نەورۆز تێكۆشانە بۆئازادیی، یەكگرتنە بۆسەركەوتن
Monday, 20/03/2017, 18:21
بۆ رای گشتی و جهماوهری گهلهكهمان
بەبۆنەی جەژنی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوین (نەورۆز) و هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی كوردی(2717) پیرۆزبایی خۆمان، سەرەتا لە خانەوادەیی سەربەرزی شەهیدانی رێگای ئازادیی، گەلی كورد و سەرجەم گەلانی ئازادیخواز و رێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان دەكەین و دەڵێین نەورۆز "تێكۆشانە بۆ ئازادیی، یەكگرتنە بۆسەركەوتن".
رۆژهەڵاتی ناوین و كوردستان لەهەلومەرجێكی ئاڵۆز و پڕ لە ناكۆكی و شەڕدا پێشوازی لەجەژنی نەورۆز دەكات، لەم هەلوومەرجەدا تێكۆشانی ئازادیی گەلان و بەتایبەتی گەلی كورد گەیشتوەتە ئاستێك كەچیتر ناتوانرێت نكۆڵی لەهەبوونی بكرێت. تێكۆشانی ئازادیی لەسەختترین هەلومەرجەكانی تێكۆشانیدا نەورۆز و بەهاری كردوەتە هۆكاری زیندووكردنەوەی رۆحی بەرخودان و توانیویەتی بەخوێنی هەزاران لەكوڕان و كچانی، ئەم گەلە لە لەناوچوون بپارێزێ. بەتایبەتی ئێستا كە بەپێشەنگایەتی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەباكور، رۆژئاوا و باشوری كوردستان لەنێو هێرش و پیلانێكی هەمەلایەنەدایە بۆ لە ناو بردنی گەلی كورد و تێكۆشانە ئازادییخوازەكەی كە توانیویەتی بەفكر و ئاواكردنی سیستەمی ئەڵتەرناتیڤی گەلان ببێتە هیوا، نەك تەنها بۆ گەلی كورد، بەڵكو بۆ تەواوی گەلانی ناوچەكە.
رووداوەكانی سەرەتایی ئەم مانگە لەشەنگال و هێرش و پهلامارهكانی چهكدارهكانی پارتی، ئەو راستیەی نیشاندا كەدەوڵەتی توركی داگیركەر ئەوەی كە بۆ خۆی بوێری نانوێنێ بیكات، بەرێگەی كوردی بهكرێگیراو بۆ شكاندنی ئیرادەی كوردان هەوڵی پێكهێنانی دەدات. چونكە گەلەكەمان لەشەنگال وەكو میراتێكی مێژووی هەزاران ساڵەی بەرخودان لەبەرامبەر داگیركەران بۆ پاراستنی نەتەوە و باوەڕییان ئەوەی لەدەستیان هات كردیان و نەیان هێشت داگیركەران سەربكەون، بەڵام ئەمڕۆ و بەپێشەنگایەتی بهرهی داگیركهری هەوڵ دەدرێت ئەو كۆمەڵكوژی و فەرمانانە تەواو بكرێت كەلەسەر كوردانی ئێزیدی پهیڕەو كراون.
لەباشوری كوردستاندا ئەوەی دەخوازرێت دوایی نزیكەی سێ دەیە لەراپەڕین ئەوەیە كە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە هەمەلایەنانەی سیستەمی، ئابوری و كۆمەڵایەتیەی كە بەرۆكی كۆمەڵگهی گرتوە، هەرچی پارت و لایەنەكانی دهسهڵات هەیە زیاتر لەبەرژەوەندی تەسكی حزبی و پشت بەستن بەهێزی دەرەكی، چونكه دادی ئهوان و كۆمهڵگهش نادات، هەرچی خهڵكی باشوری كوردستانیشه، پێویستە وەكو هێزێكی لەبن نەهاتووی گۆڕانكاریەكان بەڕۆڵی خۆیان هەستن و بەهەمان رۆحی راپەڕین ببنە پێشەنگی سەرلەنوێ ئاواكردن و گۆڕانكاریەكان.
هەر بۆیە ئێمە وەكو تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان بانگەوازیمان لەتەواوی گەلەكەمان، پارت، رێكخستن و لایەنەكان ئەوەیە كە: بۆ بەسەركەوتن گەیاندنی ستاتۆ و ئاستی بەرخودانی گەلەكەمان لەهەر چوارلای كوردستان و كۆتایی ئازادی رێبەری گەلان رێبەر ئۆجالان، پشتگیری خۆبهڕێوهبردنی دیموكراتیانهی كۆمهڵگهی ئێزیدی لهشهنگال و هێزهكانی یهبهش و یهژهشه، ئەركی نەتەوەیی و دیموكراتیمان پێك بهێنین. لەچوارچێوەی كۆنگرەیەكی نەتەوەییدا هێزی سیاسی و چهكداری گەلەكەمان بكەینە یەك بۆ رووبەڕوو بوونەوەی هەموو پیلان و هێرشەكانی داگیركهران.
- بژی جەژنی یەكێتی گەلان جەژنی نەورۆز
- بژی بەرخودانی ئازادییخوازانەی گەلەكەمان
- نەمری و سەربەرزی بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادیی كوردستان
دهستهی بهڕێوهبهرایهتی
تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان
20/3/2017
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست