نوێنەرانی ریفراندۆم... هاوڕەگەزباز و فایلدارن
Tuesday, 04/04/2017, 8:56
كۆمه‌ڵگاكانی ڕوژههلاتی به‌گشتی، كوردیش به‌تایبه‌تی هاوره‌گه‌زبازی لە لا قێزه‌وه‌نده و ناشرینە، ئەوانەی ئەو کارە دەکەن، وەک كه‌سانی نامۆ بە کۆمەڵگا سه‌یریان دەکەن، ئەمە به‌پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌لگای ئه‌وروپی و ئه‌مەریكی و یابانی و وڵاتانی تر، ئەو وڵاتانە وەک مافی تابەت بەخۆ، بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان ده‌گێڕنه‌وه، كه ژیانی تایبه‌تی خۆیانە چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ل جه‌سته‌ی خۆیاندا ده‌كەن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای كۆمه‌لگای ئێمه جێگای دووڕووییه ئەوەیە كه به‌روژی روناك چه‌ندین به‌رپرسی باڵای حیزبی، سه‌روك خێل و كۆنه سه‌رۆك جاشمان هەیە، لە هەموو روویەکەوە كه‌سانی دارماوی ئهخلاقێن، كه‌چی لەبەر ئەوەی پله‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتیان هەیە، ئیتر چاوپۆشی لەو كاره قێزهوهندانەیان ده‌كه‌ن، ئەمانە هەموویان لە ناو یەک بەلەمدان لە هەموو شتێکدا هاوبەشن، کەچی كاتێك ئه‌و پرس و كه‌سایه‌تیه دیارانه ده‌چنه شوێنه گشتیه‌كان رێزی تایبه‌تیان لێده‌گیرێت! بەپێچەوانەوە ئەگه‌ر کەسێك له به‌ر هه‌ژاری هه‌مان كار بکات و ناوی زڕابێت، به‌چاوی سووک و نامۆ تێی دەڕوانن! ئەم دەبڵموڕالییەی کۆمەڵگا لە ئاست هەڵسەنگادنی کەسەکان، پەیوەستە بەو پۆست و پلە سیاسیی، یان ئابوورییەی ئەوانە هەیانە، لەمەشدا هەمیشە هەژارەکان بوونەتە قوربانیدەر.
كاره‌ساتێكی تری به‌رپرسه‌كانی پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه، كه له رووی سیاسیی و ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی بە تەواویی داڕماون، هەر بۆیە ماوەیەکە لە ناو نووسەران و خەڵکی عەوامدا ئەو ناوەیان بەسەردا دابڕاوە لە بری (سیاسیی) پێیان دەڵێن (سەرسەری)، ئەم وشەیە هەرچەندە وشەیەکی ناوبازاڕییە و وەکو جوێن دێتەوە، بەڵام هەردوو وشەکە لەیەکەوە نزیکن و رەوشت و رەفتارەکانی ئەم سیاسەتبازانەی کورد وای کردووە، پێیان بگوترێت (سەرسەری)، چونکە ژیان لای ئەم بەرپرسانە بۆته رابواردن، پاره، ئوتوموبیلی جوان و نوێ، دیداری تیڤێ و سێكسكردن. من نامەوێت بە ئاشکرا ناوی کەس بهێنم، کەوا بەرپرسی وا هه‌یە، ئیستا ده‌زانی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بەرپرسێکی تردا پەیوەندیی هەیە، یان لەگەڵ پاسه‌وانه‌كانیدا ئەو کارە دەکات، لای بۆته ئاسایی، چونكه خۆی له هەموو شتێک بۆتەوە، لە بیروباوه‌ر و به‌ها جوانەکان داشوراوهتهوه، ئەگەر مرۆڤ باوه‌ڕی سیاسی و خوو و رەوشتی كۆمه‌لایه‌تی لایدا و له پره‌نسیب ده‌رچوو، ئیتر هه‌موو شتیكی تری لا ده‌بێته ئاسایی، له‌م باره‌یەوه ده‌یان چیرۆكی قێزه‌وه‌ن له‌نێوان ئه‌و به‌رپرسانه‌دا هه‌یه، تارادهیەک به‌شێكیان خه‌ریكی ژن گوڕینهوهشن.
لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنییدا پێشکەشکاری بەرنامەکە لە یەکێک دەپرسێت ئەگەر تۆ بخەنە شوێنی نێچێرەڤان، یان قوباد دەتوانیت بار و دۆخەکە چارەسەر بکەیت؟ ئەویش لە وەڵامدا وا دەڵیت، من ئاوات بەوە ناخوازێت ببم بە هیچ کام لەوانە. ئەم بەراوردکردن و رەفزکردنە هەڵوێستێکی زۆر جوانە، چونکە ئەمڕۆ هیچ کەس لە خەڵکی کوردستان ئەوانەی خاوەن رەوشتی بەرزن ئاوات بەوە ناخوازێت بچێتە شوێنی هیچ کام لەو بەرپرسانە و کوڕەکانیان، رەنگە خۆشیان لە ناخەوە ئاوات بەوە بخوازن، کە ببنەوە بە کەسێکی ئاسایی و لە رێگەی بە هاوڵاتییبونەوە لەو بێ نرخییەیان کەمێک بۆ بگەڕێتەوە و بەهایەک بگەڕێننەوە بۆ خۆیان، چونکە ئەوانە خاوەنی دەسەڵات و پارە و ژیانێکی خۆشن هیچی ئەو نرخە کۆمەڵایەتیی و شەرەفە ناهێنێت کە لە دەستیان داوە، بە کورتی بڵێم ئیستا هەموو بەرپرس و سەرانی کورد لە باشوور، تەنانەت ئەوانەی رۆژهەڵاتیش خاوەنی شەرەف و موراڵ نیین.
مروڤ گه‌ر سه‌یری وه‌فده‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بکات، کە بۆ لای پارته‌كان دەچن، به‌ده‌ر له‌و گاڵته‌كردنه نوێییه به مه‌سه‌له‌ی ریفراندوم، وه‌فده‌كه‌ش بۆ خۆی جیگای پێكه‌نین و گاڵتەجاڕییە، ئه‌و لیژنه‌یەی دروستیان كردوه دوانیان هاورهگهزبازن، دوانه‌كه‌ی تر یه‌كێکیان فایلداره، هوشیار زێبارییش هه‌رچی گومان و كاری قێزهوهندیی بەدڕەوشتیە تێیدا کۆبۆتەوە، ئێمە لێره‌دا قسه له‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار و روژ نوری شاوەیسیش ده‌كه‌ین، كه لە مێژە پارتی و یهکێتییەکان باشتر لە ئێمه ده‌یان ناسن، هه‌ردووکیان كه‌سانی هاورهگهزبازن، لە کاری بەدڕەوشتی له‌گه‌ل ژن تێر بوونە، بۆیه ماوه‌ی چه‌ند سالێكه په‌نا بۆ كاری هاوره‌گه‌زبازی ده‌به‌ن، ئه‌مه‌شیان نه‌ك له‌بواری بروابونیان بههۆمۆ بوون بێت، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی لە رووی سیاسیی و کۆمەڵایتیی و هەموو روویەکی تریشەوە كه‌سانی لێکەوتەن (منحط)ن، بۆیه لێره‌دا پرسیار ده‌كه‌ین: ئایا خه‌لكی كوردستان به‌گشتی و حیزبه‌كان به‌تایبه‌تی شه‌رم له‌خۆیان ناكه‌ن ئه‌وانە دادەنێن بۆ سەرپەرشتی پرسی ریفراندوۆم، کە خەڵکی کوردستان بڕوای نە بە ریفراندۆمیشە، نە بە خۆیان و نە بە دامودەزگاکانیان؟ هەر هیچ نەبوایە بۆ ئەوەی خەڵک بە باشی بە ریفراندۆمەکەیان بخەڵەتانایە، دەبوو دوو دەموچاوی دیکەیان بهێنابایە! من دەزانم کە حیزب و بەرپرسەکان بۆ خۆشیان کەم تا زۆر لەم دوانە شەریفتر و باشتر نیین، بەڵام جێی خۆیەتی هەر ئەو پرسیارە بکەین، چونکە دەزانین حیزبەکان داری زەقنەبووتن، بۆیە نمونەی وەکو مەلا بەختیار و رۆژ نوری شاوەیس و ئەوانی دیکە پێوەی گیرساونەتەوە. هیچ بەرپرسێک، هیچ سەرکردەیەک، تەنانەت منداڵەکانیشان، کەسانی شەریف نیین، هەرچیان هەیە دۆڕاندویانە، بۆیە دەیانەوێت لە رێگەی خۆیان و ئەو ناشەرفانەوە کوردیش بە دۆراندن بدەن.
پێشـەرگەیەک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست