هەتا گەلی کورد لە شۆڕشدا بێت، کەسانێکیش دەبن کە خۆیان بفرۆشن
Thursday, 06/04/2017, 18:57
لە کانتۆنەکانی جەزیرە و کۆبانێ، ٣٥ ئەندام و بەڕێوەبەری ئەنەکەسە کە بە ناوی قاچاخچێتی و کاری بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە سیخوڕییان بۆ میتی تورک دەکرد، لەلایەن ئاسایشی ڕۆژاوای کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگەوە دەستگیرکران.
لەم دواییانەدا، لەلایەن هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە و ئاسایشی کانتۆنەکانی جەزیرە و کۆبانێوە، دەست بە هەڵمەتێک کرا و تێیدا ٣٥ ئەندام و بەڕێوەبەری ئەنەکەسە دەستبەسەر کران.
ئەنەکەسە کورتکراوەی (ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا)یە کە لەلایەن بارزانی و دەوڵەتی تورکەوە دروستکراون.
لە ئەنجامی لێپرسینەوەکاندا، دەرکەوت کە ئەو ٣٥ کەسە بەناوی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، کاری سیخوڕی دەکەن و بە بەردەوامی زانیارییان بە میتی تورک داوە.
لە هەموو جێگەیەک و یاسا نێونەتەوەییەکانشدا، کاری سیخوڕی و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بە تاوان هەژمار دەکرێت.
بەپێی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە مرۆییە نێونەتەوەییەکان، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و کاری قاچاخچێتی بە چەک و مادە هۆشبەرەکانەوە، وەک تاوان دەبینرێت و دەبێت بەپێی یاسای ناوخۆیی پەیمانی نێونەتەوەیی سزا بدرێن.
ئەندامە چالاکەکانی ئەنەکەسە کە لە کانتۆنی کۆبانێ و شار و شارۆچکەکانی کانتۆنی جەزیرە وەک {قامشلۆ، دێرک، عامودێ، تربەسپی و ...هتد} لەلایەن ئاسایشی ڕۆژاوا و هێزەکانی یەپەگە و یەپەژەوە دەستبەسەر کران، پاشان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا و هێشتاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا، ئاشکرابوو کە ئەو کەسانە بەهۆی چالاکی سیاسی ئەنەکەسەوە دەستبەسەر نەکراون (وەک ئەوەی کە ڕاگەیاندنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق پڕوپاگەندەیان بۆ دەکرد)، بەڵکو بە پێچەوانەی ئەو پڕوپاگەندانەوە، لێپرسینەوە لەو کەسانە بەهۆی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، قاچاخچێتی چەک و مادە هۆشبەرەکان و سیخوڕیکردنیان بۆ دەوڵەتی تورک و دەزگا بەدناوەکەی پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بووە.
ئەو ئەندامانەی ئەنەکەسە کە بەهۆی سیخوڕی و قاچاخچێتی چەک و بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە لە کانتۆنی جەزیرە گیراون، بریتین لە:-
صباح احمد عمر، عمر ابراهیم عمر، میزار حەمەد خدان، محمد مصطفی شوکری، بەرەکەت حاجی کەلەش، جعفر بکر حیسام، عیسا یوسف حسین، فەرهاد سەبری عمر، هۆزان ابراهیم سلیمان، یوسف ابراهیم عبد الرحمن.
ناوی ئەو ئەندامانەی ئەنەکەسە کە لە کانتۆنی کۆبانێ گیراون و هەمان کردەوەیان کردووە و هەروەها سیخوڕیشیان بۆ گروپە چەتەکانی جەرابلوس کردووە، بریتین لە:-
فەیاد محمد ئەمین محۆزادە، فیصل عبد الرحمن محۆزادە، محمد رمضان محمد، محمد صالح شاهین، فەواز دەروێش مسکۆزادە، محمود سالح علی.
وێڕای ئەو کەسانەی ناویان هێنرا، ٢٠ کەسی دیکەش لە لایەنگرانی ئەنەکەسە کە کاری سیخوڕییان بۆ دەوڵەتی تورک و بازرگانیان بە مرۆڤەوە کردووە و بەنیازبوون ڕۆژاوای کوردستان لە دانیشتوانەکەی چۆڵ بکەن و ئێستا لەلایەن ئاسایشی ڕۆژاوای کوردستان و هێزەکانی یەپەگە و یەپەژەوە گیراون بریتین لە:-
تیرێژ عبد الرحمن سەید عیسا، جەبر رشید سلۆ، زۆزان کنعان ابراهیم، شێخۆ فیصل خلیل، عبد الرحیم صبری لگێلی، عدنان جاسم حسین، کانیوار حسن خلف، کانیوار یحیا ابراهیم، محمد حسین علی، محمد سۆمە ربیعە، مراد عبد العزیز السعید، محمد کنعان ابراهیم، نجات محمد امین اسماعیل، مسعود محمد العبو، یاسین رمضان محمد، جناح صالح کەلەش، حسن محمد سلیم عجاج، رفیعە حسن حسن، رمضان علی الاحمد.
ڕاگەیەندراوە کە ئەم ئەندامە سیخوڕ و قاچاخچیانەی ئەنەکەسە، یەک بە یەکیان بە ناو خاکی تورکیادا چەک و پێداویستییان بۆ چەتەکانی بەرەی نوسرە دابین کردووە و زۆربەی هەرە زۆری ئەو چەکە ئەڵمانیانەی کە بە مەبەستی بەرپەرچدانەوەی داعش بۆ پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق بەڕێکرابوون، ئێستا دیارنین و لەلایەن ئەو کەسانەوە بۆ بەرەی نوسرە بەڕیکراون. دەنگۆی ئەوە هەیە کە وڵاتی ئەڵمانیاش لەو بارەیەوە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست