ئەو کتێبەی کە فیرمان دەکات، چۆن بەهیزبین و بەرەو رووببینەوە
Friday, 31/03/2017, 19:48
ئێواره‌یه‌کی ، مانگی نۆڤه‌مبه‌ر به‌ناو فه‌رشی گه‌ڵا وه‌ریوه‌کاندا ڕۆشتم تا گه‌یشتمه هۆڵی (سامورای دۆ) ئەو جێگه‌یه‌ی ماوه‌ی ١٥ساڵه یاری کاراتی تێدا ده‌که‌م ، مامۆستاکه‌مان، که خه‌ڵکی یابانه و زیاتر ڵه٥٠ ساڵە ڕاهێنان ده‌کات، هه‌زاران قوتابی لە ژێر دەستی ئەودا پەروەردە بووه، ئیستاش به ته‌مه‌نێکی زۆره‌وه هه‌موو ڕۆژێک راهێنان ده‌کات، هه‌ر ماستەرەکەمان (کتێبی پێنج بازنه) که‌ی له یابانێوه کردووه به سوئیدی و بۆ خۆی کۆمێنتی بۆ نووسیوه، واته لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی قوڵی له‌باره‌یه‌وه کردووه، به‌ر له‌ساڵێک من کتێبه‌که‌م خوێنده‌وه به‌زمانی سوێیدی هه‌ر له‌بیری ئه‌وه‌دابووم، گه‌ر به سه‌ره قه‌ڵه‌مێکیش بێت بتوانم قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌م، چونکه ئه‌و کتێبه زۆرشتی له لام دروست کردم بۆ بیرکردپێنجنەوە. به‌ر له‌وه‌ی باسی سمیناره‌که بکه‌م، ده‌مه‌وێ ماستەر" شینگۆ"تان پێ بناسێنم. به‌ر له 42 ساڵ وه‌ک میوانێک که قوتابیه‌کی زانکۆیه‌ک بوه له تۆکوی پایته‌ختی یابان، ڕوو له ووڵاتی سوئید و له شاری یتبۆری و زانکۆی شاڵمش ده‌کات بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌بوارێکی کیمیایدا، پاش ماوه‌یه‌ک کیمیاگه‌ریی به‌یه‌کجاری جێ ده‌هێڵێ و بڕیار ده‌دات ئیتر نەگهڕێتهوه بۆ یابان وله‌شاری یتبۆری هۆڵێی (سامورای دۆ) داده‌مه‌زرێنێت ، پاشان ده‌بێ به‌ڕاهێنه‌ری کاراتی له ستایلی (وادۆکای)دا . بۆچی بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی کیمیاگه‌ری به‌جێ ده‌هێڵێ، من ده‌ڵێم ڕه‌نگه هه‌ر کاردانه‌وه‌یه‌کی سایکۆلۆژیای بێت، چونکه یابان خاوه‌نی قوربانیەکی گەورەی وەک هێرۆشیما و ناکازاکییه، ماستەر "شینگۆ" ڕاسته‌و خۆ له‌شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مدا به‌شدار بووه، ئه‌و منداڵ ده‌بێت باوکی له‌شه‌ڕدا وون ده‌بێت و له‌گه‌ڵ دایکی و خوشکه‌که‌یدا ڕوو له‌چیاو چۆڵ ده‌که‌ن ،ماستەر شینگۆ منداڵ ده‌بێ و هیچ له‌شه‌ڕ ناگات، به‌ڵام دایکی حه‌بێکی ده‌یاتێ بەبەرۆکیدا دەیدوورێت تاوون نەبێت و پێی ده‌ڵێ:" هه‌ر کاتێ بریناربوویت یان که بینیت ئه‌مه‌ریکێکان که ناوی ناون دوژمنهکات لێته‌وه نزیک بوونه‌وه ئه‌م حه‌به بخۆ ئیتر له‌به‌ر چاویان وون ده‌بی". دایکی پێی دەڵێت: "ئێمە دوای هه‌موومان یه‌کتر ده‌دۆزینه‌وه ده‌چینه‌وه بۆماڵه‌وه لەگەڵ یەکتری. ئه‌مه چیرۆکی شه‌ڕه له وولاتان که له شه‌ڕه‌وه فێری ڕامکردنی ئاشتی ده‌بن، که ماستەر گه‌وره ده‌بێ و شه‌ڕ ئاساری نامێنێ ، ڕۆژێک به‌دایکی ده‌ڵێ: دایه ئه‌و حه‌به چی بوو تۆ بەبەرکی مندا هەڵت واسیبوو ، به‌ڕاستی حەبی وا دەیجور هەیە ؟ دەیکی دوای خەندەیەک ده‌ڵێ: نا کوڕم ئه‌وه زه‌هر بووه، بۆ ئه‌وه‌ی بمری و به‌زیندووی ده‌ست دوژمن نه‌که‌ویت. کاتێک ئه‌م چیرۆکه‌م بیست ئیتر زانیم ئه‌م میلله‌ته چه‌نده گه‌وره‌ن و چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شه‌ڕ و ئاشتی دا ده‌که‌ن. چه‌نده له‌ناخه‌وه به‌هێزن. خۆشحاڵانه ئه‌مڕۆ هه‌مان ماستەر بۆ وه‌رگێڕانه‌که‌و کۆمهێنتهکانی خۆی سمینارێکی ڕێک خستبوو ، له‌گه‌ڵ ماستەرێکی کەدا ، له‌و جێگه‌ی پێویست بوایه ته‌کنیکه‌کانیان پیشان ده‌دا ، تا لەڕووی فیزیکێوە ڕونکردنەوەی زیاتر بدات..
کتێبێکه به‌ر له 450 ساڵ نووسراوه، نووسه‌ری ئه‌م کتێبه Miyamoto Musashi ناوبانگێکی خراپی هه‌بووه له‌سه‌ره‌تاوه، ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت، که ئه‌و به‌شداریی له 60 شه‌ڕدا کردوه به بێ ئه‌وه‌ی بۆ جارێکیش بریندار بێت، واته له‌هه‌موو شه‌ڕه‌کاندا براوه بووه، بردنه‌وه له‌و شه‌ڕانه‌دا ئاسان نه‌بووه ، چونکه شه‌ڕ به شمشێر کراوه ، ئه‌زموونی ئه‌و شه‌ڕانه وای له ماستەر (میامۆتۆ موساشی) کردووه، که به‌ر لهجێهێشتی ژیان به‌دوو ساڵ، دورکه‌وێته‌وه و له ئه‌شکه‌وتێکدا نیشته جێ بێت و ده‌ست بکات به نووسینی کتێبێک که تاکو ئیستا لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت. کتێبه‌که باسی سه‌رده‌می مێژووی ووڵاتی یابان ده‌کات، باسی سامورای دەکات که له ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕێکی خوێناویدا بوون ، یابان به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌ش بووه له ساڵه‌کانی 1600ده‌کاندا . "میامۆتۆ موساشی"
هه‌ر له منداڵێوه له ته‌مه‌نی 14 ساڵانه‌وه له ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌کاندا به‌شدار بووه ، زیاتر له 60 شه‌ڕی کردوه به‌بێ دۆڕاندن به‌بێ بریندار بوون، له‌وێوه فێری هونه‌ری شه‌ڕ بووه و توانیوێتی به‌سود وه‌رگرتن له سروشتی ده‌ورو به‌ری شه‌ڕه‌کان به‌ڕێوه به‌رێت ، له باڵنده‌کان، هه‌ڵوه‌رینی گه‌ڵا، سه‌یرکرنی مانگ و ئاسمان، له‌ته‌کنیکی مه‌یمون و ئاژه‌ڵه‌کان، سودی وه‌ر گرتوه، کتێبه‌که‌ی پڕە له هونه‌ریی جه‌نگ به‌ئاراسته‌ی سه‌ر که‌وتن، که‌چی ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونی سه‌رکه‌وتنه دۆڕانیشی فه‌رامۆش نه‌کردوه بۆیه ده‌ڵێت:"زۆر به‌خۆت مه‌نازه له‌و سەرکهوتنانهی، که بەدەستی ده‌هێنیت و لهشکستهکانیش بێ ئومێد مه‌به".
چیرۆکی مه‌یمونه‌که‌ی له‌سه‌ر داره‌که‌وه ده‌یه‌وێت مانگ بگرێت له شه‌وێکی پایزدا که مانگ له ئاوێکی ڕووندایه مه‌یمونه‌که باڵه‌کانی درێژ ده‌کات بۆ گرتنی مانگ، به‌ڵام دوای ده‌که‌وێته ناو ئاوه‌که‌وه. لێره‌دا وانه‌ی ساویلکه‌ییمان پیشان ده‌دات له‌شه‌ڕدا و پێمان ده‌لێت ، له‌شه‌ڕه‌کاندا وورد بین ، زۆر هه‌وڵ بده‌ین چونکە ئه‌زمونه‌کان دێن و ده‌چن ،گرنگ وانهفێربوونه لێیانەوە.
بۆ کتێبه‌که ناوی پێنج بازنه‌که‌یه؟
له‌سه‌ر پێنج بنه‌ما فه‌لسه‌فه‌که‌ی داڕێژراوە ئه‌وانیش (زه‌وی، ئاو، ئاگر، با، ئاسمان) به‌ڵێ
" میامۆتۆموساشی" توانیوێتی قسەی لەسەر بکات ئەو دەڵێت :
هه‌ر به‌شێک له‌مانه ، ته‌نها وشه‌یه‌کی ساده‌ی ڕۆژانه نی یه . به‌ڵکو خودی فه‌لسه‌فه‌یه و سامورای"میامۆتۆ "هاتووه قسەی له‌سه‌ر کردووه و ڕونکردنه‌وه‌ی داوه‌و له‌گه‌ڵ هونه‌ری شه‌ڕ کردندا بۆ ساموراییهکانی ڕوونکردۆته‌وه که ده‌بێ چۆن جەنگاوەرێک بن له‌شه‌ڕکردندا . پێ ووتوون" هوشیاری و ئاگایی له‌ده‌رونه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ و دەبێت لەناوە وە کاری خۆی بکات" .
هه‌ر کاتێک ئێمه له هونه‌ری یابانی بڕوانین ، تێ ده‌گه‌ین هونه‌ره‌که‌یان به‌ده‌ر نی یه له باڵنده، پیاوه کانی "دارمای" واتە داری پیر یان باڵنده‌ی ههڵنیشتو له‌سه‌ر داره پیره‌کان ، ئەوان بەهەموو شێوەیەک لەگەڵ سروشتدا مامەڵەدەکەن . هەر لێره‌وه‌یه که داوای ئازادی ڕۆح ده‌کات ،"میامۆتۆ موساشی" پێمان ده‌ڵێ:" له‌شه‌ڕدا هه‌موو شتێک تێک ده‌درێت، به‌ڵام که‌ئاشتی هات، هه‌مان سامورای ده‌بێ به‌هونه‌ره‌که‌ی ووڵات دروست کاته‌وه". زیاده ڕۆی نییه گه‌ر بڵێین کتێبی (پێنج بازنه‌که) بۆ خۆی تێستهمێنتێکه تاکو ئیستا یابانێکان به‌ڕێزه‌وه لێ ده‌ڕوانن، چونکه هونهرەکە یان ڕێگه‌ی سه‌ر که‌وتنت پیشان ده‌دات، جاسهر که‌وتن له‌هه‌ر شتێکدا، ڕه‌نگه بازرگانی بێت، ڕه‌نگه خۆشه‌ویستی بێت، ڕه‌نگه ڕووبهڕووبونهوهبێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا.... هتد
پێمان ده‌ڵێ:" ئیتر با به‌ردی بناغه‌ی مهئمورێتێکی مه‌عنه‌وی دامه‌زرێنین له‌چاوه‌ڕوانی ئاینده‌دا، کاریگه‌ری ڕابردوو لاده‌ین و هه‌میشه بالهئیستا ژیان بکەین".
له‌ناو نوسینی کتێبه‌که‌دا، نوسەر سه‌ره‌تا باسی خۆی ده‌کات، دوای کاتێک ده‌زانێ که توشی نه‌خۆشیه‌کی کوشنده بووه، کهژێرپهنجهی ناوسک بووه، پێمان ده‌ڵێ (ژیان وه‌ک هه‌وا ده‌ڕواو ده‌چی بۆ ئاسمان) ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ڕۆحە، لێ پێمان ده‌ڵێ :"مه‌ترسه سامورای، مرۆڤی ترسنۆک هه‌رگیر شکۆداری ژیانی بۆ ده‌رناکه‌وێت" .میامۆتۆ موساشی به‌به‌رده‌وامی له‌شه‌ڕه‌کاندا، دوو شمشێری به‌کار هێناوه، ساموراکان شمشێرێکی درێژ و دانه‌یه‌کی کورتیان پێ بووه، ئه‌مه‌ش هه‌ر هونه‌رێک بووه له تاکتیکی شه‌ڕ کردندا، شمشێره درێژه‌که بۆ شه‌ڕی ده‌ره‌وه له‌ناو بازنه‌یه‌کی فراواندا، شمشێره کورتهکهش بۆ شه‌ڕی ژوور یان ماڵ و جێگەی تەنگ، یان ئه‌وکاته‌ی ده‌ورت ده‌گیرێت به‌بازنه‌ی دوژمن.
لهسمینارهکهدا، که‌شێک خوڵقابوو وێنه جوڵاوه‌کان دهیبردیتە ئه‌و جێگایانه‌ی ماسته‌ر "میامۆتۆ موساشی" ژیانی تێدا کردبوو، کۆشکه‌کان، گۆڕه‌کان، نووسراوی سه‌ر به‌رده‌کان په‌یکه‌ری سامورایه‌کان له‌کاتی شه‌ڕدا ، هه‌موو ئه‌وانه که‌ش و هه‌وایه‌ک بوو که به‌ڕاستی من سه‌دان پرسیار له هزرمدا دروست بوو بۆ بیرکردنەوە بۆ ئومێد و هیوا بە کارکردن . که ئیتربپرسم ئه‌رێ که‌س وه‌ک ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد خوێنی له‌به‌ر ڕۆشتوه؟ له‌شه‌ڕدا بوه؟ ئه‌ی بۆچی هیچمان نییه ؟ تا باسی بکەین.
بۆچی که‌س مێژوومان نانوسێته‌وه، خۆمان هونه‌ری به‌رگری کردنمان له‌کوێ دابووه ؟
"میامۆتۆ موساشی" ده‌ڵێ: جەنگاوەر ده‌بێ هونه‌ری هه‌بێت، به‌ر له 450 ساڵ ئاوا سامورایه‌کان ئاماده ده‌کات ، ماستەرەکەی ئێمه‌ش ڕووی له‌خه‌ڵکه کرد ووتی: ده‌کرێ له کاراتیدا باش بیت، ئه‌وه واده‌کات له‌کاری ڕۆژانه‌دا هونه‌رت پێش بخه‌یت ، شه‌ڕ له‌وانه‌یه بچوک بێت؟ ڕه‌نگه گه‌وره بێت؟ بیرمان نه‌چێت هه‌ر دوکیان ناویان شه‌ڕه.
ده‌کرێ بیبه‌یته‌وه، ده‌کرێ له‌ناویا تیاچی، کاتێکیش کەهاته سه‌ر سه‌یر کردنی دوژمنەکەت ، ووتی: "ڕێز لە به‌رامبه‌ری نیشان بدە ، به‌ڵام به‌زه‌یت پێیدا نهیهوهوه "، له‌ویادا باسی له (ئاو)کرد کەچۆن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دێنێ لەکاتێکدا هێواش یان خێرا بڕوات ئاوههموو فۆڕمێک ده‌گرێ، ئاو ناوه‌ستێ . سامورای قاچهگهڕۆکهکانت زامدار مه‌که ،بیر له‌شکست مه‌که‌ره‌وه، کاتی خۆت به‌فیڕۆ مه‌ده، بۆ بیر کردنه‌وه له‌شکست، بیرت نه‌چێت هوشیاری ئاگایی له‌ده‌رونه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن.
به‌ر له 450 ساڵ ماسته‌ر زانیوێتی له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتندا هونه‌ری شه‌ریش پێش ده‌که‌وێت ، چه‌کیش پێش ده‌که‌وێت، گه‌ر سه‌یری مێژووی شهر بکه‌ین له هه‌موو جیهاندا، دوای شمشێر تیر و که‌وان بوه چه‌کێکی کاریگه‌ر، ئیستاش له‌م دنیا مۆدێله‌دا ، ته‌کنه‌لۆژیا به‌رهه‌می سه‌دان چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی کردوه.
کاتێک ماسته‌ر "میامۆتۆ موساشی" کتێبه‌که‌ی ته‌واو کردوه ووتوێتی:" ته‌نها خوێندنه‌وه به‌س نییه، به‌ڵکو ده‌بێ ساموراکان خۆیان پراکتیسێرهی بکه‌ن" له‌و کاته‌دا من وته‌یه‌کی هێمنی مۆکریانیم بیرکه‌وته‌وه له‌جێگه‌یه‌کدا ده‌ڵێ: (که‌س به‌سه‌یر کردن فێری هه‌ڵپه‌ڕکێ نابێت) چونکهماستەر (شینگۆ ئۆهگمی) به قوڵی له ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌که گه‌یشتبوو، زانیارێکانی زیاتر بوو له خودی کتێبه‌که ، بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو کردنه‌وه‌ی باسێکی تازه‌دا، که چه‌ندی خاڵی له‌خۆی گرتبوو ده‌ی گونجان له‌گه‌ڵ یاری کاراتیدا و نمونه‌ی زیدووی بۆ ده‌هێنایه‌وه و له ڕووی سایکۆلۆژیاوه به‌راورده‌کانی ده‌کرد.
ئه‌زموونی کار کردنیشی له‌گه‌ڵ کاراتیدا بۆخۆی قوتابخهنهیهکه پڕێتی له جوانی و ئارامی، بڕوا به‌خۆ بوون، ئه‌مڕۆ من هه‌ستم ده‌کرد له‌گه‌شتێکی به‌هه‌شت گەڕاومهتهوه.
سه‌ره‌تا ووتم ئه‌م ڕۆ چیم چنێوه؟ له سمینارێک له‌سه‌ر کتێبێکی پیر، به‌ڵام به‌ناوه‌ڕۆک گه‌نج و نه‌مر، نوسه‌ره‌کانی ئێمه، به‌داخه‌وه کتێبه‌کانیان به‌ر له‌خۆیان مردار ده‌بێته‌وه، ئه‌وه جگه‌له‌وه‌ی که ئێمه به‌درێژای مێژوومان له‌شه‌ڕدا بووین، که‌چی هیچ داهێنانێکمان نه‌کردوه، شه‌رمان نه‌نوسیوه‌ته‌وه، تا بتوانین سود له‌هونه‌ری شه‌ڕ ببینین، نازانم کێ یه ووتوێتی؟" له‌سه‌رمادا باس کردن له‌ئاگر گه‌رمایت بۆ دێنێت" هه‌موو شتێک وایه، ئێمه گه‌لێکین هێنده‌ی له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان هه‌ڵوێست وه‌رناگرین، تۆ ته‌ماشابکه ئه‌نفال نه‌ی توانی ده‌یان ڕۆمان به‌رهه‌م بێنێت، هه‌ڵه‌بجه ته‌نها ده‌غیله‌یه‌کی سواڵکردن بووه بۆمان، له‌پشت هه‌ر ڕووداو کاره‌ساتێکه‌وه مه‌به‌ستێکی باڵا لەفڕووفێڵ شاراوه‌یه، ئێمه وه‌ک گه‌ل لهشاراوهی ڕووداوه‌کان ناگه‌ین،یان نامانه‌وێت تێبگه‌ین. هه‌موو دنیا بهئهمهریکێکان ده‌ڵێن داگیرکه‌ر. ته‌نها کورده ده‌ڵێ ڕزگار که‌ر، خودی ئهمهریکێکانیش به‌خۆیان ده‌ڵێن داگیرکه‌رین. ئیتر ئه‌وه‌ی پێویسته بهخۆناسی کارکردنه بهڕاهێنان له ئه‌زمونه زۆره‌کانمان، ترس با به‌لاوه نێین چونکە لەناومان دەبات ، ئیتر هیچ ڕێگه‌یه‌کی ڕاکردن نییه، فێربووم که ئیتر، ڕێگه‌نه‌ده‌م که‌س و هیچ شتێک له‌خێرای ڕۆحم که‌م کاته‌وه، بێ هیچ وه‌ستانێک درێژه به راهێنانه مهعنهوێکانی خۆم ده‌ده‌م، ئه‌م ئێوایه که‌سێکی تر له‌ناخما گه‌وره‌بوو که‌ئیتر خۆی ده‌گرێ له‌ڕق لێ بوون و دژایه‌تی کردنی ئه‌وانه‌ی کهبهخراپه له فانۆسه ڕه‌نگینه‌کانی عه‌قڵێت ده‌گه‌ن .
"میامۆتۆ موساشی" له‌کۆتایدا وه‌ک پێمان بڵێ بیر له‌شکست مه‌که‌ره‌وه، من خۆم و کتێبه‌که‌م لهگهتاندام، هه‌ربۆیه کاتێک بومه‌له‌رزه‌که‌ی یابان بوو سه‌ربازه‌کان، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕکه‌ره سامورایهکانیان له‌ناو ڕۆحیاندایه خۆیان کرده پرت بۆ گه‌له‌که‌یان، ئه‌و وێنه‌یه‌ی جوانیه‌کی دا به‌سه‌رباز جارێکی تر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست