كەمتیارێک لە پێستی مەڕدا
Monday, 03/04/2017, 11:06
سەرنجی کوردستانپۆست: ئەو نووسینەی خوارەوە هەڵۆی برایم ئەحمەد لەسەر مەلا بەختیار نووسیوێتی و کۆمەڵێک نهێنی سێکسیی و کۆمەڵایەتی مەلا بەختیاری ئاشکرا کردووە. هەڵۆ کە دەکاتە خاڵی پاڤێلی جەلال تالەبانی و مەلا بەختیاریش دەبێتە خەزوری پاڤێل، لەو نووسینەدا هەڵۆ هیچی بۆ مەلا بەختیار نەهێشتۆتەوە، بۆ پاراستنی ئەو نووسینە خستمانە نێو ئەرشیفی کوردستانپۆستەوە، بەبێ ئەوەی قسە یان سەرنجی خۆمان لەسەر ئەم نووسینە بدەین. هەروەها ئاگاداری خوێنەرە بەڕێزەکان دەکەینەوە، کە ئێمەش کۆمەڵێک نهێنی مەلا بەختیارمان لایە، بە نیازبووین لە بەشی دووەمی باسەکەمان بڵاوی بکەینەوە بە ناونیشانی (لە ناوەڕاستی مانگی شەشی ئەمساڵ مەلا بەختیار دکتۆرا وەردەگرێت!)، بۆیە ئێمەش لە دەرفەتێکدا لەگەڵ بەڵگە و زانیاری دیکە بڵاوی دەکەینەوە.
-------------- كەمتیارێک لە پێستی مەڕدا -----------------------
هەڵۆ برایم ئەحمەد:
پێشەکی داوای لێبوردن ئەکەم لە خەڵکی کوردستان، لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، لە پێشمەرگە و کادیرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بۆ ئەو وشانەی لێرەدا بەکاریان ئەهێنم. ئەزانم قسەکانم ڕەق وزەقن و بابەتەکەش زۆر هەستیارە. بەڵام ئەمرۆ یەکێتیی خاوەن هەزاران شەهید، لەلایەن هەندێک خائینەوە بە بارمتە گیراوە، ئەمانەش ئەوەندە قێزەوەنن، لە ڕەوشتی مرۆڤایەتی و هەموو عورفێکی سەر زەوی لایانداوە. ئەم جانەوەرە دڕندانە تەنها بەقسەی ڕەق وهەق و بە بەڵگە ئەتوانرێت تێکبشکێنرێن وهەرەسیان پێبهێنرێت تا لەکۆڵی ئەم میللەتە ببنەوە.
مەلا بەختیار چەند ساڵێکە وەکو کەسی یەکەمی حیزبەکەی هەڵسوکەوت ئەکات. ماوەیەکە بەپێی نەخشەیەکی داڕێژراو، پلان و سیاسەتی لایەنێکی تر لەناو یەکێتیدا جێبەجێ ئەکات، کە ئەمەش ئەوپەڕی خیانەتە. هەر بەپێی ئەم نەخشەیەش گەورەترین ڕێگری کردوە لە جێبەجێکردنی ڕیکەوتننامەکەی نێوان یەکێتی و گۆڕاندا.
مەلا کە ماوەیەکە قەوانی دژایەتی گەندەڵی لێ ئەدات، یەکێکە لە گەورە گەندەڵەکانی ناو یەکێتی. دۆستی دێرینی دلێری سەید مەجید و هاوڕێی قومارخانەکانی ئەوروپان. کە بەرپرسی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بوو، زۆربەی هەرەزۆری بودجەی ئەم ڕێکخراوانە ئەچووە گیرفانی مەلاوە. ئەمڕۆش، دلێری سەید مەجید پارەی هەیە بۆ دابڕانەکەی مەلا و بۆ کۆنفرانس وسەفەرە بێ ئەنجامەکانی، بەڵام توانای نییە موچەی کارمەندانی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان بدات.
جگەلە خیانەت و گەندەڵی، مەلا بەختیار لەڕوی ڕەوشتیەوە چووە بەناخی ئەرزدا! لە ڕۆژی ١٢/٩/٢٠١٣ دا، کوڕێکی عەرەب لە بەغداوە دەعوەت ئەکات بۆ هەولێر و لە ئوتێلی چوارچرا ژورێکی بۆ ئەگرێت (تکایە بڕوانە وەصلی ئوتێلەکە). کوڕەکە ئەوسا تەمەنی ١٨ ساڵ ئەبێت .......................هتد!
ئەم وەصلە تەنها نمونەیەکە لە بەڵگەکانی ئەم رووداوە کە ئێستا لەبەردەستمدان. جگەلە ئەم حاڵەتە، بەڵگەی حاشاهەڵنەگری ترم لەبەر دەستدایە لەسەر رووداوی ئابڕووبەری تر. لە تۆمارێکی دەنگدا، مەلا بەختیار پلان دائەڕێژێت بۆ ئەوەی "سێکسی ئاژەڵاوی" بکات، لە نێوان دوو پیاو و ژنێکدا!
لێرەوە کاتێکی زۆر کەم بەمەلا بەختیار ئەدەم تا واز لە پۆستەکەی و یەکێتی بهێنێت ئەگەرنە، بەڵێنی ئەدەمێ هەموو بەڵگەکانم بڵاو ئەکەمەوە. مەلا ئەم حیزبەی وێرانکرد و ڕاسەوخۆ دەستی هەیە لە وێرانکردنی کوردستانیشدا.
ماوەیەک لەمەوبەر لەسەر گەندەڵیەکانی دلێری سەید مەجیدم نووسی ، بەڵام یەک کەسیش لە سەرکردایەتی یەکێتی جورئەتی ئەوەی نەبوو داوای لێکۆڵینەوە لەگەل ئەم تاوانبارەدا بکات (تێبینی: هەفتەی ڕابردو دلێر بەتەمابوو نەخۆشخانەی شیرەکەش بفرۆشێت!). ئێستاش کەئەم ڕاستیانە لەسەر مەلا بەختیار بڵاو ئەکەمەوە، دڵنیام ئەم "سەرکردایەتییە" دیسانەوە بێدەنگی هەڵئەبژێرێت.
لێرەوە ئەمەوێت پرسیارێک ئاڕاستەی خەڵکە باشەکانی ناو سەرکردایەتی یەکێتی بکەم: چۆن ڕووتان دێت و ڕازی ئەبن لەگەڵ کۆمەڵێک جاسوس و دز و ...... دا لە یەک ژور و لەسەر یەک مێز دابنیشن و باسی "دەوڵەتی کوردی" و ئایندەی خەڵکی ستەمدیدەی کوردستان و حیزبە ئیفلیجکراوەکەتان بکەن؟ ئێوەی "سەرکردە" بۆ جورئەتتان نییە فززەیەکیش بکەن؟ لەبەر ئەوەی دڵنیام ئێوە هیچتان پێناکریت، ناچارم لێرەوە ڕاستییەکان بۆ خەڵک ئاشکراکەم.
ئێوە شایانی سەرکردایەتی هێزی قارەمانی پێشمەرگەی کوردستان نین!
ئێوە شایانی سەرکردایەتی کادیرانی دلسۆز و چەوساوەی یەکێتی نین!
ئێوە شایانی ئەم میللەتە فیداکار وقارەمانە نین!
ئێوە میللەتتان برسی کرد و وڵاتتان وێران کرد!
تێبینی:
کەسێک لە بری مەلا بەختیار وەڵامی ئەم نووسینەی هەڵۆ دەداتەوە، بە دوایدا هەڵۆ لە فەیسبوکدا ئەمەی خوارەوەی بۆ دەنووسێت:
-------------- بۆ دایبی هەڵگرەکەی مەلا کەمتیار -----------------------
هەڵۆ برایم ئەحمەد:
قووڕ بەسەر مەلا کە پارێزەریکی وەک تۆی هەیە، ئەبوایە شوکری خوا بکەن کە وا من دوو ڕۆژە دەمم داخستووە.
ئەم تێبینییانەم هەیە بۆ خۆت و مەلا:
- مافیاکانی دەسەڵات ئەمڕۆ هەموو میللەتیان کردووە بە "قەلی ڕەش"، ئەوپەڕی شانازی و ئەستۆپاکییە بۆم کە منیش بە "قەلی ڕەش" لە قەڵەم ئەدەن. ئەگەر منیش یەکێک بوومایە لەو مافیانە، ئەوا کەس حەدی نەئەبوو وا باسم کات، بەڵام من تا دوا هەناسەم لە بەرەی گەلم دژی ئێوەی خوێنمژ.
- کەسانی خائینی وەکو ئێوە دەستنوێژیش بگرن بۆتان نییە باسی خوێنی شەهیدان بکەن، چونکە ئێوە هەموو ئەو ڕوبارە خوێنەتان فرۆشت و بازرگانیتان پێوەکرد.
- من بەکەسەوە نانازم. مام جەلال لە پێناوی پاراستنی چەند دزو خائینێکی وەک ئێوە لە یەکێتی دەریکردم وە بووە هۆی ئەوەی ووڵاتەکەم بەجێهێڵم، خوشکیشم ڕێگری نەکرد لەو ناهەقییەی بەرامبەرم کرا. لەبەر ئەوە من تەنهام، مننەتتان نەبێت چیتان لەدەست دێت بیکەن، منیش چیم لەدەستهات ئەیکەم.
- باسی گەندەڵی من ئەکەن کە کارگەی چیمەنتۆ و کۆمپانیای پاسەوانی و خشلم بۆ خێزانم کڕیوە. بەر لەوەی تۆ باسی کارگەکە بکەیت، خۆم لە لە گۆڤاری لڤین دا بە ووردی باسم کردووە، بڕون چەندجارێک بیخوێننەوە، لەوە ئەچێت درەنگ لەشت حاڵی بن. بۆ کۆمپانیای پاسەوانی، ئەگەر پیاون ناوەکەی بڵێن، من هیچ کۆمپانیایەکم نییە نە لەکوردستان نەلەدەرەوەی. کە باسی خشڵ ئەکەیت، مانای ئەوەیە هیچت پێ نیە لەسەر من. ئەگەر خێزانم خشڵیشی هەبێت بە ئارەقی خۆمان کڕیومانە نە بە خوێنی میللەت.
- ئێستاش شتێک باس ئەکەم تا بزانن چ هەڵەیەکتان کرد هێرشی ناڕەواتان کردەسەرم. ئەمە شەڕێکە دژی زۆرداری و گەندەڵی و خیانەت، ئایندەی میللەتێکی پێوە بەندە، لەبەر ئەوەش بۆ من شەڕی مان و نەمانە، نەمانی ئێوە و مان و ڕزگاربوونی ملیونەها کەس.
- لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی دا، کوڕە ١٨ ساڵەکە ئەڵێت: "کە چومە ژوری ئوتێلەکەوە، مەلا بەختیار لای جێی خەوتنەکەوە ڕاوەستابوو، سەیرم کرد دەمانچەکەی لەسەر جێی خەوتنەکەیە، یەکسەر ووشک بووم، وەمزانی شتێکم کردووە و ئێستا مەلا فیشەکێک ئەنێت بەسەرمەوە... لەم بیرانەدا بووم، کاتێک سەیر ئەکەم مەلا لەسەر زک پاڵکەوت لەسەر جێی خەوتنەکە.... ئەوکاتە تێگەیشتم مەسەلەکە چییە."
تکایە هەموو ڕۆژێک شتێکم لەسەر بنووسن، تا منیش هەموو ڕۆژێک بەشێکی پاڵەوانێەتی مەلاتان بۆ باس کەم!
--------------------------------
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست