کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حیزب و خوێندن

Wednesday, 05/04/2017, 19:00


 لەدەولَەتە دیكتاتۆریە كاندا حیزب ئەو ماشێنە ناشرینە بۆگەنەیە كەهیچى كەمتر نیە لە سەیارەى خۆلَەكە ,چونكە لەحیزبدا ئەوەندەى ماستاو چى و لەب لەبان لەپێشە كەس لەپێش نیە كورسیە كانى ‌ڕیزى پێشەوە ناگرێت حزبی كوردى حزبێكى سنور بەزێنە تەداخول لە هەموو جومگە كانى كۆمەلَگە دا دەكات بەتایبەت پرۆسەى خوێندن.
  ئەم كەلتورەش هێند كەلتورێكى بعسیانەى كۆنە پارێزى دیكتاتۆریە هێندە هەنگاوێك نیە بۆبەدەزگاى كردنى پرۆسەى پەروەردەو خوێندن ئاخر كۆمیتە یان ناوچە یان لق و مەلَبەندوچلَ چى دەیان بەستێتەوە بەپرۆسەى فێر كردنەوە ؟خۆئەوانەى لەوێن بەدەگمەن نەبێت هەموو نەخوێندەوارو كۆلكە خوێنە وارن دەنا چۆن ‌ڕازى ئەبن بەرپرسە كۆتربازو نەخوێنەوارە كان ئیدارەیان بدەن؟
 بەداخەوە لە دەولَەتە دیكتاتۆریە كاندا حیزبۆئەوەى تاكێكى تێك شكاو بودەلَەو بێ ئەرزش بەر هەم بهێنێت ‌ڕودەكاتە پەروەردە چونكە حیزب خەلَكى كۆیلەو تێك شكاو بودەلَەى گەرەكە, كەسێكى دەوێت وەك مە‌ڕوابێت قالوبەلاوزیقەزیق و سەرئێشەى بۆدروست نەكات. كۆمەلَگەیەكى گوێ ‌ڕایەلَ كۆمەلَگەیەكى بێ پرسیار كۆمەلَگەیەكى هەلَوەشاو بونیات دەنێت. حیزب لەدەولَەتە دیكتاتۆرە كاندا پرۆژەیەكە خەلَكى زۆرزان و درۆزن و فێلَباز دایان مەزراندوە بۆدەست كەوتى شەخسی وزاتى هیچ حیزبێك نیە كە ئیدعاو پرو پاگەندە كانى بۆئەوەنەبێت كە دامەزرێنەرانى بچنە لاى پارەو پولی بەلاش و بێماندو بون. 
 حیزب پرۆژەیەكە بۆگەوجاندن وچاو بەست كردنى خەلَكى ئاساى فرۆشتنەوەى دروشمى پ‌ڕلە درۆى عاقلَە كانە بەهەژارو ساویلكە كان حیزب پرۆژەیەكە بەدوور لەدروشمى خۆى بەدوور لەو هەموو بەلَێنەى كەدەیداتە لایەنگرە گەوج و هەژارەكان.
  ئیمە لە كوردستاندا خاوەنى كۆمپانیاو بنەمالَەین نەوەك حیزب و دەزگاى دیموكراتى حیزب لە نیشتمانى ئێمەدا دەزگایەكە بۆدزى و تاڵانى و‌ڕاو ‌ڕوت دادۆشینى سامانى نەتەوە حیزب هێندەى بیرلەبەرژەوەندى گروپێك وەیان خێلێك وەیان باندێك دەكاتەوە.بیر لەهیچی تر ناكاتەوە.
 لەهیچ دەولَتیكى دیموكراتیدا حیز ب وەیان كادرى حیزب ناتوانێت حەرەمى قوتابخانە ببەزێنێت هیچ حیزبێك ناتوانێت حەرەمى زانكۆ ببەزێنێت تە نهالە حكمەتۆكە دیكتاتۆرەكاندا هیچ پیرۆزى و نرخێك بۆپرۆسەى خوێندن قوتابخانەو زانكۆو دانانرێت  چونكە ئەوانە ‌ڕێگە بەو مەهزلەیە ئەدەن كۆیلەو خزمەت چى حیزبن نەوەك كادرى پەروەردەى .
 ‌ڕژێمە دیكتاتۆریەكان هەمیشە پەیرەوى لە وتەیەك دەكەن كەدەلَێت پەرتكەو زالَ بە بۆیە ئەم هێزانەى لە كوردستانى باشوردا فەرمان رەوان پەیرەوى هەمان وتە ئەكەن بەكردار بۆیە دەبینین لەناو قوتابخانە كاندا هەمیشە خەریكى پەرت كردنى دەنگە نارازیە كانن بۆئەوەى خۆیان زالَ بن یان هەولَدە دەن مامۆستاكان بكەنەكۆیلەو بیانكەنە پیاوى كۆمیتەو ناو چە كان خۆش بەختانە لەزونى سەوز ئەمەیان بۆنەچوەتەسەر ئەگەر چى هەولَى زوریشیان داوە بەڵام بەهۆى خۆراگرى و بەهەلَوێستى مامۆستاكانەوە ناتوانن ئەم پلانە گڵا وە جىَ بەجىَ بكەن بۆیە پەنادەبەنەبەر سەردان كردنى قوتابخانە كان كەئەمەش جۆرێكە لە سیاسەت كردن بۆئەوەى بتوانن لەو‌ڕێگەیەوە خۆیان خۆشەویست بكەن لەلاى دەروێش و موریدو كۆیلە كانیان نازانن دەموچاوییان هێندەى تر بێزراوتر ئەبێت لاى خەلَكانى ئازاد سەربە خۆ بۆیە لەزۆنى سەوزدا پەنابراوەتە بەر پلانێكى لەم شێوەیە كۆمیتە كان سەردانى قوتابخانە كان ئەكەن ئەوەندەى لە قوتبخانە كاندا برادەرێكى كۆمیتە گوێی لێئە گیرێت كادرێكى پەروەردەى گوێی لێناگیرێت كەئەمەش ئەنامەكەى ئەو مەهزەلە یەی كەرو دەدات پەروەردەكان و وەزارەتى پەروەردە لەچاو كۆمیتەو مەلَبەندە كاندا فەرمان بەرى دەرە جە دوون لەزۆنى زەردیش لیرەخراپ ترە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە