بۆچی پارتی دوژمنایەتی رۆژنامەوان، ژن و ئێزیدی دەكات؟!
Monday, 27/03/2017, 20:15
ئەمڕۆ پارتی وەكو پاشماوەی هێلَی كۆنەپەرستی و پێداگر بەردەوامیدان بەكلتوری خێڵ پەرستی كلاسیك، لەهەموو گۆڕەپانەكانی ژیانی كۆمەلآیەتیدا جگەلەخۆی و ئەو تایبەتمەندیانەی دەكەونە خزمەتی بەردەوامیدان بەهەبوونی خۆی وەكو دوژمن راگەیاندوە.
لەهەلومەرجی ئالَۆزی دونیا، رۆژهەلآتی ناوین و بەتایبەتی هەرێمی باشوری كوردستاندا پارتی بەقوولَبوونەوە لەسەر كلتوری وابەستەیی و كۆنەپەرستی و خۆپێوەگرێدانی لەهەموو روویەكەوە، گەشتبوە ئەو باوەڕیەی گۆڕانكاری ریشەیی لەكۆمەلَگەدا مەحالَێكە و روونادات هەربۆیە كۆی هەولَدان و ئاراستەكردنی دامودەزگاكانی بەگوێرەی خزمەت بەبەردەوامیدان بەم كلتورەدا بەڕێكخستەكردوەو خستوەتەكار.
سەرنجڕاكێشە لەدونیایی دوایی دەستێوەردانی هێزە جیهانیەكان لەرۆژهەلآتی ناوین و بەتایبەتی دوایی دەستێوەردانەكان لەئێراق، ئەو لایەنەی كەزۆرترین بازاڕی و مامەلَەی بەڕەوشەكەوەكرد و هەولَی وەگەڕخستنی هەموو ئیمكانیەتەكانی دا بۆ لەسەرپێ مانەوە پارتی بوو. پارتی وەكو رێكخستنێكی مێژوویی خاوەن ئەزموونی لەڕێدەرخستن باوەڕی تەواوی بەوە هەیە، ئەگەر خیتابی هەستە كلاسیكیە تەقلیدیەكان نەكات ناتوانێ ئەو زەمینە تەنگەی بەدەستیەوە ماوە بیپارێزێ. بۆ ئەمەش پێویستی دەبینێ ئاستەنگیەكانی پێش بەردەوامی خۆی نەهێلَێت. گەورەترین ئاستەنگیەكانی پێشی لەچەند سالَی پێش دەركەوتنی داعشدا بەپلەی یەكەم فكر بوو. پارتی بەسوود وەرگتن لەمێژووی شەڕ هەر زوو ئەو راستیەیی سەلماندوە كە ئەگەر بكەوێتە نێو شەڕ بەدۆڕاویش هەر زندوو دەبێتەوە و پاشماوەكانی هەبوونی بەردەوام دەكەن، چونكە سالآنی 75 ی ئاشبەتالَ، سەرەتایی نەوەدەكانی شەڕی قێزەونی ناوخۆ، 2009ی ناڕەزاییە جەماوەریەكانی خەلَك و بێواتابوونی پارتی، لەبەرامبەر بەدەركەوتنی گۆڕاندا خۆكۆكردنەوەی لەمەترسی لەناوچوون هۆكاری مانەوەیی بوو لەباشوری كوردستاندا. لەم ماوەیەدا پارتی بەسودوەرگتن لەم مێژووە ناچاربوو لەبناخەیی ئەو هۆكارانە بگەڕێ لەئەگەری نەبوونی شەڕدا لەسەر پێی بگرێت. پێشكەوتنی هۆشیاری گەورەترین ئاستەنگی بوون، بۆیە كلتوری كوشتن و بەهەدەف نیشاندانی رۆژنامەوان یان راستر راگەیاندنی دەنگی ئازاد و روناكبیر وەكو دوژمن كە دەمێك بوو بنەماكەی بەكۆمەلَكوژی هەولێری 1997 و پێش ئەوەش بەئامانجكردنی كەسانی وەكو سلێمانی موعینی دەیان سەركردەی خاوەن فكری تر، بەسەردەشت عوسمان سەرەتایی بەفەرمی راگەیاندنی دەنگی ئازاد وەكو دوژمن دەستی پێكرد. تەنها لەم دە سالَەی دواییدا تیرۆركردنی (سەردەشت عوسمان، شوكری رێكانی، مامۆستای ئاینی (مامۆستا هۆشیار)، وەدات دهۆكی) دەستدرێژی و لێدانی رۆژنامەوانان، قەدەخەكردنی چەندان پەرتوك لەوانە( مێژوێك لەئاگر، ژیانم هەمووی تێكۆشان بوو، هەرەدواییش شەهید كردنی ژنە رۆژنامەوان نوژیان ئەرهان لەشەنگال و داخستنی دەزگایی ستاندارد و گرتن و زیندانی كردنی پەیامنێری رۆژنیوز رۆژنامەوان سوارە و خەرمانێك لەنمونەی تر.
بۆچی پارتی وەكو دوژمن دەیانبینێت؟ ئاشكرایە پارتی لەسۆنگەی باوەڕنەبوونی بەكۆمەلَگەیەكی هۆشیار دیتنی مەترسی هۆشیاری لەسەر گلۆربوونی دەسەلآتداریەكەی یان ئەوەتە لەناوچوونی خۆی قەبوولَبكات یان رێگەی لێبگرێت.
یەكێكی تر لەو خالآنەی كەپارتی بەدوژمنی خۆی دەبینێت ژنە. هەلومەرجی شۆڕشی كوردستان و بەتایبەتی پێشكەوتنی ئاستی هۆشیاری ژن بەرامبەر مافەكانی و هەنگاونان بەرەو كۆتایی هێنان بەكلتوری هەزاران سالَەی پیاوسالاری، هەلَگرتنی چەك و پێشەنگایەتی ژن و دەركەوتنی پۆتانسێلی ژن لەبەڕێوەبردنی كۆمەلَگەدا، هەموو سیستەمە دەسەلآتدارەكان و بەتایبەتی پارتی وەكو ئەوەی نیوەی ئەو دەسەلآتەی هەیە لەدەستیان دەرخرابێت پێویست بوو، وەكو خۆیان بانگەشەیان بۆ دەكرد زیان لەنیوە بگەرێتەوە باشترە، دوژمنایەتی خۆیان بەرامبەر بەژنیش خستە ئەجیندایی كار و پێكهێنان. رەنگە نمونە هێنانەوە بەهیندەی تێگەیشتن لەتایبەتمەندی خودی پارتی پێویست نەبێت، تیرۆركردنی ژنە پارێزەر ناز، تەسلیمكردنی هەزاران ژنی ئێزیدی بەداعش، چاوگرتن لەسەدان و هەزاران كوشتن و توندوتیژی بەرامبەر بەژنان لەژێر فەرمانڕەواییاندا و لەهەمووشی بەسۆتر بەئامانجكردن و تیرۆركردنی ژنانی هۆشیاری رۆژنامەوان و پارێزەر كە ژنە چالاكی ئێزیدی ناز نایف و رۆژنامەوان نوژیان دوا نمونەكەیەتی. ئاستی ترسێنەری و ترسی پارتی بەرامبەر بەژن دەردەخات.
ئێزیدیەكان یاخود ئەو كوردانەی كە پاشماوەی بەرخودانێكی سەدان سالَەن بەرامبەر 73فەرمان و كۆمەلَكوژی، لەرۆژی ئەمڕۆدا هەبوونیان بەهێندەی ئەوەی سیمایی كۆمەلَكوژی زولَم و ستەمە بەرامبەر بەتەواوی گەلی كورد، گوزارەی بەرخودانێكی مێژووییە كە دەیان داستانی وەكو دەروێشی عەبدیی پێشكەشكردوە، 2007 بەچاوپۆشی لەدەربازبوونی چەندان تیرۆریست و بارهەلَگری بۆمبەی گرووپە تیرۆریستیەكان كە دواتر ئێزیدیەكانیان خەلَتانی خوێن كرد و سەدان ئێزیدی شەهید و هەزاران كەس برینداربوون، وەكو ئەوەی دوایی حەفتاو دوو فەرمان بەس نەبێت بۆ كوشتنی رۆحی بەرخودان سەرەتا بێ چەك هێشتن و دواتر رادەستكردنی شەنگال لەلایەن پارتیەوە لە ئابی 2014 بەداعش، فەرمانی حەفتاو سێیەمین كەوتە دەورەوە كە تەنها لەسەرەتایی فەرمانەكەدا بەهەزاران ژن و كچ و منالَ و بەسالآچوو كرانە كەنیزەكی ئەو زهنیەتەی كە بڕوایی بەهیچ بەهایەكی مرۆڤایەتی نیە. بەم جۆرە دوژمنایەتی پارتی و ئەو زهنیەتەی كە بڕوایی پێیەتی بۆ كوردانی ئێزیدی گەشتە لوتكە. دوایی ئەوەی كە كوردانی ئێزیدی وەكو فریاد رەس بزووتنەوەی ئازادیی ئەركی خۆی لەشەنگال پێكهێناو پێشی لەگەورەترین كۆمەلَكوژی مێژووی گرت و سەدان هەزار مرۆڤی بە ژیان ئاشنا كردەوە و لەماوەی دووسالَدا، ئەو هێزەی پێبەخشین كە خۆیان بەڕێكخستە بكەن و لەهەموو روویەكەوە خاوەن لەئیرادە و سیستەمی خۆیان دەركەون و بەپێچەوانەی پێش داعش ببنە ئومێدی دیموكراتیزەكردنی باشوری كوردستان و تەواوی ئێراق. ئەمە پارتی هێنایە رەوشێك كە ئیتر هەبوون و نەبوونی خۆی بەهەبوون و نەبوونی ئێزیدیەوە گرێبدات و لەسێی ئادار بەئاشكرا دوژمنایەتی خۆی رابگەیەنێت و ئەمجارە بەدەمامكێكی تر كە دەمێكە ئاشكرابووە بەناوی هێزێكی تر دژایەتی ئێزیدیەكانی كرد، بەناوی هێزی پێشمەرگەی رۆژ ، داعش، میتی تورك و هێزی خۆی هێرشی بردە سەر شەنگال و لەیەكەم هەنگاوی هێرشەكەشدا دیسان ئەوەی وەكو سەرەتا و وەكو داهێنانێكی نوێ پێڕەوی كرد، كردە ئامانجی چوار رۆژنامەوان بوو چەكی نیشانبڕی قەناس كە نوژیان یەك لەوانە بوو شەهیدی كرد. دواتر وەكو ئەوەی سیانەی رۆژنامەوان، ژن و ئێزیدی سێ دوژمنی سەرەكی بن هەم ئێزیدی بەگشتی و بەقەتلَكردنی نوژیان و برینداركردنی چەندان رۆژنامەوان و هەرەدواییش چالاكوانی ژن نازێ نایف كوشتیان، بەلَگەی سەلمێنەری ئەو راستیەن كە پارتی دوژمنایەتی كۆمەلَگەی ئێزیدی و ژن و رۆژنامەنوس دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست