بە ئەدهەم بارزانی بڵێن بیخاتە گێڕی یەک بۆ ئەوەی تۆزێ بە قورسی بڕوات
Sunday, 19/03/2017, 3:48
کاتێک مرۆڤەکان لە پێناوی کورسی دەسەڵات و بەرژەوەندی بنەماڵەکەیان لە زەلکاوی خۆ بەزلزانین و ئێرەییدا نوقم دەبن و پشت دەکەنە هەموو جوانیەکان ئیتر لە ئاستی هەموو ڕووداوەکاندا کوێرن و نایانەوێ ڕاستییەکان وەک خۆی ببینرێت.
بنەماڵەی بارزانی و و خزم و کەسوکاریان لە هەموو کورد خۆیان بە بەرزتر دەزانن و دەیانەوێ هەموو خەڵکی کوردستان لە خەبات و قوربانیدان بێبەری بکەن و شانازییەکانیان بۆ خۆیان بقۆزنەوە و لە هەموو بۆنە و یادەکاندا لە پێشی پێشەوە وەکوو سوپێرمانێک خۆیان پیشانبدەن و دەرکەون، بەڵام لە ڕاستیدا ئەم بنەماڵەیە هەر لەسەرەتاوە بووکەڵەیەکی بێ ئەرزشی دەستی داگیرکەرانی ساواک و میت و ئیتڵاعات و دووژمنانی کوردستان بوون، لە مێژووی خەباتی کورددا تاوانبار و لەناو خەڵکدا بێبەها تەماشا دەکرێن و بێجگە لە کەسانێک کە پاشەڵیان لە جاشایەتیدا وەکوو خۆیان پیسە و پڕاوێزخراون، بەگشتی لەناو خەڵکی باشوور و تەنانەت ڕۆژهەڵات و پارچەکانی دیکەدا بەباش سەیریان ناکرێت و هەمیشە بەگومانەوە لێیان دەڕوانن، بۆیە ئەوانیش لەوە تێگەیشتوون و لە ڕێگای ترس و تۆقاندن و کوشتن و لەناوبردنی نەیاران و نۆکەرایەتیکردن بۆ وڵاتانی داگیرکەری کوردستان پێگەی خۆیانیان لە ناوچەکەداهێشتووەتەوە و هەموو سیاسەت و کار و کردەوەکانیان پێجەوانەی داواکاری و بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کوردستان بووە و لەئاستی ڕاستیی و مافەکانی خەڵکی کوردستاندا کوێر و کەڕو ڵاڵ بوون.
بنەماڵەی بارزانی دەیان ساڵە لەگەڵ یەکێتی و حزبەکانی دیکەدا بەناوی هاوپیمانی و ڕێکەوتنی ستراتیژییەوە بازرگانی بە خوێنی قورابانیانی شەهیدانی کیمابارانی هەڵبجەوە دەکەن و بە هیچ شێوەیەک دەستیان بۆ بووژاندنەوە و ئاوادانکردنەوەی ئەو شارە نەبردووە و لە ساڵی پارەوە و لەساڵیادی کیمابارانکردنی هەڵبەجەدا لەدەمیان دەرچوو و وەکوو چاوبەست کردنێک مووژدەی ئەوەیان بە خەڵکی ئەو شارە دا کە هەڵبجە دەکەن بە پارێزگا، بەڵام هەتاوەکوو ئێستای لەگەڵدابێ خەڵکی ئەو شارە و شارۆچکە و گووندەکانی دەوروبەری کارە ئیدارییەکانیان لە شاری سلێمانی ڕایی دەکەن و خۆیان لەسەر پۆست و پلەو پایەی حزبی بۆ دزیکردن ناکۆکن.
لە دوای ڕاپەڕینەوە جەلال تاڵەبانیش بۆ بەرژەوەندی بنەماڵە و کورسی سەرۆکی کۆمار خۆی تەسلیمی بنەماڵەی بارزانی کرد، ئێستا کەسوکارەکەی دەیانەوێ لە یادی هەڵبجەدا بێنەوە مایە و پاڵەپستۆ بخەنەسەر بنەماڵەی بارزانی و وەکوو چەکێک یادی هەڵبجە بۆ بەرژەوندی خۆیان بەکاری بێنن دژ بەوان، ئەم دوو بنەماڵەیە دیسان ئەم ساڵیش بەهەمان شێوەی ساڵانی پێشوو بۆ نمایشکردنی خۆیان کورسییان بۆ خۆیان لەپێشەوە ڕازاندووەتەوە و سەیر لەوەدایە ئەم بێشەرمانە ئەوەندە دڵیان بەرانبەر بەیەک ڕەشە و ڕقوکینەیان بەرانبەر بەیەک لەدڵدایە، شەڕی دزینی قوتی خەڵک و حەپەلووشکردنی سەروەتی نیشتیمانیان هێناوەتە ناو هۆڵی یادی شەهیدانی کیمابارانی هەڵبجەوە وەکوو چەکێکی فشار بەڕانبەر بەیەکتری بەکاری دەهێنن و لەبەرچاوی خەڵکی برینداری ئەو شارەدا شەرم دایانناگرێ و تەریقنابنەوە.
ئەم دوو حزبە ئەوەندە بە کاولی ئەو شارە دڵخۆشن، ئەوەندە بیر لە ئاوادانکردنەوە و ساڕێژکردنی برینی خەڵکەکەی ناکەنەوە و لەماوەی ئەم دەیان ساڵەدا بەناوی هەڵبجەوە سەدان ملیۆن دۆلاریان لووشداوە، ئیترچۆن خەڵکی شاری هەڵبجە لە دڵەوە ڕێزیان لێدەگرن و وەکوو خیانتکارێک تەماشایان ناکەن و تفیان تێناکەن.
ئەم ساڵیش لەو یادەدا ئەدهەم بارزانی بە نوێنەرایەتی بنەماڵە زۆر ڕووقایم و بێشەرمانە ناوەڕۆکی سووک و چرووکی خۆی و سەرۆک و حزبەکەی پیشانی هەموو کورد و بەتایبەتی شاری هەلبجە دا و هیچ کەمتەرخەمی نەکرد لە بێڕێزی کردن بە کاسووکاری قوربانیانی شاری هەڵبجە و ئەوەی بۆ خەڵک ئیسپاتکرد کە خۆیان و بنەماڵەکەیان لە کورد و قوربانییەکانی بە گەورەتر دەزانن و هیچ بەهایەکیان بۆ دانانێن، دەبوایە خەڵکی هەڵبجەی شەهید بە هوڕا کێشان پێیان بگووتایە بیخاتە گێڕی یەک بۆ ئەوەی بە قورسی بڕۆات.
مرۆڤی مەزن ئەگەر کارێکی باش بکات خۆی دەرناخات، ئەدهەم بێجگە لە جاشایەتی بۆ ئێران و حزبوڵا و شەڕی کوردانی ڕۆژهەڵات هێچی تری بۆ کورد نەکردووە، کەچی لە یادی هەڵبجەدا داوای کورسی تایبەت و لۆژی خێزانی دەکات.
پێویستە ئیتر خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی شاری هەڵبجە لەوە زیاتر بێڕێزیی ئەم دوو بنەماڵە و حزبە دەسەڵاتدارە بەکرێگیراوانەی ئێران و توورک قەبووڵ نەکەن و لە ساڵی داهاتوودا دژیان بوستنەوە و نەعلی پیی دایک و خوشکی شەهیدانی هەڵبجەیان تێگرن و دەریانبکەن و لەو یادە بێبەریان بکەن..!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست