سه‌ڵات ناچاره‌ پابه‌ند بێت پێوه‌ی نه‌ك ته‌نها بۆ ته‌كتیك و كارتی فشاری  سیاسی به‌كاری بێنێت . 
بۆیه، له‌م ئان وساته‌ هه‌ستیاره‌دا، زۆر شتمان بۆ روون ده‌بێته‌وه‌، له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو ئامانجه‌كان، دیاره‌ جگه‌ له‌ ئامانجی تایبه‌تی شه‌خسی و حزبی و ده‌رچون له‌ قه‌یرانه‌ گه‌وره‌ و هه‌مه‌جۆره‌كان، وا ده‌رده‌كه‌وێت به‌م شێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت راوبۆچونی هاوپه‌یمانه‌ ئیقلیمی و جیهانیه‌كانیان بزانن و خه‌ڵكه‌كه‌ی كوردستان به‌و شێوه‌یه‌ فریو بده‌ن، كه‌ ریفراندۆم به‌ ناوی سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ ده‌كه‌ن و" له‌كۆتایی پرۆسه‌كه‌ش قۆناغه‌كه‌ تێپه‌رێنن و دواتر خه‌ڵك بده‌نه‌ ده‌ست قه‌ه‌ده‌ر و خۆیان لێ بكه‌ن به‌ كه‌ره‌ی شه‌ربه‌ت و میله‌ت توشی نسكۆی گه‌وره‌ بكه‌ن . ئه‌گینا  گه‌وره‌ترین ئامرازی سه‌ركه‌وتن له‌ پرۆسه‌یه‌كی یاسایی و ئاسایی وه‌ك ریفراندۆم، زه‌مینه‌خۆش كردن و ئاماده‌كاری مادی و مه‌عنه‌ویه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجێكی گه‌وره‌ی وه‌ ك سه‌ربه‌خۆیی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌وه‌ و به‌ پرۆسه‌یه‌كی ئازاد و یاسایی و سه‌رده‌مانه‌ی وه‌ك ریفراندۆمه‌وه‌ . ئه‌گینا ریفراندۆم ئامرازێك نیه‌ بۆ فشار و ململانێی سیاسی به‌ده‌ست لایه‌نه‌كانه‌وه‌ . بۆیه‌، لێره‌دا ئه‌گه‌ر له‌ دواجاردا میله‌ت توشی نه‌هامه‌تیه‌كی تر بكه‌ن، ئه‌وه‌ متمانه‌ به‌ رێگه‌ یاسییه‌كانیش  نامێنێت و خه‌ڵك له‌ خاك و نیشتمان داده‌برن و به‌ ملكه‌چی ده‌یهێڵنه‌وه‌ و ریفراندۆمیش جێگه‌ی ته‌بڵی هه‌ڵپه‌ركێی نه‌ورۆز ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ بۆ چه‌ندین ساڵه‌ جاردانی سه‌ربه‌خۆییان كردۆته‌ ئه‌و ته‌پڵه‌ و وه‌ك  ئامرازێك بۆ خۆ قوتاركردن له‌ به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ و تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ كاری دێنن . ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە