کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رفاندنی سالار چۆمانی شەرمەزاریەکی ترە بۆپارتی

Tuesday, 28/03/2017, 21:55


ماوەیەکە (پ د ک-ئێراق) دەستی کردوە بەگرتن و راوەدوونانی رۆژنامەنوسان و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەباشوری کوردستان،لەچوارچێوەی بەردەوامی هەمان سیاسەتیدا لە 26ی ئادار (سالار چۆمانی) چالاکی مەدەنی و ژینگەیی و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان بەبیانوی بەشداری لەئاهەنگی پیرۆزکردنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لەقەندیل و بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی کە داوایی ئازادیی باشور دەکات دەستگیر کرد.
ئەم هەڵوێستەی ئاسایشی پارتی درێژکراوەی هەمان هەڵوێستێتی کە لەکاتی پیرۆزباییەکانی جەژنی نەورۆز لەقەندیل رێگەی بەهەزاران هاوڵاتی گرت بچنە قەندیل بۆ پیرۆزکردنی ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل. پارتی لەکاتێکدا کە خۆی وەکو وەکو پارتێکی نیشتمانی و خاوەن پروپاگەندەی نەتەوەیی دەزانێ بەم هەڵوێستانەی دەیسەلمێنێت، کە جگە لەخزمەتکردن بەئەجیندایی داگیرکەر هیچ راستیەکی تری نیە.
وەکو کۆمیتەی سۆرانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، رفاندنی سالار چۆمانی لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە بەتوندی شەرمەزاردەکەین داوا دەکەین دەست بەجێ ئازاد بکرێـت و پارتیش دەست لەم سیاسەتە نانەتەوەیانەی بەربدات کە دەکەونە خزمەتی داگیرکەرانی کوردستان.
کۆمیتەی سۆران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە