نهێنی دۆڕاندنه‌کان به‌ دانه‌گاز

Saturday, 25/03/2017, 22:32


عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حمان عه‌بدوڵڵا (1948ساڵی له‌دایكبوون) ناسراو به‌ : ئاشتی هه‌ورامی‌، سه‌ره‌تا وه‌ك ئه‌ندازیاری نه‌وت ده‌ستیپێکردو پاشان شاپێکی له‌ مۆراڵ و ویژدان دا و هه‌موو ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌ بواری کاری نه‌وتدا  هه‌ر له ساڵانی‌ 1975وه‌ له‌ده‌ریای سه‌روو کۆیکردبوونه‌وه‌ خستیه‌ خزمه‌ت پرۆژه‌ی دزیه‌ زه‌به‌لاحه‌کانه‌وه و رووی خۆی به‌رامبه‌ر میلله‌تێك ره‌شکرد، وه‌ختێك بنه‌ماڵه‌ش کاریان پێی نه‌ما وه‌ك فه‌ره‌یدون جوانڕۆیی تڕۆی ده‌که‌ن.
ئه‌م مۆته‌که‌یه‌‌ هه‌ر له‌ ساڵی 2014وه‌ گه‌مه‌یه‌کی زۆر فێڵبازانه‌و قێزه‌ونی داهێناو وه‌ك کڵاوێك کردیه‌ سه‌ری هه‌موو جه‌ماوه‌رو رای گشتی، ئه‌و هه‌ر به‌وه‌وه‌ نه‌وه‌ستا راسته‌وخۆو ناراسته‌خۆ داهاته‌کانی نه‌و ت بدزێت و خه‌ڵکی هه‌ژاری لێ بێبه‌ش بکات، به‌ڵکو ژێر به‌ ژێر پاره‌ی قه‌به‌ی کاش ته‌سلیمی بنه‌ماڵه‌ ده‌کات و له‌ هیچ ده‌فته‌رێکیشدا حساب ناکرێت، ئه‌ویش به‌ ڕێکه‌وتنی ژێر به‌ژێر  و نهێنی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسان و گه‌نده‌ڵکارانی ناو کۆمپانیای دانه‌گاز، به‌وه‌ی چه‌ند کێشه‌یه‌کی نه‌وتی ساز بکه‌ن له‌ نێوان حوکمه‌تی هه‌رێم و  کۆمپانیای دانه‌گازو بیانووی دۆڕاندنه‌که‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بده‌نه‌ ده‌ست کۆمپانیای دانه‌گاز، له‌ ئه‌نجامی ئه‌م دۆڕاندنه‌شدا به‌ نهێنی له‌ لایه‌ن دانه‌گازه‌وه‌ زۆرینه‌ی پاره‌که‌ بدرێته‌وه‌‌ تاقمی ئاشتی هه‌ورامی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌شێکیشی بۆ کۆمپانیای دانه‌ گاز بێت. ته‌ماشای ئه‌و نه‌گبه‌تیه‌ی توشی میلله‌تی کورد بووه‌!! دوو بنه‌ماڵه‌ی کوردفرۆش و چه‌ته‌مان لێ بوونه‌ته‌ ده‌مڕاست و  پارووه‌نانی ده‌می هه‌تیو و بێوه‌ژن و پیرێژنه‌کان ده‌دزن و جۆره‌ها ڕێگه‌ به‌کار دێنن له‌و پێناوه‌دا، به‌س بتوانن میلله‌ت هه‌ژارو ڕسوا بکه‌ن، لایان گرنگ نییه‌ هه‌موو پاره‌ی نه‌وتی کوردستان بکه‌نه‌ ده‌ستی میتی تورکی و که‌مالیسته‌کان و به‌س خه‌ڵکی چه‌وساوه‌و به‌شمه‌ینه‌تی کورد سوودی لێ نه‌بینێت، که‌ی میلله‌تی کورد ئه‌وه‌نده‌ بێده‌سه‌ڵات و بێده‌نگ  بووه‌ به‌رامبه‌ر زوڵم و سته‌م؟؟ ره‌نگه‌  هۆی ئه‌مه‌ش بێت ئه‌وه‌ی ‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه‌ له‌ ماوه‌ی 26 ساڵی رابردوودا به‌ جددی کاری بۆ کردووه‌: گه‌نده‌ڵکردن و گه‌مژه‌کردنی خه‌ڵک بووه‌.
ئه‌ی خه‌ڵکانی چاوکراوه‌و وشیار ! ناپرسن بۆچی له‌ماوه‌ی 3 ساڵدا و هه‌ر به‌ کۆمپانیای دانه‌گاز 3 دۆڕاندنی گه‌وره رووی داوه‌و وه‌ك خه‌ڵات ‌ له‌ دادگا پێشکه‌شیان بکرێت و  به‌ بێده‌نگی به‌سه‌ر هه‌موواندا تێپه‌ڕێت و ئه‌ندازیاری گه‌نده‌ڵی (ئاشتی هه‌ورامی) وه‌ک ڕێویه‌کی پیر کڵاوێکی هێند‌ گه‌وره‌ بۆ هه‌مووان بدورێت جێگه‌ی سه‌ری هه‌موونی تیا ببێته‌وه‌؟
هه‌ر وه‌ك یادخستنه‌وه‌یه‌ك تا ئێستاش خشته‌که‌ به‌م جۆره‌یه‌:
خانووه‌که‌ی ئاشتی هه‌ورامی له‌ له‌نده‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە