Sunday, 02/04/2017, 19:53
ئەوەی کە ئێمە پێی ئاشناین تەنها بونی ٣ دووریە و جار جارەش باس لە بونی دووری چوار دەکرێت ، من لێرەدا دەمەوێت بونی ١٢ دوری بخەمە ڕوو.
لێرەدا باس لە تەیبەتمەندیەکانی ئەو دوازدە دووریە دەکەم خاڵ بەخاڵ ڕونی دەکەمەوە.
-------------------------------------
تایبەتمەندیەکان
یەکەم: دووری لە بۆشایی ئاسمانەوە. هۆشیاری وەکو خاڵێك. سەدای شانشینە کانزایی یەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ئاستەی هۆشیاری. کانزاکان ، هێما بۆماوەیییەکان لە لەشی مرۆڤ دا دەگەڕێنەوە بۆ ئەم ئاستە.
دووەم: دووری لە بۆشایی ئاسمانەوە. هۆشیاری وەك خاڵێك و هێڵێك. شانشینی ڕووەك و شانشینی ئاژەڵ لە خوارتر دەگەڕێنەوە بۆ ئەم ئاستە. ئەم بوونەوەرانە تەنها هۆشیاری شوناسی خۆیان و پێداویستی یان بۆخۆراك و شەڕکردنیان و زاووزێ کردنی خۆیانن. بەتەواوی لەنێو هۆشیاری ئەو ساتەدا دەژین. دووەمین دوری هۆشیاری مرۆڤ دەکەوێتە ئەو بەشەی خوارووی مێشک کە ڕێنمایی بە کۆئەندامی دەمارە خۆنەویستەکان دەدات بۆ ڕێکخستن و چاکردنەوەی ئەرکەکانی پشتگیری ژیان.
سێهەم: دووری لە بۆشایی ئاسماندا . هۆشیاری خاڵێك ، هێڵێك ، پانی و فراوان بوون ، بەرزایی و قەبارە. مرۆڤ و شانشینە بەرزەکەی ئاژەڵەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەم ئاستە.هۆشیاری بۆ خودی خۆی وەك تاکێکی سەربەخۆ و بێ هاوتا. هۆشیارییەکی زۆر کەم سەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێوان بوونەوەرەکان و هەڵسوکەوتەکانیان . دووری سێهەم قەتیس بووە لە نێو مۆدێلی کات / بۆشایی ئاسمان وە هۆکار / کاریگەری لە ڕێگەی گیانی تاکەکانی مرۆڤەوە . وەك مرۆڤ ئێمە توانای وەبیرهاتنەوەی ڕابوردوو وە داهاتوومان هەیە کاتێك سەبارەت بە ئێستای خۆشمان هۆشیارین. لەگەڵ ئەوەشدا ، کاتێك کە تەنها هۆشیاری دووری سێهەمی خۆمان بەکاردەهێنین زۆرینەی ڕابووردومان بە لەبیرکراوی دەمێنێتەوە لە بەشی ناهۆشیاری مێشک مان دا وە بەشێوەیەکی سروشتی هەست بە جیابوونەوە لە گشت دەکەین . هەستکردن بە سنوردارکردن لەبەدەستهێنانی خاوستەکانمان دا وە پێویستی یەك بۆ خۆماندووکردن لە پێناو بەدەستهێنانی ئامانجەکانمان دا.
چوارەم: دووری هۆشیاری خاڵێك ، هێڵێك ، پانی و فراوان بوون ، بەرزی، قەبارە و کات، هەروەها ناسراویشە بە فڕۆکەی ئەستێرەیی. هۆشیاری بنچینەیی ئەم دووری یە لە لاشە ئەستێرەیی یەکەدایە کە بە هەمان شێوە ناسراویشە بە "مرۆڤی بەرز". لاشە ئەستێرەیی یەکە لەرەیەکی بەرزتری هەیە وەك لە لاشە فیزیکی یەکە (ماددی یەکە) وە لە شێوازێکدایە پێی دەووترێت تیشکی. دووری چوارەم بریتی یە لە دنیای ناهۆشیاری . لاشە ئەستێرەیی یەکانی دووری چوارەم شێوازێکی پێشکەوتوویان هەیە لە خەونبینین ، خەیاڵ ، توانای سایکۆلۆجی ، پێشبینی کردن ، جادوو وە داهێنان. ئێمە مێشکمان فراوان دەکەین بۆ ئەوەی هۆشیاربێت لەبارەی ئەو بەشەناهۆشیارەی مێشکمانەوە. وە ئێمە دەتوانین زیاتر و زیاتر ڕووبەڕووی ئەم جۆرە تایبەتمەندیانە ببینەوە لە شێوە ماددی یەکەمان دا. لەم ئاستەدا ، سەرەتایەك لە هۆشیاری هەیە سەبارەت بە یاسای گەردوون بۆ هۆشیاری تاک یان یەکێتی. ئەوەی کاربکاتە تاکێکمان ، کاردەکاتە سەر هەموومان . ئیندایگز ئەو هۆشیاری یەی هەیە . کە ئەویش کلیلێکە بۆ دووری هەمەجۆر وە ڕێنمایی یان دەکات تا ببنە شەڕکەر بۆ ئەو هۆکارانەی زەوی پێکەوە ساڕێژ دەکاتەوە. پێزانین و پراکتیزەکردنی ئەوەی کە کەس لەوەی تر گەورەتر نی یە وە هۆشیاری گروپ ڕێگایەکە بەرەو پاشەڕۆژ. پێویستە هەموو هاوکار بین لە پێناو بەرژەوەندی هەموان دا بۆ دروستکردنەوەی زەوی یەکی باشتر.
پێنجەم: دووری هۆشیاری خاڵێك ، هێڵێك ، پانی و فراوان بوون ، بەرزی، قەبارە ، کات وڕۆح. کاتی نوسراو و بۆشایی ئاسمان لێرەدا هۆشیاری بەیەکەوە نابەستنەوە. هیچ خەیاڵی جوداکردنەوە و سنوردارکردن نیە. لە بری ئەوە ، تاقی کردنەوەیەکی جێگیر هەیە سەبارەت بە تاقانەیی خودا ، خوداوەندی مێینە، هتد. لە دووری پێنجەم دا ئێمە لە خۆشەویستی یەکی بێ مەرج ، لێ بووردەیی یەکی بێ مەرج ، ڕەزامەندبونێکی بێ مەرج دا دەژین . ئێمە هیچ دادوەری یەك یان تاوانێک یان دژایەتی یەك بەرامبەر بەشە "نزمەکە"یان هەر لایەنێکی خۆمان نیە کە لە هەوڵی بێووچان دان بۆ وەبیرهاتنەوەی "کەسایەتیەبەرزەکە" ی خۆمان . لەم ئاستەدا ئێمە ئازادین لە هێنانەکایەی شێوازی نوێی بیرکردنەوە / بوون / هەڵسوکەوت لە ڕێی تۆوەکانی هۆشیاری یەکێتی دا.
شەشەم: دووری منداڵی خوداوەند یان منداڵە جادوویی یەکە (سحری) یەکە ( هۆشیاری کریستاڵی ) دەرجەی دەبێت بەرەو لایەنە جادویی و ڕۆحی یەکان و یاری یەکانی ژیانیان . ژیان بە جادوویەك و پیرۆزی یەک ئەبینرێت. هەموو ژیان لە ڕێگای کاری ڕۆحەوە ڕێنمایی دەکرێت و بەرەو پێشەوە دەبرێت. مرۆڤی دووری شەشەم ڕادەستی هەڵڕژانی ئەو پێشکەوتنەی ڕۆح دەبێت لە کاتێکدا پیاددەی ئەو مافەی دەکات ببێتە دروستکەرێك لە سەرئاستی تاك دا.
حەوتەم: دووری تەواو هۆشیارە سەبارەت بە سروشتی ئەو پەیامە ڕۆحی یەی بوونەوەر. گەورەی جادووکەر ، (گەورەی کریستاڵ ) ، ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەرکی ئەستێرەیی وەك "کاری هۆشیاری یەکی دوور بەرزتر بۆ کەسانی تر" بۆ نموونە لەڕێگای فێرکردن و ساڕێژکردنەوە لە پێوانەیەکی گەورەدا یاخود هەڵگرتنی ووزەیەك لە هەستی تاکێك دا کە کەسانی تر بتوانن دەرچەیان بۆی هەبێت لە پێوانەیەكی گەورەدا.
هەشتەم: دووری ئاستێکی نموونەیی هۆشیاری کاتێك کەسەکە دەسەڵاتی تەوای هەبێت بەسەر چیرۆکی ژیان لەسەر زەوی دا.
نۆیەم: دووری هۆشیاری گەردوونی تەواو . بەرپرسیارێتی تەواوی چاودێریکردنی زەوی هەیە. دووری نۆیەم هەشتەمیش لەخۆ دەگرێت.
دەهەم: دووری بەرپرسیارێتی دەبێت لەسەر ئاستی گروپی خۆری.
یازدەهەمین: دووری ئاستی هۆشیاری ئەستێرەیی بەدەست دێت.
دوازدەهەمین: دووری تیشکی ئاڵتونی هۆشیاری گەردوونی دەکرێتەوە لەڕێگەی بوون بە بوونەوەرێکی گەردوونی تەواو ، ئاستی هۆشیاری گەردوونی بەدەست دێت. تۆ گەڕایەتەوە بۆ سەرچاوەکەت ، وە لە هۆشیاری یەکێتی دایت لەگەڵ شێوەی فیزیکی (ماددی) گەردوونە نێوخۆییەکەت.
string theory |
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست