پیاوکوژ و کوڕەخوارزای عه‌لی حسینی به‌رپرسی پەیوەندەییەکانی پارتی گەڕایەوە بۆ هەولێر
Wednesday, 05/04/2017, 19:46
جەمال جەبار خوارزای عه‌لی حسینی به‌رپرسی پەیوەندەییەکانی پارتی، ئەو تاوانبارەی کە لە رۆژی 2016/5/2 کوڕێکی گەنجی خوێنکاری یەکەمی زانکۆی، بە ناوی بارزان رەشید لە هەولێر تیرۆرکرد و دوایی بە سەیارەکەی بەسەر لاشەکەیدا رۆیشت، پاش فشارێکی زۆر عەلی حسێن دەربازی کرد و ناردی بۆ دەرەوەی وڵات. ئەم تاوانبارە لە رۆژی ٢٧ / ٠٣ / ٢٠١٧ بە دزییەوە گەڕایەوە بۆ هەولێر، هەر لە فڕۆکەخانەی هەولێر مایەوە و نەهاتە ناو شار. گەڕانەوەی ئەم تاوانبارە تەنیا بۆ ئەوە بوو، کە بە پێی یاسا تازەکە موچەکەی بۆ سەرف بکرێت، من خۆم یەکێک بووم لەوانەی بە چاوی خۆم ئەم تاوانبارەم بینی، هه‌رله فروكه‌خانه‌دا موچه‌ی بایومێترەکەی بۆ ته‌واوكراو و دواتر له‌گه‌ل عه‌لی حوسینی كۆنه جاشی خاڵی و پیاوه‌كه‌ی سوداد بارزانی به خه‌تی گه‌شتیاری توركی ئونلاین سه‌فه‌ریان کرد بۆ ئه‌لمانیا، ئیستا هه‌ردووكیان له ئه‌لمانیان.
بۆ وەبیرهێنانەوە بارزانی هه‌ره‌شه‌ی كرد و گوایه باوكی ئه‌و كوڕه‌ی ده‌ستگیر كردوه، تا کوڕەکەی ته‌سلیم بكاته‌وه، كه‌چی وا ئیستا له فڕۆكه‌خانه‌ش موچه‌ی بایۆمێتریان بۆ ته‌واو كرد.
-------------------------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست