له نێوان ریفراندۆم و ته‌كتیكی عه‌بادی دا
Monday, 27/03/2017, 19:58
كه هه‌رجاره و هه‌ست به قورساییه‌كی سیاسی له‌سه‌ر سنگیان بكه‌ن" زوو هانا بۆ ریفراندۆم و پرسی سه‌ربه‌خۆی ده‌به‌ن، به‌ڵكو خه‌ڵكه‌كه هێور بكه‌نه‌وه، یاخود به‌ونیازه‌ی لێكه‌وته و ده‌رئه‌نجامی پێشهات و هاوكێشه‌كهان به سوكی له‌سه‌ریان بكه‌وێت ، بۆیه؛ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك بنێشته خۆشه‌یسه‌ر زمانیان لێهاتووه و تاكه ئامرازه مابێته‌وه بۆ قوتاربونی كاتیان له‌و میحنه‌ته‌ی كه تێیدان" كه‌چی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا ته‌نازولی گه‌وره‌تر بۆ ناوه‌ند و ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ن و، ئه‌وه‌ی هه‌ردولای قسه‌و هه‌ڵوێسته‌كانیان بخوێنیێته‌وه" چه‌واشه‌یی و خۆڵ كردنه چاوی خه‌لكی زیاری بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌تا دیسان به‌هاره‌و جارِی ریفراندۆم نابرێته‌وه و، ئه‌وه‌ی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌هانه بۆ چه‌ندین جار سه‌رهه‌ڵدان و دواخستنی ئه‌م ریفراندۆمه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه دێنێته‌وه و ئه‌وه‌ش هاوڵاتی خاكپه‌رسته ده‌زانێت مه‌به‌ستی حزبی هیچ كاتێك نه‌یهێشتووه ته‌نانه‌ت ئامانجه پیرۆزه‌كانیش له چه‌واشه‌كاری به‌دوور بن .
له‌م كه‌ین و به‌ینه‌ی ناوه‌ند و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌مه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی حزبی ته‌سك و ریفراندۆمه هه‌تیوه‌كه‌ی كوردانیش، زۆر شتی تێكه‌وتووه له‌وانه‌ش :
*په‌یوه‌ندی شه‌خسی و حزبی و ناجۆری هه‌ندێك سه‌ركرده و نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چۆنێتی ده‌نگ كۆكردنه‌وه چی له عیراق بێت یان له هه‌رێم خۆی به‌سه‌ر هه‌موو هه‌ڵوێسته‌كاندا سه‌پاندووه و، ناتوانرێت رستی له چه‌واشه جیابكه‌یته‌وه .
* سه‌ربه‌خۆیی وه‌ك پرسه گه‌وره‌كه‌ی كورد بۆته بابه‌تی تاكه‌كه‌سی و كۆبونه‌وه‌ی ژێربه‌ژێر و" له پێناو سیاسه‌ت و ململانێی حزبه‌كان و هاوپه‌یمانیێتیه رانه‌گه‌یه‌نراوه‌كانی لایه‌نه‌كان" چی له ئاست عیراق یان له نێوان حزبه‌كانی كوردستان وای كردووه سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم ببێته خاڵی خۆبه‌ستنه‌وه‌ی و تایبه‌تی په‌یوه‌ندیه حزبیه‌كان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیشدا" ئه‌مه‌ش ته‌نها له پیناو ده‌نگ كۆكردنه‌وه" به ئه‌رێنی باس كردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردستانه‌وه و به نه‌رێنیش له لایه‌ن ناوه‌نده‌وه، ئه‌مه جگه له لایه‌نه میانره‌وه‌كان، كه پێویستیان به‌یه‌كه له مه‌یدانی ململانێی شه‌خسی سه‌ركرده و حزبه‌كانیان له ئاستی عیراق دا به گشتی . ئه‌گینا سه‌ربه‌خۆیی باڵاترین ئامانجی گه‌لی كوردستانه و، پرسی گه‌لێكه نه‌ك په‌یوه‌ندی به كێشه‌و بێشه‌ی نێوان سه‌ركرده و ه و حزبه‌كانیانه‌وه نیه و نابێت هه‌ر جاره‌و بۆ مه‌به‌ستێك باسی بكه‌ن به‌ڵكو ده‌بێت هیچ كارێكی حزبی به‌م مه‌سه‌له‌وه نه‌به‌سترێته‌وه .
* ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی كه ناوه‌ند و هه‌رێم ده‌بات به‌رێوه زۆر له‌یه‌كتر جیوازتر نین، بۆیه له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ڵوێست له‌مه‌ر به‌كارهێنانی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ته‌نانه‌ت بۆ فشار خستنه سه‌ر یه‌كتریش به‌كاردێنن، ئه‌مه‌ش به‌روونی له پاش ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه ده‌ستور و به‌نده‌كانی كه‌وته ژێر ره‌حمه‌تی باڵایی سه‌نگی هه‌ر لایه‌كیانه‌وه و چه‌ند ده‌توانن به چی لایه‌كدا به‌نده‌كانی پیاده‌بكات، نمونه‌ش ماده‌ی 140 و یاریكردن به چاره‌نوسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه .
*نه‌بونی متمانه‌ی نێوان لایه‌نه كوردستانیه‌كان له نێوان خۆیاندا و هه‌روه‌ها له نێوان لایه‌نه عیراقی و كوردستانیه‌كان و گیرخواردنی ئه‌م پرسه گه‌وره‌یه له‌و نێوه‌نده‌دا .
*باوه‌رنه‌بون به یه‌كێتی خاكی عیراق له لایه‌ن زۆریك له لایه‌نه عیراقیه‌خاوه‌ن پشتخانه مه‌زهه‌بیه‌كانه‌وه، كه‌چی له ترسی كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌یشارنه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم دوور له فه‌راهه‌مبونی هیچ بنه‌مایه‌ك و له پێناو مه‌به‌ستی حزبی له‌كاتی پێویستیی حزبی، ده‌نگی زوڵاڵی به‌رزده‌كاته‌وه و داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن .
*نه‌بونی هیچ هه‌ماهه‌نگیه‌كی لایه‌نه‌كانی كوردستان له‌مه‌ر پرسێكی گه‌وره‌ی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی هه‌موو چه‌واشه‌كاریه‌ك ده‌رده‌خات و شیعاره‌كه فشده‌كاته‌وه و ته‌نها به‌سه‌رزاره‌كی ده‌یهێڵێته‌وه .
*نه‌بونی ئیراده‌ی راسته‌قینه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه له لایه‌ن ناوه‌ند و هه‌رێمیشه‌وه .
*خۆمه‌شغوڵكردن به ململانێی لابه‌لای ته‌سكی نێوخۆیی و ملكه‌چ كردن بۆ میحوه‌ره ئیفلیمیه‌كان و لایه‌نه‌كانی عیراق، كه قازانجیان له رازیكردنی كورده به شێوه‌یه‌كی ته‌كتیكی و خه‌ڵه‌تاندن و، ته‌نها ره‌وانه‌كردنی كێشه گه‌وره‌كان بۆ قۆناغه‌كانی دواتر .
* تێكه‌ڵبونی ئامانجه‌كانی وڵاتانی جیهان به ناوچه‌كه و كورد و نه‌خوێندنه‌وه و كارنه‌كردن له‌سه‌ر رۆڵی وڵاتانی ناوچه‌كه له په‌كخستن یان سه‌رخستنی پرسێكی گه‌وره‌ی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی كورد، كه تا ئیستا له لایه‌ن هه‌ر چوار ولاته‌كه‌وه هه‌رس نه‌كراوه .
* خۆمه‌ڵاسدانی زۆرێك لایه‌نی كورد و عیراقی له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر و كار نه‌كردن به ستراتیجێكی رۆشن بۆ ئه‌م پرسه، له‌گه‌ڵ دژایه‌تی هه‌ندێك لایه‌نی كورد و عه‌ره‌بی عیراقی ته‌نها بۆ به‌كارهێنانی هه‌ست و نه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی كورد و عه‌ره‌ب بۆ ئامانجی حزبی و شه‌خسی ته‌سك .
له‌م كه‌ین و به‌ینه‌شدا ته‌نها گه‌لی عیراق و كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندن و ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ڵه و گه‌نده‌ڵی و شكسته‌كانیان به‌م ئدیعاو شیعاره وه‌رزیه داده‌پۆشن . بۆیه ده‌نگ به‌رزبونه‌وه‌ی پیاده‌كردنی مافی ریفراندۆم له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان، ته‌نها له‌و روانگه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێت كه وه‌رزی به‌هاره و كاتی به‌رزبونه‌وه‌ی كێرڤێ كوردایه‌تیه و هیچ تر .
ئه‌وه‌ی زۆر روونه له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه كه كورد له نێوان ته‌كتیكی عه‌بادی و فشاری مالكی و فرت‌و فێڵی ئه‌ردۆغان وقسه‌ی لوسی خامه‌نئی و ناكۆكی نێوخۆیی و گه‌نده‌ڵی و شكست، گیریخوادرووه و ده‌یه‌وێت میله‌ت به سروودی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست