کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەی فەتحوڵڵا گولەن بۆ مەسعود بارزانی!

Monday, 20/03/2017, 18:11


"رۆژنامەی کەیهان چاپی تاران رۆژی چوارشەممە رێککەوتی ٢٦ ڕەشەمە ساڵی ١٣٩٥ هەتاوی (١٦ ماڕسی ٢٠١٧ زایینی) نامەیەکی گولەنی بڵاو کردۆتەوە. فەتحوڵڵا گولەن ئاوای بۆ مەسعودی کوڕی مەلای خەتێ نووسیوە:
بەرایی و گووتنی خۆم:
هەر سەرکردەیەکی کورد یانژی هەر حێزبێکی کوردی خەیانەت بە خاکی کوردستان وشەهیدی کوردستان وبنەماڵەی شەهیدان بکا من پیسترین قسەی ناخۆش وپیسترین جنێوە پێدەدەم. هەر کەس هەر چٶنێک بیر دەکاتەوە کەیفی خۆیەتی. بێ گومان هێزی کوردیشمان هەیە کە شآیانی رێز لێگرتنن ودۆزی رەوای گەلەکەمام کەوتۆتە ئەستۆی  ئەو هێزانە. مەرج نییە ئەو هێزانەش تووشی هەڵەی سیاسی نەبووبن. بەڵام تاکی بە ویژدانی کورد ئەگەر بە بارتەقای سەرە دەرزییەک ویژدانی کوردانەی تێدابێ نابێ هەرهەموویان بە چآوێک چاو لێبکا. زۆر جار رەخنەم لێدەگیرێ وقسەی زۆر نەشیاویشم بۆ دەنێڕدرێ. بەڵام من تاقە دڵٶپێک خوێنی رۆڵەی  کورد بستێک خاکی پیرۆزی کوردستان ناگۆڕمەوە بە تەواوی دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و بێ یژدانی باشووری کوردستان کە لەو٢٦ ساڵەدا چییان بە سەر کورد هێناوە و چۆن قوونیان لە سەر کۆشی داگیرکا داناوە . بە تایبەت کوڕێ مەلای خەتێ / مەسعود / چۆن دیسان خەڵكی هەژاری کردۆتە گەمەی سیاسەتی چەپەڵی خۆی وبنە ماڵەکەی کە دەگەڵ دڕندەیەکی وەک ئەردۆغآن رێک کەتووە.
جەهەری کەلام :
خوێنەری هوشیار تۆ کارت بە وە نەبێ فەتحوڵڵا گولەن کێێە؟ دۆستی کوردە یانژی دووژمنی کورد؟ کارت بە مێژووی خودای راستان بێ خاک ونەتەوەکەت لە خۆت ولە سەرکردەی بێ شەڕەف خۆشتر بوێ. ئەوە رەمزی پێشکەوتنی ئەو نەتەوانەی کە لە سەدەی رابوردوودا توانیویانە سەربکەون. چەند رۆژ لەوەی پێش / ١٦ ماڕسی ساڵی ٢٠١٧ زایینی/ فەتحوڵلا گولەن نامەیەکی ئاڕآستەی مەسعود بارزانی کردوە کە پوختەی ئەو نامەیەتان بۆ بڵاو دەکەمەوە. کاریشتان بەوە نەبێ کۆماری ئیسلامی کێیە؟ دەزانم جیاوازی نێوان سەگی ڕەش و سپی نییە. بەڵام ناوەرۆکی ئەو نامەیە زۆر گرینگە.کە کەسێکی وەک / گولەن / بڵاوی کردۆتەوە. ئەوەیە دەردوژانی سیاسەتە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕآست کە دەسەڵات وحێزبی کوردی لە باشوور ئاوای تێگەیشتوون کە ٢٦ ساڵە لە بەر چاوانە.
" گولەن ئاوای نووسیوە و دەڵێ "
بارزانی / منیش دەڵێم ، کوڕێ مەلای خەتێ / : قەت باوەڕ بە ئەردۆغآن مەکە چون جێگای متمانە نییە وخەیانەت بە نزیکترین دۆستی خۆی دەکا.! ئەگەر نەفتی کەرکوک ومووسڵیش بدەی بە ئەردۆغآن متمانەت پێناکا، هەروەکو چٶن خەیانەتی بە هاورەگەزوهاودین وهاونیشتمانەکانی خۆی وەک: عەبدوڵڵا گول وحەسنات عەلی بابا جان وداوود ئۆغڵوو کرد کە نزیکترین دۆستی وی بوون ،خەیانەت بە تۆش دەکا، چون تۆ بۆ ئەردۆغآن نێچێرێکی ساویلکە و باشی! لە درێژەی نامەکەیدا دەڵێ: هەر وەک چۆن دەزانم بە بێ پرسی دەوڵەتی ناوەندی عێڕاق هێزەکانی تورکت هێنایە دەورووبەری مووسڵ/ ئوردووگای بەعشیقە/ کە ئەو کارەت بۆتە هۆی ناکۆکی تۆ وباشووری کوردستان ودەوڵەتی عێڕآق/.
هەروەها وەبیری دێنێتەوە، تۆ بوویە  قوربانی، چوون ئەردۆغان هاورەگەزو هاودین وهاووڵاتی خۆی فیدای سیاسەتەکانی خۆی دەکا، ئیدی فریو دانی تۆ بۆ وی وەک ئاو خواردنەوە دەچێ. خوێنەری هێژا ئەو کابرایە زۆر بە ڕاشکاوانە مەسعودی بە کابرایەکی بەرژەوەندی پەرەست ناوزەد کردوە. ئەگەر منیش درۆ بکەم ، گولەن درۆ ناکا چون هەموومان بە چاوی خۆمان دەیبینین چۆن بۆ پاراستنی بنەماڵەکەی کوردی کردۆتە قوربانی وخەریکە وەک مەلای باوکی ساڵی ١٩٧٥مان بۆ دووپات کاتەوە. گوتنێکی بچووکیشم بۆ رووناکبیر وشآعیرو مامۆستای زانکۆولایەنگرەکانی بارزانی  لە هەر کوێ هەن ئەوەیە: ئێوە وەک کەری نێو جۆگەتان بە سەر هاتووە هەم لەولاش دەخۆن وهەمیش لە بەرەی دوژمنی داگیرکار.
جەعفەر کەریمی
٢٠ /٣ /٢٠١٧

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە