کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەڕو خیانەت لە پێناو دەوڵەتەکەی پارتی و بەرزانی

Thursday, 30/03/2017, 20:05


هەمیشە بەدبەختی کورد لەو ڕۆژە دەست پێدەکات کە خێڵو عەشرەت بوونە ڕابەروو دەم سپی کورد لە هەر چوار پارچە،ئەزەلی ئێمەی کوردیش وابووە بە درێژای مێژوو باج بە نیشتیمانەکەمان بدەین لەپێناو دەوسکەوتی ئەم خێڵ و عەشرەتانە بۆیە ئەم دەسەڵاتە خێڵەکیانەی کورد بەرێوە دەبەن نەتەوە و نیشتیمانیان وەك جووتێك کەوش سەیر کردووە هەرکات دڕاو بەکەڵك نەهات فرێدرێت، واتا تێروانینیان بۆ ئەو دەوڵەتەی بەتەمان لە بەهارێکدا فووی پێدا بکەن سەرەتاکەی وا لە شەنگال دەرکەوتووە بەشێوەیەك مامەڵە لەگەڵ قوربانیەکانی دەستی داعش دەکەن پێشتر قوربانی دەستی خۆیان بوون کە رادەست  دەوڵەتی ئیسلامی داعش کران. ئەم حکومی قەرەقوشە نێرەکەرکانی کورداتی  چەندین بەهارە بەرگوێمان دەکەوێت، بووەتە گەرمەی باسو خوازی میدیا ناو خۆییو عەرەبی جیهانیەکان، چونکە ئەم مەسەلەیە تەنها ناوخۆی هاوڵاتیانی هەرێمەکەی خۆی پڕ نەکردووە کە کابرایە هەیە وەكو مەتەڵەکەی مەلای مەشورە دەیەوێت مەم لەکەت دوورست کات،لەو پێناوشدا هەرچیەکی پێ بکرێت دەیکات تەنهانەت دەستی دەرەکیش کوشتنی براکان بێت نازانم،؟! چونکە ئەوە بەهارەو ئێمەش لە چاوەڕوانی ئەو رۆژە داین بزانین نیشتیمانەکەمان کەی دەبێتە سەربەخۆ؟! بەڵام دەوڵەتێك بەتانکو دەبابەی دوژنێکی ئەبەدی و بەخوینی براکان دوورست بکرێت،پێت وابێت هاوڵاتیانی ئەو دەوڵەتە ئازادی سەربەخۆیان دەبێت،ئەوە بزانە میشکی مرۆڤەکانی جوڵاوەو پێویستی بەسەردانی کردنی پسۆری شارەزا لەو بوارە هەیە،چونکە ئەو دەوڵەتەی بەرزانی دەیەوێت، سەرەتاکەی دیارە بەچی چۆن دوورستی دەکات ئید پێویست ناکات شیکردنەوە بۆ داهاتووی بکەین دەوڵەتێك کەواو عامە بەسەرەکانی حەرەم سەرەکانی تورك لە پشتیەوە وەستا بێت لە دوورست کردنی هەر لە سەر ئەو ئاوزە دەبێ کە ئێستا لە باکور، ڕۆژئاوای کوردستان کەرەساتی مرۆهی خوڵقاندووە،دەوڵەتێك دەسەڵاتەکەی توانای ئیدارەدانی قەیرانی نەبێت نەك هەر ئەوە ئێستا ئاشتی کۆمەلایەتیە کەشی بەرەو هەڵوەشانەوە دەڕوات کە چی دڵ بەوە خۆش بکەی بۆنەیەکی کۆمەڵایەتی ببێتە هۆکارێ بۆ ئاشت بوونەوەی لایەنەکان، لەوە نەپرسی ئەو گرژییەی دوورست بووە لە پێناو چاکبوون سەروەربوونی یاسا بوە، تۆ بیهێنەوە بەر چاوت لە چی دەچێت" ماتۆڕێ سایەقەکەی بە سەرخۆشی لەسەر ڕیگای گشتی سایەقی بکات دەبێت ئاگای لە خۆی و سەلامەتی رێگاو بانەکە بێت ئەو کات چی ڕوو دەدات!! ئەم شەڕی براکوژیە دیسانەوە بەر گوێمان دەکەوێت سەڵمێنەری ئەوەیە .ئەو تەرەماشخانەی کوردایەتیەی نێوسەدەیە بانگەشەی خەبات دەکات لە پێناو میلەت، کەچی لە ناسوێنالیستی درۆزنەو لەشێوەی شێرە بەفرینەیەك زیاتر هیچمان نەبینوە لەلاشەوە ئەو هێزی تازەیەو سەر هەڵدەدات هەمان ڤایرۆس لە میمۆریەکەی فکریدا هەیە بۆیە باشوری کوردستان هەمان میتۆدتی شەڕی سوریایە بەڵام ئەم شەڕی بەوەکالاتە لە ناوخۆ و دەرەوە مەترسی بۆ ئەو کەشتیە دوورست کردووە کە ماڵباتەکان بەتایبەت بەرزانی دەیەوێت خۆیان کاپتنی کەشتیەکەو سوچی کەشتیەکەش هەرلای خۆیان بێت،ئەمەش قڵپ کردنەوەی هەموو ئەو ئادیاو دیموکراسییە کە باسی لە ئازادی و پاراستنی تاك دەکات لەو دەوڵەتەی چەتەگەڕەکانی کوردایەتی چەندین بەهارە گوێمانیان کەرکردووە دەوڵەتێك عەدالەتی ئاشتی کۆمەڵایەتی،سەربەخۆی دادگا، یەکسانی فەرهەم کردنی ئازادی بنبڕکردنی گەندەڵی ئیداری تێنەبێت،هەوڵ بۆ ئەوە بدەی رەنگ ڕێژی بکەی بەسیاسەتی کورو کورەزاو برازا لە شێوەی شێخەکانیانی خلیج بەڵام  کەس مافی ئەوەی نەبێت ئێستا ئەو دەوڵەتە خەرێك تێك شکاندنی چینە کۆمەڵایەتیەکان فرۆشتنی هەموو بنتێکی نیشتیمان بەناوی ئابوری سەربەخۆی نەوت کەرەساتەکەی لە ئێستا خراپتر دەبێت، قاچاخچیەکانی دوێوخانەکەی کوردایەتیە خەریکن،ئەم قاچاچیە ئێستا پەڕیوەتەوە لایەنی ئەکادیمی زانکۆبەناوی دیموکراسی پانیڵو شتی لەم بابەتانەوە کار بۆ پەردە پۆشکردنی ڕووە ڕەشەکەی خۆیان دەکەن  ئەمەش چۆرێکی ترە لە بزنس،وەکو چۆن مەسەلەی ئاڵاکردنەکەی کەرکوك بۆ شاردنەوە ئەو شکستەی کوردە دووای ۱٤ ساڵ لە بەرێوە بردنی ئیدارەی شارەکە بەدەست کوردەوە هاولاتیانی شارەکەش لە٦۵%  لە ژێر دۆخی هەژرین لەو لاشەوە کەداعش دێت خەلکی سیڤل لە هیزە چەتەکانی کوردایەتی زیاتر ڕۆڵیان هەیە لە بەرگریکردن وەسفی لەمە باشتر نابێت  بۆ دەسەڵات "باشترین دیموکراسی ئەوەیە بتوانێت ۲٤سعات کارەبا بۆ هاولاتیەکانی دابین بکات!! کە چی لە دووای سێ دەیە لە حکمڕانی کابرای دەوڵەت دوورستکەرەکە دەمانگەرێنێتەوە خاڵی سفرە بەوەی هێزەکانی بەتەوەتی خستوەتە گەرمەی ئەو ململانێ هەرێمەیی ئێستا لە ناوچەکەدا زیاتر ئالۆز بووە ئەوەشی قوربانی ئەو گرژییە کۆمەلگاو تاکی کوردە بێ رەچاوگردنی مافەکان کورد ئازادی خەریکی مل شکاندنی کەرامەتو ئازادی تاکن بەنموونە ئەو شەڕەی لە خانە سور هێزە کوردیەکان کردیان بەرامبەر یەکتر هاوڵاتی  سڤیل بووە قوربانی هەمان ئەو قەوانە فیشەکەیە دوژمن بە کوردییەوە دانات واتا ئەو هێزە هیچی کەمتر نیە لە هاوردنی سوپای تورک بۆ سەر شانگال وجێگرکرنی سوپای زیاتر لە باشور ئەوەمان پێدەڵێت کارو بڕیارەکانی پارتی تەواو بەرو جەنگێك پەلکێشمان دەکات هاوشێوەی باکور و رۆژئاوا تورك لە باشور بە نوینەراتی پارتی تەسفیەی نەیار دەکات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە