پارتی سهرۆكی مالێ ئیزیدیانی شهنگال دهرفینێ كۆریكی شعریش لهههولێر لهسهر شهنگال تیك دهدا
Friday, 17/03/2017, 23:45
سەرۆکی ماڵی ئێزدیانی شەنگال، پیش نیوهروی ئهمرو لە رێگەی نێوان سنونێ - خانەسۆر، لەلایەن چەکدارانی پارتیەوە رفێندرا، لە کاتێکدا کە ساڵح عادێ خەتیف، سەرۆکی ماڵی ئێزیدیانی شەنگال بۆ کاروباری خێزانی خۆی دەچووە سنونێ، لەلایەن چەکدارانی پارتییەوە ڕفێندرا.
ساڵح عادی خەتیف، تەمەنی ٥٠ ساڵە و سەرۆکی ماڵی ئێزیدیانی شەنگالە، بەشداری هەموو ئەو چالاکی و هەوڵانەی دەکرد کە بۆ وەدەستهێنانی مافی ئێزیدیان بەڕێوەدەچوون.
هاوكات ههر ئهمرو لهشاری ههولێر ئاسایشی پارتی هەڵدەکوتنە سەر کۆڕێکی شیعریی لە شاری هەولێر کە بۆ هۆزانڤان هەڵۆی سامی سازکرابوو بۆ کارەساتی شەنگال. پاش ئەوەی ڕێگری دەکەن لە کۆڕە شیعریەکە سوکایەتی زۆر بە ئامادەبوانی کۆڕەکەش دەکەن.
هۆزانڤان هەلۆی سامی لە ئەکاونتی فەیسبوکی خۆی نوسیویەتی:
"ئەمشەو لە لایان ئاسایشی هەولێرەوە ڕێکری کرا لەو کۆڕە شیعریەی چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا ڕیکلامم بۆ دەکرد، بەناوی،، شمشاڵ و با،، کە بۆ کارەساتەکەی شەنگال نوسیومانە.. بە شێوەیەکی نەشیاو هەموو پۆستەرەکانیان دڕاندو پەرتەوازەیان بە ئامادە بوان کرد و دەرگای گەلەری شانەدەریان داخست... من لێرەوە داوای لێ بووردن لە ئامادە بوانی کۆرەکە دەکەم..ئەگەر بە قسەیەکیش ئەزیەت دراون ئەگەرچی خەتای منی تێدانیە.. کێشەکە لە دەسەڵاتە.. کە ترسێکی زۆری هەیە لەزاری شاعیران..."
"حەق"
سـەدان مەنسور بــدەن لە دار
هەڵیانواسـن، سەربەرەو خوار
چاویان دەربێنن ،شـەلیان کەن
بـە شمشێران پەل پەلیان کەن
جــەهــەندەمێ بئافــــرێنن
لاشــــەکانیــان بســــوتێنن
لەبەر چاوان، ناو جەرگەی شار
یەک یـــەک بیانخـــەنە ڕووبار
بن بڕیانکـــەن لەســـەر خاکا
تۆزقاڵێ لە حـــەق کـەم ناکا
"هەڵۆی سامی"
شایەنی باسە، لەم هەفتەیەدا ئەمە بۆ دووەمین جارە کە ئاسایشی پارتی ڕێگری دەکات لە کۆڕ و سیمیناری کەسانی ڕۆشنبیرو کەسایەتی شاری هەولێر، وەك لە دوو رۆژی رابردوودا ڕێگری کرا لە سیمینارێکی دەزگای ستادەر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست