کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کاکەییەکان و حەشدى شەعبی کوجا مەرجەبا!

Sunday, 19/03/2017, 3:33


ئەوەى تووشی شۆکى کردم ئەو هەوالًە بوو کە لەڕێی  میدیایی چەند کەناڵێکى ئاسمانیەوە باس و خواسی کردنەوەى هێزێکى سەربازى بوو لەلایەن حەشدى شەعبی بۆ کاکەییەکانى  سنووری داقوق، هەرچەندە ڕاگەیاندنى وەزارەتى پێشمەرگە بەفەرمى ئەو  بابەتەى پشتڕاست نەکردۆتەوە ، بەڵام بۆ مێژوو دەڵێین:
1-   کاکەییەکان لە ڕووى ئاینزاوە زیاتر پەیڕەوى بیری زەردەشتى دەکەن، کەواتە پیادەکردنى مەزهەبی شیعە ناکەن تا لەو ڕێیەوە بەهۆی ئینتیما و هزری ئاینیەوە ئەو بڕیارە بدەن.
2-   کاکەییەکان بەپێی دەنگۆی خۆیان و هەڵوێستەکانیان لە بۆنە فەرمى و نافەرمیەکان دا کوردبوونى خۆیان جاڕداوە، کەواتە پێیەک لەپێشترن لە شیعە با مێژوویەکى هاوبەش لەیەک شوێن لەگەڵ عەرەب کۆیانى کردبێتەوە.
3-   کاکەییەکان لە هەموو بارودۆخە هەموار و نالەبارەکاندا تەنانەت لەلایەن خودى رژێمى بەعس وەک کورد مامەڵەیان لەگەڵ کراوە هەرچەندە کەسانێکیان تێدا هەبووە خۆی بەعەرەب داناوە، کەواتە بۆ تێکڕای  بەرپرسانى عەرەب بە سوننە و شیعە ئەگەر وەک ماشە و دەست کەلا بەکاریان نەهێنن، ئەوا گومانیان لە کوردبوونیان ناڕەوێتەوە و هەر بەو چاوە سەیریان دەکەن.
ئەوەى جێی هەڵوێستە لەسەر کردن بێت:
1-پێویستە وەزارەتى پێشمەرگە و خودى بەرپرسە باڵاکانى حزبە دەسەڵاتدارەکان بە جددى لەو بابەتە بکۆڵنەوە و پڕۆژەیان بۆ مەسەلەیەکى وا هەستیار هەبێت وەک چۆن کوردگەلێکى ئەوتۆی شیعەمەزهەب، وێڕای کوردبوونیان، لەجیاتى پەیوەندى کردن بە وەزارەتى پێشمەرگە، پەیوەندیان بە حەشدى شەعبی کردووە و پاساوەکان زۆر جار یەک ئیعازى مەرجەعیەت بەسە تا  ئەو وتانە لەسەرووى هەموو شتێکەوە دانێن.
2-کاکەییەکان هیچ پاساوێکیان نییە بۆ ئەو پەیوەندى کردنەیان بەڵام واقیعی حاڵ دوو شتمان بۆ ڕوون دەکاتەوە، ئەوانیش:-
ڕ‌-      ڕەنگە پاراستنى کاکەییەکان لەلایەن حەشدى شەعبی و کەمتر بەدەمەچوونى هێزى پێشمەرگە بۆیان، فاکتەرێک بێت تا وەک وەفایەک ئەو بڕیارە بدەن و لەلای ئەو حەشدەدا خۆیان کۆبکەنەوە و بتوان نبۆ داهاتوو و هەر هەڕەشەیەک بەرگری لەخۆیان بکەن. لەوەشدا ئەگەر هێزى پێشمەرگە بەڕۆڵی خۆی هەڵسایە و لە نزیکەوە چاودێری ڕەوشی کاکەییەکانیان لەو سنوورە بکردایە، ئەستەم بوو پەنا بۆ کارێکى لەو جۆرە ببەن.
ب‌-   ڕەنگە لایەنى ماددى و ئەو قەیرانەى هەرێمى کوردستانى گرتۆتەوە و بژێوى ژیان پاڵنەربووبێ تا ئەو بڕیارە بدەن، لەوەشدا ئەگەر خەمخۆری بەرپرسانى کورد بۆ کاکەییەکان هەبووایە، ئەوە  دەبوو تۆی کوردایەتیان لەناخدا بچاندایە کە نەپارەو پوول و نەهیچ شتێکى تری وەک پاراستن و پارێزگاری کردنیان  نەکەنە پاساو بۆ وەرگرتنىبڕیارێکى لەو جۆرە.
3-کاکەییەکان بەشێکى دانەبڕاوى کوردن و هەمووان شانازى بەکوردبوونیانەوە دەکەن و ئەوانیش نکۆڵی لەو هەقیقەتە ناکەن، لێرەدا چەند پرسیارێک سەرهەڵدەدا:
کێ لەو کارەدا بەرپرسە؟ هۆکارەکانى بڕیاردان لەو بابەتە چیە؟ کەمتەرخەمیەکانى سەرکردایەتى سیاسی کورد بەرامبەر کاکەییەکان چین؟ چی بکرێ تا ئەو بارودۆخە بە ئاقارێکى دیکە نەڕوات و ئەو حاڵەتە نەبێتە دیاردە؟ بەڵام ئاماژەکان ئەوەمان نیشان دەدات هێشتا بێ سەروبەریەک لە کۆکردنەوە و لەخۆگرتنى ئاین و ئاینزاکان بەدى دەکرێ، ئەگەر سنوورێک بۆ ئەوە دانەندرێ، دەبێ چاوەڕوانى زۆر شتى لەوە سەیرتر ببین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە