گۆڕینی کۆڵۆنیا بە داهۆڵ و تامی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی
Thursday, 30/03/2017, 21:06
مێژووی لە خشتەبردن لە پێناو چەوساندنەوەی گەلان نوێ نیە و مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە، فیرعەونەکان بە سوخرەو هەم بە زۆرداری خەڵکیان کۆدەکردەوە بەناوی بەجێگەیاندنی داواکاری خوادا، کە خەندەقە هەڵبەکەنن و نەمری خودای تێدا تۆمار بکەن، بە دروست کردنی پەیکەری گەورە گەورە لەمیسری کۆندا، هەر کە کارەکەشیان تەواو کرد، سەرجەمی کۆیلەکان، بە سوخرەگیراوەکان،پاشانیش کرێکارەکانیان کرد بە ژێر خۆڵەوە. بڕوانە نەشناڵ جوگرافی دامەزراندنی بنەغای ئەهرامەکان. ڤایکینکەکانیش ئەوکاتەی کە ووڵات تووشی قڕقاتی هات، ناچار لەدەریاوە کەووتنە پەلاماردانی چواردەووری خۆیان، ووڵاتانی ناوچەکە بەگشتی،لەوانە بەریتانیا و فەڕانساو تەواوی ئەوروپا تا کەنار دەریاکانی دەرییای ناوەڕاست. سەرجەم پەلامارەکانیان بەناوی خوادوە بوو، دوای ئەوەی کە دانیمارکیەکان پەلاماری پاریسیاندا، گووتیان خوا فەرمانی داوە کە پاریس بووستینن و خەڵکەکەشی بکوژن، چونکە دژی خوا ڕەووتار دەکەن، بەلام دوای ئەوەی کەبۆ چەندەمین جار خراپ دانیماریکەیان شکان، مەلای ڤایکینگەکان ووتیان ئەمە توڕەەی خودایە، کەسێک لە ئیمە تاوانی گەورەی ئەنجامداوە، (ئیسلامەکانیش کەلەجەنگی بەدردا شکان، لەڕۆژی ١٧ ئازاری ٦٢٤، پاساویان هێنایەوە، کە گوایە ٤٠ لە شەڕکەرە ئیسلامیەکان، سەنگەرەکانیان چۆڵکردوە و خەریکی کۆکرنەوەی دەست کەووتی جەنگ بوون،هەرچەند بە پێی قورئان خودا پەلەوەری جۆری ئەبایلەی نارد بۆڕزگارکردنی کەعبە کە بەردی بچوکی فڕێداوەتە سەر سەربازەکانی ئەبرەهەو سەربازەکانی ئەبرەهەی کردوە بە قەرسەقوول، هەرچەند ئەبرەهە زۆر لەپێش لەدایک بوونی"محەد عبدوڵاوە لەدایک بووە"،ئەبرەهە لە نێوان سالانی لە نێوان سالانی ٥٣١ بۆ ساڵانی ٥٥٥ دەسەڵاتدار بووە و محمەد بن عبدوڵله پێغمبەری ئیسلام ساڵی ٥٧٠ ی زاینی لەدایکبووە). بەڵام ٢٨ دیسامبەری ساڵی ٨٥٧، ئیتر فەڕەنساییەکان هیلاک بوون و دانیمارکیەکان توانیان کە پاریس داگیر بکەن و کلێساکانی کە پیرۆزە لای کریستیانەکان "پێدرێس" و "یتمینێس" بسوتێنن، پاشانیش سەرجەم مەرزرگاو جێگە پیرۆزەکانی کریستیانەکانی پاریس بسوتێنن. مەلاکانی ڤایکینگەکان ووتیان خوا یارمەتیداین، کەچی خۆیان دوای کە هێشتا هەر هەمان خەڵک بوون، ڕێک وەکوو جەنگیز خان کە هات سەرەتا سەراپای وولاتانی ئیسلامی خاپوور کرد،کەچی دوای هەمان دەستە و تاقم بوونە ئیسلام، ئەمجارە بەناوی ئیسلامەوە گەلانیان کۆمەڵکوژ دەکرد و گەلانیان تاڵان کرد. ڤاکینگەکانیش بەهەمان شێوە،پێشتر بەناوی ئاینەکەی خۆیانەوە (١)، گەلانی ناوچەکەی دەوورەبەری خۆیان کۆمەڵکوژ دەکرد،کەبوون بەکریستیان، دیسان وازیان لە کۆمەڵکوژی سووتاندنی ووڵاتان هەڵنەگرت، بەڵکوو ئەمجارەیان بەناوی ئاینی کریستیانەوە.
هەردوێنێ قەتەر وسعودیە و تورکیا، کەبۆگەلانی عێراقی وسوریا و لیبیا سەری خۆیان گرتۆتە قوڕ، کەچی ئیماراتیەکان ئامێر و بەرگری لیبیا لە یەکێک لە سەرکردەکانی لیبی کڕیوە بە ٥٠ ملێۆن دۆلار،ئەمە لەکاتێکدایە، کە ئیمارات ٤٧ ملیارد دۆلار قەرزاری لیبیایە
هەروەها "جۆلیان ئازانج"ی ڕێخەری گشتی ویکیلیکس، نووسیوەیە کە نەمسا ٩ ملێۆن یۆرۆی دزیوە لەپارە پاشەکەوتکراوەکانی لیبیا لە نەمسا، بەریتانیا ٩٠ ملیارد پاوەندی لیبی دەست بەسەراگرتوەو پارە دەدات بەلەشکری میسری لەپارەی لیبی..
هەروەها "کارنیگ مۆرای" کە ٢٠ سەفیری بەریتانیابوو، ئەڵی بۆیەکەم جار کەبوومە سەفیر، گریان لە قوڕگمدا ووشکبوو، هەستم بەنیشتیمان پەروەری دەکرد، لە خۆشیاندا نەمدەزانی چیبکە کە ئالایان بەست لە ترومبێلکەم، بەڵام دوای دەرکەوت کە چ جانەوەرەیەکەمان ئەنجامداوە دژ بەگەلانی ناوچەکە، ناوبراو لە درێژەی ووتەکانیدا ئەڵێ: ووڵاتانمان داگیر کرد بەبێ بنەما،کەخۆی سەرۆکی کارەکە بووە، بۆیە هەموو پیلانەکانی لەلا ئاشکرابووە. بەتایبەتی عێراق چەکی کۆکوژی نەمابوو، بەڕاستی ئێمە یاسا وڕێسای نێونەتەوەییمان نایە ژێرپێمان، وەکوو هیتلەر و مۆسلۆنی، دیسان ناوبراو ئەڵێ١٥٠٠٠ کەسی لیبیمان کوشت تەنها لەبەر نەوت. هەرەوەها کارینگ ئەڵێ دوایان لە تالیبان کرد کە نەوتی ئۆزبەکستان و کازاخستان بە ئەفغانستاندا تیپەڕینن، ئەوەبوو کە "کەرزای"یان ڕاسپراد بەو کارە، بەلام تالیبان ڕازی نەبوون، ئیتر لەبەر ئەوە ئەفغانستانیان داگیرکرد. ئەشڵی حکومەتی بەریتانیا بێڕەوشتە وهیچ باکی نیە کە خەڵک دەکوژرێ.
بەڕێزان ئەوەی خوێنتەوە بەڵگەی بەڵگەنەویستە لەناو خوودی دەسەلاتدارانەوە،لەدەرەوەی ئەمانەش سەدانی وەکوو "جۆهان پیرکنس" بەدەنگ ڕەنگی خۆیەوە ئەم باسانە پشتڕاست دەکاتەوە.
ئەمەو جگە لەدان پیانانی خودی هیلاری کلینتۆن کە ئەڵێ: داعش و ماعش سەراپایان دەستکردی خۆیانن بۆ دژایەتی شیوعی پاشان دۆشینی گەلان دروستمان کردن.
هەروەها ئەندام پەرلەمانی ئیتالیش بەهەمان شێوە،ئەوە پشت ڕاست دەکاتەوە،کە داعش دەستکردی خوودی خۆیانە،بەپارەی سعودیە و قەتەر و هاوکاری تورکییا فاشی، بەژێر نووسی عەرەبیەوە.
ئەمما ئەو دەوڵەتەی کە مەسعود کوڕی مەلا مسەتەفا هەموو بەهارانێک دەیکاتە هەڵا و خۆڵ دەکاتە چاوی گەلەوە و بۆتە بنێشتەخۆشەی دەمی کاسە لێسەکان، جرجە کوێرەکان و کاسبی بە خوێنی گەلەکەی خۆیان،لە پێناو مشتێک دۆلاری چڵکندا، لە درۆیەکی شاخدار بەولاوە هیچی دیکە نیە، ئەمە جگە لەوەی کەسەدان و هەزاران بەڵگەهەیە،کە خوودی داعش بە مەبەستی تایبەتی دروستکراوەو درواوەتە دەستی ئەردۆگان، ئەردۆغانیش لە پێشدا ئارەزوەکانی خۆی پێدەهێنێتە دی، پاشان داواکارییەکانی ئیمپریالیزم، بۆ نموونە سەرۆکی فەڕانسا هۆڵاند لە هەموومان باشتر دەزانێت،کە پەلامارەکەی پاریسی ٢٠١٥ دەستی ڕاستەخۆی ئەردۆگانی تێدایە، بۆیە لە کورتە فلیمەکەدا هۆلاند سەرجەم ئەو سەرۆکانە ماچ دەکات داود ئۆغوولی وەزیری دەرەوەی تورکیا نەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ناوێرێت کە ئاشکرای بکات، چوونکە ئەگەر ئاشکرای بکات، ئەوا لێپێچینەوە خۆشی دەگرێتەوە، هەروەها هەمومان دەزانین و ئاگادارین کە تورکەکان تا سەر ئێسقان بەگشتی دژی نەتەوەی کوردن ونایشارنەوە و بەهەموو توانیان دەژی بوونی کورد وەستاون و ەوەستنیش، نازانم بۆ دەیان ساڵی دیکە،چی. ئەمەیان لەلایەک لەلایەکی دیکەشەوە، سەربەخۆی بەم شێوە چۆن دەتوانێت کەبەرهەمی هەبێت،لەکاتێکدا یەک خێزانێک ووڵات بەرێت بەڕیوە، هەروەها جوومگەکانی وولات بەڕێوەبردن بەشێوەیەک لەیەک داپچڕاوە، دوژمنەکانی خاک وخەڵك بە ئاشکرا تەراتێن دەکەن، نیشتیمان پەروەرێک جێگای نابێتەوە بەتایبەتی لەدەڤەری دەسەلاتی بنەماڵە، تەنانەت خزمە نزیکەکانی خۆشیان کە ئامۆزیانن، چونکە لەگەڵ بیر وبۆچونی بنەماڵەدا نین، ئەوا دەربەدەرکراون و بەدەستی سەرسەریەکان سەرچاویان خوێناوی کراوە،بۆ نموونە مامۆستا عبدولمسەوەر، هەوەروەها بەڕیز کاک ئەیووب بارزانی. ئەگەرلێگەڕێنن و واز لەو دەرییا خیناتەی بەرزانیە دەسەڵتدارەکان بهێنن و تەنها گوێ لەگرتکە ڤیدێۆیەی ڕێنمایەکەرەکەی""مستەشار ئەردۆغان بگرین، ئەوا ئیتر سەراپای ئەو درۆ دەلەسەییەی کە مەسعود بارزانی و گەجەرووگووجەرەکەی کە پڕوپاگەندەی بۆدەکەن، ئاشکرا دەبێت، مستەشارەکەی ئەوردۆغانی فاشی ئەڵی: بەم زوانە ڕاپرسی لەباکوری عێراق دەکرێت کە باکوری عێراق ببێتە پارچەیەک لە تورکیا.
ئەمەش ئەو دەوڵەتەیە کە مەسعود و دارو دەستەکەی پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن و گەجەرووگووجەرەکانیش نان و ڕۆنی پێوە دەخۆن،ئەمکارەی مەسعود لەئەستەم ئەستەم ترە،هەرچەند وەکوو وەزیری بەریتانی "کاریگ مورای"ئەڵێ ڕۆژئاوا بێ ئەخلاقە و چاوەڕێێ هەموو کارێکی بێئەخلاقی لێدەکرێت، بەلام ئەو کارە
مەسعود و ئەردۆغان کە کوردستان بکەن کۆڵۆنیایەکی نوێ لە ئەستەم ئەستەمترە، چونکە ئێستا سەردەمی دروێنەی وێرانکاریەکانی داعشە و بنیاد نانەوەی عێراق نەک دروست کردنی شەڕێکی دیکەی نوێ، بۆیە پێشنیارم بۆ مەسعود بارزانی بەخۆدا چونەوەیە
و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی گەلان و سەرۆکەکانی ناوچەکەی کە بەچ دەردێک چون چۆن سەروەت سامانیان دابەش کراو وون کرا،کوا سامەنەکەی قەزافی و شاو سەرۆکی تونسی پێشوو بن عەلی؟ تەنها لە گۆگگلە بنووسە " امارات سرقت اموال لیبیا " ئەسا دەزانیت کە چ فەرهوودێک لەگەلی لیبیا کراوە، دڵنیابن هیچ کام لە سەرۆەکانی ناوجە نەبوونە خاوەنی ئەوپارەی کە کەلەگەلەکەی خۆیان دزیوەو گەلاین پێ برسی کردووە.
١ناوی خواکانی ڤایکینگەکان. کەلە شێوەکانی خوا ئەفسانەییەکانی گرێکیەوە نزیکە،بۆ نموونە "ئاسک و ئێمبلا" یەکەم مرۆڤن لە دوو دار دروستکران،لەیان خوای "ئادێنەوە".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست