کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


٢٩ ساڵە هەڵەبجە دەگری !

Thursday, 16/03/2017, 23:21


٢٩ ساڵە دەگریم
٢٩ ساڵە بە ژان دەگریم
٢٩ ساڵە دەگەڵ خودا دەدوێم
٢٩ ساڵە گوێم ناداتێ و
نایەتە ڕێم
٢٩ ساڵە چوار وەرزم شەهیدە
فرمێسک وەک روو بار
دێتە خوارێ لە دیدە
٢٩ ساڵە باران نابارێ
٢٩ ساڵە هەتاو دەتارێ
شەوە زەنگە وهیچ ئەستێڕەیەک ناتروسکێ
پاییز رووتوو قاقڕە
هەر گەڵا دەوەرێ
٢٩ ساڵە خاکم تۆف وڕێبەندانە
سەرماوسۆڵە ، چزووی ساردی زستانە
٢٩ ساڵە چاوەڕێم
تا ساڕێژ بێ
برینی ئەو زامستانە وبرینی
براو خوشکوهاوڕێم.
سەرنج بۆ خوێنەری هوشێار: سەددام دژی کورد بووهەر چی کردی بە مافی خۆی زانی توانیبای کوردستانی شیمیایی باران دەکرد. بەڵام ٢٦ ساڵە دەسەڵاتە کوردە، ئەوەی سەددام کردی نیو هیندەی ئەوە نیە کە دەسەڵاتی سپڵە وخوێڕی کورد کردوویەتی. لە دوژمن هیچ چاوەووان ناکرێ. ئەوەی ئەو جووتە بنە ماڵەیە کردوویانە لە مێژوودا لە بیر ناکرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە