نوژیان ئه‌رهان شه‌هیدی ده‌ستی مورته‌زیقه‌كانی پارتی نامرێ
Saturday, 25/03/2017, 22:22
بۆ جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان و راگه‌یاندنی ئازاد
دوای ئه‌و هێرش و په‌لاماره‌ی چه‌ته و مورته‌زیقه‌كانی پ د ك / عێراق رۆژی 3/3/2017 كردیانه سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر و له ئه‌نجامدا حه‌وت شۆڕشگێڕ و پارێزه‌رانی كوردستان و شه‌نگال شه‌هیدبوون، چه‌ندین كه‌سی تریش برینداربوون، له‌ناویاندا سێ رۆژنامه‌نوسیش هه‌بوون كه برینی رۆژنامه‌وان نوژیان ئه‌رهان گران بوو، ئه‌مڕۆ 23/3/2017 نوژیان ئه‌رهان چووه كاروانی شه‌هیدان.
شه‌هیدبوونی نوژیان ئه‌رهان و حه‌وت له گه‌ریلا و شه‌رڤانان له خانه‌سۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتی تاوانێكیتری خسته سه‌ر تاوانه‌كانیتری له‌به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی و خه‌ڵكی شه‌نگال، هه‌مانكات ده‌سته سووره‌كانی به‌خوێنی رۆژنامه‌نوسان و رۆشنبیران و مامۆستایانی ئاینی سوورتر كرد، ئه‌گر هه‌وڵبدات خوێنی سه‌رده‌شت عوسمان و عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف و سۆرانی مامه حه‌مه و وه‌دات حسێن به‌شارێته‌وه‌و ناو ناتۆره‌ی جیاجیایان بۆ هه‌ڵبه‌ستێ، به‌ڵام بێگومان ناتوانێ حه‌قیقه‌تی تاوانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر شه‌هیدانی خانه‌سۆردا به‌شارێته‌وه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ دیاره كه پارتی چه‌نده دوژمنی رۆژنامه‌نوس و ژنان و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدیه، له‌لایه‌ك به‌هه‌زاران ژنی راده‌ستی داعش كرد، له‌و لاشه‌وه به‌سه‌دان ژن له‌ژێرده‌ستی ئه‌كوژرێن، به‌هه‌مانشێوه به لوله‌ی تفه‌نگه‌كانی پارتی ژنه رۆژنامه‌نوس نوژیان ئه‌رهان و نازێ نایف قه‌وال شه‌هید ده‌بن.
پارتی به دوژمنایه‌تی خۆی بۆ خه‌ڵكی شه‌نگال و ژنان و رۆژنامه‌نوسان ده‌ریده‌خات چه‌نده بارێكی گرانه و له‌ده‌ره‌وه‌ی رێگری و كۆسپی له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان هیچ شتێكی تری له‌ده‌ست نایه‌ت.
خوێنی شه‌هیدانی خانه‌سۆر تائاستێك رێگری كرد له‌و په‌لامار و هێرشانه‌ی چه‌ته‌كانی پارتی، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسیه‌كان ته‌واو نه‌بوونه، بینیمان چه‌ته‌كانی داعش شه‌وی نه‌ورۆز هێرشیان كرده‌وه گونده‌كانی باشوری شه‌نگال، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه تێكشكانه‌وه، له‌ئێستا یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال له دوو به‌ره‌وه رێگری ده‌كه‌ن له داگیركردن و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی به‌رخودانڤانی شه‌نگال. بێگومان له‌پشت هه‌ردوو هێزه‌كانیش ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری توركیا هه‌یه، كاربه‌ده‌ستان توركیا نه‌یان شاردۆته‌وه‌و به‌ئاشكر گوتویانه ئێمه به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی پارتی پێكه‌وه هێرشی سه‌ر شه‌نگال ده‌كه‌ین.
خوێنی شه‌هیدان و ماندوبونی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال و خه‌ڵكی وڵاتپارێز، بێگومان ده‌گاته سه‌ركه‌وتن، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی خۆی به‌ڕێكخستن كردوه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه و ئه‌توانێ خۆی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ و خۆی بپارێزێ و داموده‌زگا دیموكراتیه‌كانی بونیاد بنێت، دڵنیاین كه‌وا شه‌نگال و كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی ناگه‌ڕێنه‌وه بۆ پێش 3/8/2014.
ئێمه له‌ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی ئازادی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جارێكی‌تر تیرۆری رۆژنامه‌نوس نوژیان ئه‌رهان ریسوا‌و شه‌رمه‌زارده‌كه‌ین و داواكارین بكوژانی ئه‌و كرده‌وه‌یه بدرێنه دادگا و راگه‌یاندنی كوردیش هه‌وڵه‌كانی چڕتربكاته‌وه له‌پێناو زیاتر و باشتر گه‌یاندنی ده‌نگ و ره‌نگی حه‌قیقه‌ت و شۆرش ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان، به‌تایبه‌تی ده‌نگی كپكراوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی به‌جیهان.
شه‌هید نوژیان ئه‌رهان و شه‌هیدانی رۆژنامه‌نوس نامرن
نه‌فره‌ت و شه‌رمه‌زاری بۆ چه‌ته و مورته‌زیقه‌كان
سه‌ركه‌وێ تێكۆشانی ره‌وای كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدی له‌پێناو خۆبه‌ڕێوه‌بردنی دیموكراتیانه و خۆپاراستنیان.
ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی ئازاد
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست