کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بىَ ئاگایى حكومەت لە سینەمایى كوردى

Friday, 31/03/2017, 20:43


 حكومەت وەزارەتێكى بە ناو وەزارەتى ‌ڕوَشنبیرى دامەزراندوە  بوَ ئەوەى خزمەت 
 بە بەهرەمەندانى كوردستان كات  لە بوارى سینەماو  شانوَ و هونەرمەندان ، بەڵام
 بىَ ئاگایە ، چونكە سینماى كوردى  هیچ گرنگێكى پىَ نادریت لەلاین وەزارەت بە 
 ناو ‌ڕوَشنبیرى ، چەندەها دەرهێنەر و پالَەوانمان هەیە لە بوارى سینمایی  كە هیچیان
 كەم نیە لە وڵاتانى پیشكەوتوى سینما  بوَ نمونە . دەرهینەر و پالَەوانى  كورد 
 (دانى دارێن) ئەم دەر هێنەرە كە هەستاوە  بە دەرهێنانى فلیمى سینمایى بوَ مێژووى كورد  و كارەساتە
 دلَتەزێنەكانى كە بەسەر ئەم گەلەدا هاتووە  لەسەر ئەركى خوَى،  فلیمێكى وەك خوَى لەسەر 
 منالَێكى  هەلَەبجە  دەردەكات بە ناو (فلیمى 16/3) كە لە سینماكانى ئەوروپا بینەرێكى زوَرى
 هەبوو ئەمە جێگەى دلَخوَشكەرى هەر تاكێكى كوردە .  ئیستا لە  سیتى سینما / سلێمانى
  پیشان دەدرێت . كە لەسەدا هەشتایى ئەكتەرەكانى بەریتانین  . بە جیهانى بناسێنیت كە 
 هەلَەبجە جینوَسایدە ،  بەڵام  شەرمە بوَ حكومەت و وەزارەتى ‌ڕوَشنبیرى كە تەنها 
 كەمێك ئاو‌ڕیەك  لە سینەمایى كورد نادەنەوە  بەس خەیالَ و هوشیان لایى ئەوەیە ،
 چوَن ئابووری تاكەكەسى خوَیان زیاد بكەن ،  بەراستى كاتێك گوێبیستى 
 ئەم دەرهێنەرە بوم كە وتى لەسەر ئەركى خوَم هەستاوم بە دەرهێنانى ئەم فلیمە 
 شەرمم لە خوَم ئەكرد كە نیشتیمانەكەم ئەم هەموو قوربانێى داوە بەس بوَ ئەوەى .
 حكومەتیكى كوردى  پ‌ڕ لە خزمەت لە هەموو بوارەكان بە گەل و نیشتمانەكەى بكات 
 بەڵام بەم شێوەیە كە ناتوانێت  لە ‌ڕێگەى فلیم وە گەلە ستم دیدەكەى پیشانى 
 گەلانى جیهان بەدات  كە بەم شێوە د‌ڕندانە جینوَساید كراوین  . كە لاوانى كورد ،
 خوَیان هەلَدەستن بە ناساندنى جینوَسایدى كورد بە ‌ڕێگایى  فلیمى سینمایى ،  
 خەلَكى كوردستان ئەبێت   فلیمێكى سینمایى كوردى  لە هەرشوینیك پیشاندرا 
 ب‌ڕوَن بوَ نگا كردنى    بوَ ئەوەى  بتوانێت زیاتر گرنگى بە سینمایى كوردى بدرێت 
 بەبێتە هاندانێكى زیاتر  بوَ دەرهێنەران  كە  خەموو گرنگى زیاتر بە  سینماى كوردى 
 بەدەن  ، ئاو‌ڕنەدانەوەى حكومەت نەبیتە هوَى  خاوبونەوەیان لە سینماى كوردى ، 
 من كە چاوم بە فلیمى (16/3) كەوت هەستم  بە دلَ خوَشێكى زوَر دەكرد كە
 كە دەرهێنەرى ئەم فلیمە  لاویكى كوردە  ، چونكە زوَر  لە راستى منالَى هەلَەبجەوە 
 نزیك بوو  فلیمى كى بەهێزبوو هاوشێوەى فلیمە بیانە پیشكەوتووەكان  ، 
 وەزارەتى ‌ڕوَشنبیریش خەیالَ و بێ ئاگا  لە سینما كوردى :
 نوسینى: جوتیار كەمانگەر 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە