کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حەویجە ئەو مەتەڵەى بووەتە جیکایەتى بەر ئاگردان

Monday, 27/03/2017, 19:56


حەویجە  قەزایەکە لەڕووى کارگێڕیەوە  سەر  بە پارێزگای کەرکوکە و  خەڵکەکەى  سوننە مەزهەب و  زۆرینەیان عەرەب زمانن .. ئەوەى  جێی سەرنجە وێڕای ئەوەى  شوێنێکى گرنگ و ستراتیژیە،  لەڕووى سەربازیەوە  هەم پێشمەرگە و هەمسوپای عێراق  بە بایەخەوە  دەڕواننە حەویجە، وەئەگینا  هێشتنەوەى  ناوچەیەکى وا بەکراوەیی چمانایەک هەڵدەگرێ؟
لە چەند دیدگایەوە  ئەوەى پێویستە بەرپرسانى هەرێم هەڵوێستەى لەسەر بکەن:
لەبەرچاو گرتنى هەموو ئەگەرێک، لەوەشدا  ئەگەری هێشتنەوەی  ئەو  شارە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە  بۆ دوای پرۆسەى پاکسازى داعش و یەکلابوونەوەى شاری موسڵ  دژ بەکورد وەک کارتێک بەکاری بێنێت.
هەڵپەساردنى ناوچە کوردستانیەکانى دەرەوەى هەرێم کە لای حکومەتی ناوەند بە ناوچە کێشە لەسەرەکان  بانگەشەى بۆ دەکەن، لەوەشدا لەهەر ئەگەرێکى پێشڕەوى پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە، حەویجە بکەنە بەهانە و پاساو ێک  تا بەناوى  یەکلانەبوونەوەى  شەڕی تیرۆر سوپای عێراق پێگە و جێگەى خۆی لەوناوچانە- سنووری کەرکوک- قایم و بەهێز بکات.
لە ئەگەری جاڕدانى سەربەخۆیی کوردستان  پەلاماری کەرکوک و ئەو سنوورە بدەن کە وەک واقیع تا بە ئێستا ڕادەگات کەرکوک سەر بەناوەندە و لە وێوە مووچەى فەرمانبەران و ئیدارە دەدرێت.
ئەگەری دروستکردنى پاساوى  جیا جیا لەلایەن بەغدا  کە بۆ هەمووپێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان  پلانى  خۆیان دابڕێژن وپیادەى ئەو سیاسەتە بکەن  کە کەرکوک عێراقیە و  حەویجە مەتەڵێکە قسەو باسێکى زۆر هەڵدەگرێ، پێویستە بەرپرسانى  هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان ژووری  پلان و بەدواداچوون  دابمەزرێنن و ئەکادیمیانە شرۆڤەى  بارودۆخى  حەویجە و کەرکوک و هەنگاوەکانى سوپای عێراق بکەن.
ئەرکى سەرشانى لایەنە سیاسیەکانی  کوردستانە بەیەک دەنگ و  یەک گوتارەوە  چاویان بخەنە سەر کەرکوک و  بۆچوونەکانیان  بەجۆرێ گەڵاڵە بکەن کە لەداهاتوودا خۆیان بۆ  هەمووئەگەرەکان ئامادە بکەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە