ئالای كوردستان، یان ئاڵای کۆمپانیای حیزبەکانی باشوور
Sunday, 02/04/2017, 6:27
تێبینی کوردستانپۆست:
ئەم راپۆرتە هەواڵە، لەلایەن پەیامنێری کوردستانپۆست لە کەرکوک ئامادەکراوە، کەمێک توڕەی خەڵکی کەرکوکیشی پیوەدیارە، بۆیە ئێمە وەکو خۆی بە بێ دەستکاری بڵاوی دەکەینەوە.
----------------------------
پەیامنێری کوردستانپۆست/ کەرکوک:
پارتی وەك هێزێكی دیكتاتۆر و خۆسەپێن بە هەمو جۆرێك هەوڵی داگیركردنی ناوچەكانی باشوری كوردستان دەدات . هەندێكجاریش ئەوەی بۆ چۆتە سەر و لە ڕێگای كەسانی تری بەكریگیراوی دەرەوەی خۆی لە ناو حزبەكانی تر ئەو كارەی كردوە. هەرچەندە پارتی و بنەمالەی بارزانی خۆیان بە جاشایەتی هاتون و تا ئێستاش خەریكی جاشایەتین بەلام كەسانی تری ناو حزبەكانی تر دەكەن بە جاشی خۆیان . بەتایبەتی زۆربەی ئەندامانی مەکەتەبی سیاسیی یەکێتیی لە نمونەی کۆسرەت و مەلا بەختیار بەرهەم ساڵح و ئەرسەلان بایز و نەجمەدین کەریم و دەیانی دیکە، نەجمەد کەریمی پارێزگاری كەركوك لەسەر داوای پارتیی لە چەند رۆژی ڕابردوو كە بە روالەت ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەکێتییە، بە كردەوەش پیاوی بنەماڵەی بارزانییە ئالای كوردستانی لە ئەنجومەنی پارێزگا و پاریزگای كەركوك هەڵكرد.
ئەوەی شایەنی باسە هەلكردنی ئالای كوردستان جگە لای مێشک پوتەکانی پارتیی هیچ كاردانەوەیەكی دلخۆشكەری نەبوو لە لایەن جەماوەری كەركوكەوە بەلكو كەس گرنگیشی پێنەدا جگە لە ڕاگەیاندنەكان نەبێت. خەلكی كەركوك پێیان وایە هەلكردنی ئاڵا لە بەرزكردنەوەی پارچە پەرۆیەك زیاتر هیچی تر نییە .
پارتیی و حیزبەکانی دیکەی باشوور بە کردار دەمێکە وازیان لە کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکانی دیکە هێناوە، هەر ئەوان لە دەستوردا ئەوەیان واژووکردووە و رەزامەندییان لەسەر داوە، کە کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی باشوور نەخرێتە دەرەوەی هەرێم، لە بەرامبەردا بڕێک پارەی زۆریان بە ناوی مادەی ١٤٠ وەرگرت.
پارتیی و یەکێتیی و بە ریکلامی کوردایەتیی و بازرگانی و یاریکردنە بە هەستی خەڵکی کوردستانەوە دەژین، ئەگەر ئەو گەمە و بازرگانییەیان لێببڕێت دەخنکێن و دەکەونە سەر ئاو، سەردەمێک ئەمانە لەسەر پەڕۆی زەد و سەوز شەڕیان دەکرد، ئیستا پارەی دزیی و کێڵگە نەوتییەکان لەلایەک و رابواردن و دەستدرێژیکردن بۆ سەر نامووسی خەڵکی کوردستان بۆتە بەشێکی لە ژیان و خۆشگوزەرانییان، هیچ کامێکیان رەنگی پەڕۆکانی خۆشیان نابینن، چ جای رەنگی ئاڵای کوردستان، ئەمانە ئەوەندە بێشەرف و سەرسەریین لە درۆکردن و دەستبڕین و تیرۆرکردندا، ئاگایان لە هیچ نەماوە، ئەمانە نەک لەسەر کەرکوک شەڕ ناکەن، هەموو کوردیان هەتک کردووە، کەسایەتییان تێکشکاندووین، بەڵام ئەوان لە خۆشیی و رابواردن و دەستکەوتی خۆیان نەکەوتوون.
ئەو پەڕۆیە ئاڵای کوردستان نییە، بەڵکو ئاڵای پارتیی و یەکێتی و چەند بازرگانێکی سەرسەریی نەک سیاسییە کە بە جلی کوردییەوە خۆیان نمایش دەکەن. ئەمەم لە کاتێکدا دەکەن، کە دیارە چ پلانێکی داگیرکەری لە پشتە، کە لەم کاتەدا بە پلانی داگیرکەران دەیانەوێت گۆڵمەزێکی دیکە بە کورد بکەن.
هەلكردنی ئالا بۆ لەم كاتەدا ؟
خاڵی یەکەم:
لە چەند سالی ڕابردو نەجمەدین كریم پارێزگاری كەركوك لە گەندەلیەكی زۆر تێوە گلاوە بە تایبەتی دزینی نەوتی كەركوك و ڕیكەوتنی لەگەل بنەماڵەی بارزانی بۆ بردنی نەوتی كەركوك بەتەواوەتی كاریگەری خراپی لە سەر نەجمەدین كریم هەبووە .
خالی دوەم:
لە ماوەی رابردو كاتێك پارتی بە ئاگاداری نەجمەدین كریم ویستی هێز بجولێنێت بەرەو كۆمپانیای نەوتی باكور بەلام یەكێتی زوو هەستی پێكرد ئەوەبوو هێزە ڕەشەكەی یەكێتی پێشوەخت چونە ناو كۆمپانیای نەوتی باكور و ئەو پلانەی نەجمەدین كریم و پارتی شكستی پێهێنرا. بۆیە زیاتر زومی خەلكەكە رووە و مەلبەندی یەكێتی بوو نەك نەجمەدین كریم .
خالی سێیەم:
پارتی بەو هەنگاوەی دەیەوێت ئیدارەی قەیران بە قەیران بدات و دزینی نەوتی كەركوك و مەسەلەی شەنگال لە بیر خەلك بەرێتەوە و ڕاگەیاندنەكان سەرقال بكات بەو ئالایەوە، هەڵبەت ئەمەش لە ژێر چاودێری تورکیا، لە کاتێکدا ئەمەریکا وشیاری داوە بە تورکیا کە دەبێت هێزەکانی لە سوریا و عێراق بکشێنێتەوە، پارتیی دەیەوێت کێشە لەگەڵ حکومەتی بەغدا دروست بکات و کۆمەڵێک مەرامی دیکەی سیاسیی تورکیا بهێنێتە دی، هەروەها سەرنجی لایەنەکانی ناو هەرێمیش بۆ لای خۆی رابکێشێت، گوایە هەڵکردنی ئەم ئاڵایە سەرەتای دروستبوون و جاڕدانی دەوڵەتە کوردییەکەی بارزانییە
كێ بڕیاری ئالا هەلكردنی دا ؟
لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك یەكێتی كەمینەیە و پارتی زۆرینە لە هەمان كات حزبەكانی تری وەك شیوعی و یەكگرتوو كەمینەكانی تری ناو لیستی برایەتی هەر هەمووی ژێربە ژێر بونەتە پارتی و ئەوانیش هەر یەكە و بەشی خۆی پێدراوە لە دزینی سەروەت و سامانی كەركوك . بۆیە نەجمەدین بە بڕیاری پارتی و ئامادەكاری پێشوەختە ئەو بریارەی دەركردوە . ئەگەر بپرسین یەكێتی بۆ ڕێگری نەكردوە؟
بۆ ئەو مەبەستە ژمارەیەك لە ئەندام مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی ئەو حزبە كە بە پارتیەكانی ناو یەكێتی دەناسینرێن پشتیوانیان لەو هەنگاوەی پارتی كردووە . بەشەكەی تری یەكێتی بۆ ئەوەی لە سەریان نەكەوێت كە دژی ئەو هەنگاوەن و لە ترسی پروپاگەندەی پارتی بێدەنگیان هەڵبژاردوە چونكە كەركوك بە زۆرینە لە سەر یەكیتی هەژمار دەكرێت.
ڕۆژی هەڵكردنی ئالا !
ئەوەی ئاڵاکەی هەڵکرد پارتییەک بوو، کە پێشتر بازارگانی لەگەڵ داعشدا دەکرد:
لە ڕۆژی هەلكردنی ئەو ئاڵایە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك. ئالاكە لە بارەگای لقی 3 پارتیەوە بە كەژاوەی ئۆتومبیلی بەرپرسەكانی پارتی برایە ئەنجومەن و لەوی دانرا . ئەوەش باشترین سەلماندنە كە بڕیارەكە بڕیاری پارتی بووە .
هەروەها ئەوەی کە ئالاكەی هەڵگرت و بەرزی کردەوە جێگر مەلبەندی كەركوك ناسراوە بە (غەفورە كەچەل) كە لە ئێستادا نەجمەدین كردویەتی بە ڕاوێژكاری خۆی لە پارێزگا .
غەفورە کەچەڵ، کە ئاڵای کوردستانی لە کەرکو هەڵکرد، یەکێکە لەو بەرپرسانەی پارتیی، کە بازرگانی نەوتی لەگەل داعش دا دەكرد. واتا كەسێكی تاوانبارە، ئیستا خۆی وەكو پالەوان خۆی نمایش دەکات
لە سەروبەندی خاچاخچێتی لەگەل داعش غەفورە كەچەل ڕۆژانە 40 تەنكەر نەوتی لە ناو داعشەوە دەگواستەوە . پاشان لە ناو هەموو سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەن دكتور محمد خوشە وتاری پێشكەش كرد كە بەرپرسی لقی سێیە . جگە لەوە بە هەڵکردنی ئەو ئاڵایە پارتی دەیەوێت وردە وردە باڵا دەستی خۆی لە سنوری كەركوك زیاد بكات .
ئایا هەلكردنی ئالا كاریگەری هەبوو لە سەر خەلكی كەركوك؟
بێگومان هیچ كاریگەریەكی نەبوو تەنانەت خەلكیكەركوك زۆر بە باشی تێدەگەن لە مەبەستی پارتی و هەلكردنی ئەو ئالایە . كادیرێكی یەكێتی پێی وتین پێشتر زۆر بە حەماسەوە سەیری ئالای كوردستانم دەكرد تەنانەت ئامادەبووم لە پێناو ئەو ئالایە خۆم بكەم بە قوربانی، بەلام لەو ڕۆژەوەی كە لە كەركوك هەڵدراو بە تایبەتی ئەو كەسانەی كە ئالاكەیان هەلدا كە ئێمە دەزانین كێن و چیان كردووە ؟ ئالای كوردستانم لە پێش چاو كەوت، ئێستا وەك پارچە پەرۆیەكی ئاسایی سەیری دەكەم
نمونەیەکی دیکەی بازرگانەکانی نەوت و خۆێن و کوردایەتیی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست