مەهێڵن مێژوو دووپات بێتەوە
Thursday, 30/03/2017, 20:07
من هیچ گومانم لە فیداکاری وکوردپەروەری شەهید نەمر قازی موحەممەد ( د.خ ) نییە. دەزانم بە دڵێکی پاک ودوور لە فرتووفێڵی سیاسەت ژیان وگیانی شیرینی خۆی لەورێگایەدا کە باوەڕی پێ هەبوو بەخت کرد. بەتایبەت ئەو هەڵویستە نەمریان کاتێك بۆ من جێگای ڕێزە کە دەبینم دوای خۆی ئەو کەسانەی کە خۆیان بە میراتگری پێشەواو کۆمارو حێزبی دێمۆکڕات دەزانن بە پێچەوانەی وی خەڵک وحیزبیان فیدای خۆیان کردو دوای ٧١ ساڵ لە تەمەنی حیزبەکەیان ئەوە لە کۆی سەنجەق وا تخێل بون کە هیچ تۆفانێک جووڵەیان پێناکا! هەر دەڵێی فەرمانیان پێدراوە کە لە ژیانی سیاسی داچۆڕێن. پرسێک بۆ من داییم جێگای رامان وجوابی ئەو پرسەش گەڵێک دژوارە ئەوێش ئەوەیە: ئایا نەمر قازی موحەممەد بە پێی کام پێوانەی نێونەتەوەی وپشتیوانی نێونەتەوەیی کۆماری کوردی لە مهاباد راگەیاند؟ متمانەی کام زلهێزی بە دەست هێنابوو؟ ئایا راگەیاندنی ئەو کۆمارە لە هەلو مەرجی ئەوکاتی ناوچەکە وناونەتەوەیی دروست بوو؟ ئایا چارەنووسی داهاتووی سیاسیی کوردی لەو بەشە لە وڵات ڕەچاو کردبوو؟
٧١ ساڵە مێژوو بۆ کوردی هەژار دووپات دەبێتەوە.ساتوسەودای ناونەتەوەیی وقوماری سیاسی وبەرژەوەندی زلهێزان بۆتە بنێشتەخۆشکەی زاری رۆژگاری لاسارو سیاسەتی لاوازی کورد. هەر چەند سەرکردایەتی کوردیش داییم لە خاڵی لاوازدا ژیاوە وپێیان وابووە هەر کات چەکداری زۆر بووبێ بە هێزترە. ئێمـە لەو بەستێنەدا تووشی هەزاران بێبەختی هاتووین. دەڵێن: زۆر گووتنی قوڕعان خۆشە. بەڵام زۆر وەبیرهێنانەوەی چارەنووسی نەتەوەیەکی زیاتر لە ٤٠ میلیونیش هەر خۆشە.
کاتێك کە بڕیار درا کۆماری کوردستان لە مهاباد بخەنە ژێڕ بەرژەوەندی سیاسی وئابوری نێوان ئامریکاو شوڕەوی زۆربە هاسانی ئەو سیاسەتە قڕێژە ئەنجام دراو وکۆماری کورد بە هاسانی داڕماو بەرپرسانی ئەو کۆرپە ساوایەش پێش ئەوەی بێتە گۆ خنکێندراوشیوەن وڕۆڕۆی ئەوجاری مێژووشمان بە گوێی کەس نەگەیی. باشترە من ئاماژە یەکی کورت بکەم بە ئاخاوتنی ٢ بەرپرسی باڵای ئامریکاو شوورەی ئەو کات بکەم کە چۆن لەوپەڕێ بێویژدانیدا سیاسەتی چەپەڵی خۆیان ئاشکرا دەکەن.
یەک: ئاندرە گرۆمیکۆ ، ئەوکات نوێنەری سۆڤیەت بوولە نەتەوەیەکگرتووەکان، کاتێك لێێان پرسی ئێووە ئێران جێ دەهێڵن،ئەدی چارەنووسی کۆمارو بەرپرسانی کورد چێ بە سەردێ؟ زۆر بە کورتی گوتی: ئەوە پرسێکی ناوخۆییە وئێـمە ناتوانین دەستی تێوەردەین! ( یانی بەو پەڕێ بێڕەحمی کورد بکوژن وکۆماریش لە ناو بەرن )!
دوو: جۆرج وی ئالێن، سفیری مەزنی ئامریکا بووئەوکات کاتێك لێیان پرسی سیاسەتی ئێوە لە ئاست کوردچۆن دەبێ؟ ئایا ئەو هەمووە تووندوتیژیە لە ئاست ئەوان پێویست بوو؟ زۆر بە کورتی گووتی: بۆ گەڕآنەوەی ئاسایشی ناوچەکە پێویست بوو! / یانی رووخانی کۆمارو کوشتاری خەڵکی کوردی بە پێویست زانیوە / .
" قسەی وتار "
راستە ئێستێ ٧١ ساڵ بە سەر ئەو رووداوە تاڵانەدا تێدەپەڕێ وکورد لە رۆژئاوای وڵات بۆتە دۆست وهاوپەیمانی زلهێزەکانی وەک رووس وئامریکا وشآن بە شآن دەگەڵ وان شەڕلە دژی داعش بەڕێوە دەبا.راستە ئێستێ جوغڕآفیای رۆژهەڵاتی ناوین خەریکە ئاڵوگۆڕی بە سەردا بێ. راستە کورد لە باکور دەگەڵ دڕندەترین دوژمنی کورد ئەردۆغان دەجەنگێ ، راستە لە باشوور دەسەڵاتی خۆماڵی هەیە / بەزیاد نەبێ بۆ دەسەڵاتمان/، راستە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دژی کۆماری ئیسلامی هێزی بەرخۆدێڕ هەیە ، بەڵام کاتێک چاو لە بارودۆخی رۆژئاوای وڵات دەکەی دوو زلهێزی سەردەم بۆدابەشکردنی خاکی ئەو بەشە لە وڵات کێبەرکێێانە. بۆ بەڕێوە بردنی سیاسەتی قڕێژ دژی کورد تەنیا ناووسیمای بەرپرسەکانی زلهێزەکان دەگۆڕدرێ، وەکی دیکە دووپات کردنەوەی ئەو سیاسەتە بۆ لە ناوبردنی کورد بەردەوامە. ئێستێ لە رۆژئاوای وڵات هەمان ٢ زلهێزی سەردەمی کۆماری کوردستان پێکەوە رۆژئاوایان دابەش کردوە ! تۆ بڵێی پیلانی ئەوڕۆیان لە سەر کورد چۆن دەبێ؟ جوابی ئەو پرسیارە جارێ زوویە، بەڵام کورد وشیار نە بێ ئەو جارەش وەک جارانی دیکە دەیدۆڕێنێ.
بێ گومان ئەو سیاسەتە لە بەر چآوی جوانی کورد نییە. بۆ قازانج وبەرژەوەندی خۆیانە. راستە لەو سەردەمەدا کورد دەبێ لە هەموو ڕێبازەکاندا تاقیکاریەکی باشی هەبێ. بەڵام لە پاشە ڕۆژدا ئێمە هەر چەندی بە هێز بین، دەرەقەتی سیاسەتی نێونەتەوەیی نایەین. راگەیاندنەکانی کانتۆنەکان لە رۆژئاوای وڵات ئەرکێکی پیرۆز وسەردەمیانەیە. بەڵام داخی گرانم بۆ دژایەتیکردنی ئەو کانتۆنانە مەسعود بارازانی لە ئەردۆغان زۆر بە پەلەترە. رەنگە کورد بەرابەر بە زلهێزەکان توانای بەرخۆدانی هەبێ، بەڵام دار ئەگەر لە ناوەرۆکدا کڵٶڵ بوو هەستانەوەی زۆر دژوارە.
لەو بارودۆخەدا بنەماڵەیەک کە سەراسەری تەمەنی وژیاننامەی خۆیان قەت هەنگاوێکیان بە بێ ئیزنی داگیرکای نەهاویشتووە. لەو سەردەمەشدا خۆیان لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی دەدزنەوە ! چون فارس وتورک رازی نین! لە مێژووی کورددا بنەماڵەی بارزانی زۆر مەزنترو زیاتر بێ حورمەتیان بە دۆزی کورد کردوە تا دوژمن. تەنیا رێگایەکی کە خۆیان پێ گرێداوە پەیوەندیەکی دژە کوردانەو خۆ بەستنەوە بە تەریقەت وئایین بووە. هیچکاتێک نە کوردپەروەربون ونە نەتەوەپەروەر. وشاریی کورد لە رۆژئاوا باکوری ورۆهەڵات فاکتۆڕی بە هێز وسەرەکیە بۆ چارەنووسی نەتەوەکەمان. لە کاتی قوربانی کردنی کۆماری کورد لە مهاباد ٢ هێزی سەرەکی ئەو سەردەم بڕێاری لە ناو بردنی کوردیان دا. بەڵام ئێستێ لە بەر هۆی هیندێک ئاڵگۆڕی مەزنی سیاسیو شەڕی داعش، پێویستە نوێنەرایەتی کورد خۆی بۆ د وای شەڕێ داعش وکۆتایی شەڕی موسڵ ئامادە بکا. بۆیە بن کەوتنی ئەردۆغان لە رێفراندۆمی چەند رۆژی پێشێ سەرکەوتنێکی یەکجار مەزن دەبێ بۆ کورد لە باکورهەروەها کاریگەری مەزنی راستەوەخۆی هەیە لە سەر پارچەکانی دیکەی وڵاتی رۆژ ( کوردستانی مەزن ) بەتایبەت شکستی سیاسەتە نیگریسەکانی مەسعود بارزانی وئەردۆغآن.
جەعفەر کەریمی: سندوقی کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست