پەیج و ماڵپەڕەكانی سەر بە پاراستن و باڵی نیجرڤان كێن؟ كێ سەرپەرشتییان دەكات؟
Saturday, 08/04/2017, 11:04
پارتی بە تەنیا هەر تیروری سیاسیی ناکات! خەڵك نارفینێت! ئەشكەنجەی بەربەریانەی خەڵك ناكات! یان بارەگا ناسوتێنێت، بەڵكو لە پاڵ ئەمانەشدا بەجۆرەها شێوە هەوڵی سوكایەتی بە نەیار و ناحەزانی خۆشی دەدات، وەک ئەو کەسایەتییە سیاسییانەی نێو پارتەکانی دیکە، هەروەها نووسەر و رەخنەگرەکان.
پارتی چونكە خاوەنی هیچ پەیامێكی مروڤدۆستانە نییە، ناشتوانی لە ململانی دیموكراسی و دیالۆگی مەدەنی سەركەوتوو بێت، بۆیە پەنا بۆئەوكارە قێزەوەنانە دەبات، یەکێک لەو کارانە کە دەیکات و پارەیەکی زۆری بۆ تەرخان کردووە، دروستكردنی پەیجی تایبەت بەناوی رەخنەگر و کەس سیاسیەكانی نێو حیزبەکانی تر، هەولی ریپۆرت وهاككردنی پەیجە ئاكتیڤ و رەخنەگرەكان دەدات، تا دەگاتە دروستكردنی دەیان ماڵپەڕ و پەیجی دروستكراوی فەیسبوک بەناوی جیا جیا ، چونكە خەلك سەیری میدیاکانی خۆیان ناکەن و ناشتوان خۆیان ئەو هەموو سوكایەتییەی کە بە نەیارانی خۆیان دەکەن، یان تاوان و تومەتیك لەمیدیا فەرمیەكان دابنێن ، بۆیە پەنا بۆ ئەم رێگایە دەبەن و لەم كارەدا چەند كەسایەتیەكی دیاری پارتی سەرپەرشتی دەكات، وەك موحەمەد سەلیم مزوری و هیمن هەورامی، كە هەریەكەیان سەرپەرشتی چەندین پەیج و ماڵپەر دەکەن، كۆمەكی مادیی ئەو کەسانە دەکەن، کە رۆژانە ئەکتیڤن و زانیاری و هەواڵیان پێ دەدەن. بەداخەوە بەشێك لە خەڵكی ناوشیار بەهەوالەكانیان بڕوا دەكەن، هەشیانە بەبەرنامە هەوڵەكانیان بۆ بڵاودەكەنەوە بەتایبەتی رەخنەگرەكانی گۆڕان كە لێرەدا چەند زانیاریەكتان پێرادەگەیەنم
گروپه تیروریستیهكهی پاراستن هێمن ههوارامی و محمد سهلیم مزوری و شعبان شهعبان
1- پەیجی وەلامی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن بەرهەم حەسەن موستەفا لەئەنكەرەوە بەرێوە دەجیت كەئەو ناپاكە دوسەرەیە بۆدەزگای میت و پاراستن كار دەكات
2- تەها ناوەندی كارگیری لقی بالەكایەتی پارتیە و سەرپەرشتی راگەیاندنی ئەو ناوجەیەی پارتی دەكات و خۆی وەك فریشتە نیشان دەدا كەنارازیە لەپارتیە بەلام لەژێرەوە قێزەوەنترین كار لەمیدیای دەكات ئەوانیش دروستكردنی جەندین پەیجە بەناوی ئەوەكەسانەی كەرەخنەگری پارتین بەتایبەتی بەرپرسەدیارەكانی گوران و یەكیتی وەك پەیجی قادر عزیز ، مەحمود سەن
گاوی ، عادل موراد ، عەبدولای مەلا نوری تاحەمەی حاجی مەحمودیش دەستەموی سیاسی پارتی و مالی بارزانی نەببوو پەیجیكی بەناوی كردبۆوە، هەروەها پەیجی ئیڤار ئیبراهیم و سروە عبدواحید و فوئاد مەعسومی هەیە كەزۆرترین كاری فوتوشۆی ئەو كەسە دارماوە لەئەخلاق بۆئەو خانمانەی گوران ویەكیتی ردویەتی ، رەنگ بیت هەبیت بلی جون دەتوانی ئەو هەموو پەیجانەی پێ بەڕێوە دەجیت ؟ بەلام كاری ئەو تەنها ئەوەیە جارناجارێك لێدوان و ّێنەیەك بەناویان بلاو دەكاتەوە.
3- زانا میکایل و دانا میکایل ئەدمینی پەیجی ئاژانسی پارتی نیوزن، ئەو دوو برا نەخوێندەوارە لەلایەن ئاسایشی گشتی و محمەد سەلیم مزوری و هیمن هەورامی هاریكاری دەكرێن و سوکایەتی بەسەرجەم ئەوکەسایەتیانەدەکەن کە رەخنەگری پارتین ، وێنەی فۆتۆشۆپی زۆرێک لەو ئافرەتانە دروست دەکەن کە لێدوان و قسەی حەق دەکەن
|
بەرهەم حەسەن، کارمەندی میت و پاراستن |
4- ئاسۆ عەلی فەرەج كەنوسەریكی دەرباری پارتیو پاراستنە و پیاوی كاروان محمەد سابیرە كەناسراو بەكاروان دەنگ گەورەیە و راوێژكاری مەسرور بارزانیە كەزۆرترین هەوالی درۆ بلاو دەكەنەوە و زۆربەی جار هێرش دەکەنەسەر باڵی نێچیرڤان و ستافی مەکتەبی نێچیر ، کاروان محمد سابیر چند کەسێکی هەیە بۆ دژایەتی ئەوکەسانەی دەیەوێت سەرجەم لایەنەکان و تەنانەت پارتیەکانیش كەدژی هیمن هەورامی و بالی مەسرور بن ، ئەوانیش بریتین لە نە جمدین حسن موستەفا ، بەرهەم حسن موستەفا ، کارزان محمەد ،ئە رسەلان سلاحدین ، سوارە سابیر ، محمد کلاری و ریکان سباح
سەرجەم ئەم ناوانە ئیش بۆ کاروان محمد سابیر دەکەن و ئەویش لەژیر فرمانی هیمن هەورامی و شعبان
|
هێمن هەورامی |
شعبان بە کوتلەی کۆنکرێت ناسراون ونكە لەپارتیەكانیش دەدەن لە پەیجەکانیان بەناوی
وەلامی پارتی دیموکراتی کوردستان
سات
وڵات پاریز
نوێبوونەوە
ڕێچکە
ژێدەر
پرێس
فشار نیوز
هەوال نیوا
نەوەی نوێ
خواكورك
|
تەها ناوەندی |
ووشە (سەربازە سور) سەرپەرشتی دەكات و دۆسیەی جولاندنی كەیسی هاوسەرەكەی ئاشتی هەورامیش بەبریاری كاروان دەنگ گەورە گەورە كرا. ئەو پەیجانە سەر بەباڵی نێچیرن.
پیران ئەمیر ئەدمین و خاوەنی سایتی لایەنگرانی پارتی، سەنگەر موستەفا ئەدمینی پەیجی کۆدەنگە و ئیش و کار بۆ پاسەوانەکانی نیچیر دەکات بەناوی ئەحمد سڵاح
کارمەندێکی پاراستن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست