هه‌رێم نزیک لێواری شه‌ری ناوخۆ (هه‌وڵێک له‌کۆتایی کاته به‌سه‌رچوه‌کاندا – الوقت الضائع)
Monday, 13/03/2017, 21:45
هیچ کاتێک ، نیاز‌و به‌رنامه‌ی دوژمنانمان دژی کورد و مافه‌کانی ، ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا ئاشکرا نه‌بوه
هیچ کاتێک دوژمنانمان ، له‌به‌ر تێوه‌گلانیان له‌گه‌ڵ تێرۆرزمی ئیسلامی و سروشتی فاشیزمیان دژی کورد و دژی ئازادی گه‌ڵانی خۆشیان ، ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا ریسوا و جێی نه‌فره‌تی جیهانی نه‌بون . بۆ سه‌رخستنی خه‌باتی کورد رۆڵی هه‌رێمی باشور زۆر چاره‌نوس سازه . ئایا یه‌کێتی و پارتی له‌و دوورێیانی میژوهدا : ده‌بنه فریادره‌سی گه‌له‌که‌ی خۆیان به‌ره‌وه بنیاتنانی ئایه‌نده ؟ یان ده‌بنه دارده‌ست و فریادره‌سی دوژمنه‌کانیان ؟
1- کاره‌ساتی نه‌گبه‌تی هه‌رێمی باشور و هاووڵاتیه‌کانی ، له نیو به‌رداشی پارتی و یه‌کێتیدا . رهگو ریشه مێژووییه‌کانی
2- ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستان – له ((ته‌ڵه‌ی)) رژێمی تورکیاد ا
3- هه‌وڵێک ((له‌کۆتایی کاته به‌سه‌رچوه‌کاندا – الوقت الضائع)) ، بۆ چاکسازی له هه‌ردوو حیزبی یه‌کێتی و پارتیدا . وه بۆ رزگارکردنی کاک مه‌سعود له نه‌خشه‌ی رژێمی تورکیا .
4- هه‌وڵی رابوردوی بێسودی له‌وجۆره (( له نامه‌یه‌کی بهکرحسهین بۆ مام جه‌ڵال – کۆتایی 2007 )) . هاوپێچ به شێوازی پی دی ئێف .
1- مێژوی نه‌گبه‌تی هه‌رێمی باشور ، له نیو به‌رداشی پارتی و یه‌کێتیدا
له‌سه‌ره‌تادا یه‌ک حیزب و یه‌ک نه‌خۆشی بوه ، بۆیه ده‌رمان و چارهسهرێش پێویسته بۆ هه‌ردوولایان بێت !
(( 1 )) سه‌ره‌رای هه‌ر سه‌رنج و ره‌خنه‌یه‌ک هه‌مانبێت له هه‌ردوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی ((که به‌رپرسیارن له قه‌یرانه‌کانی هه‌رێم و شکسته‌کان)) به‌ڵام هه‌ردوکیان ئه‌مری واقیعن ((دیفاکتۆ))ن وخاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن . له راستیشدا به گوێره‌ی پێوه‌ر ، ئه‌وانه حیزبی ئاسایی وحیزبی سیاسی نین . هه‌ریه‌که‌یان ده‌وڵه‌ت یان ئهمارهتێکه له جوگرافیایه‌کی دیاریکراودا ، خاوه‌ن له‌شکر و پۆلیس و میدیا و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و دادگا‌و و زیندان و ده‌سگای هه‌واڵگری و په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه ، سه‌رچاوه‌ی ئابوری ...هتد . بۆیه نه‌کراوه و ناکرێت له‌ژێر سایه‌ی دووحیزبی ناکۆک یان ((هاوپه‌یمانی ساخته‌دا)) ، ده‌وڵه‌تی یاسا دامه‌زرێت و له‌هه‌ردوو حاڵه‌تی شهر یان ئاشتیه ساخته‌کان ، کۆمه‌ڵگه به‌رده‌وام له زه‌ره‌ر و دارمان دابوه . به‌رنامه و هه‌وڵی حیزبی بۆ مونۆپۆلی هه‌رێم ، پرۆسه‌ی بنیاتنانی کیان و سیسته‌می په‌ک خستوه . په‌رله‌مان په‌کخراوه ، ده‌ستاوده‌ستکردنی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌ڵات بلۆک کراوه . ئایا هیچ چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه هه‌بێت بۆ ته‌عمیراتی ئه‌و دووحیزبهو و گێرانه‌وه‌یان بۆ سروشتی ئاسایی حیزب له ناو پاکێجی جۆره چاره‌سه‌رێکدا بۆ گرفت و نه‌خۆشیه‌کانیان و قه‌یرانی له‌کۆتایی نه‌هاتوی هه‌رێم و کۆمه‌ڵگه ؟ لێره‌دا من باسی بزوتنه‌وه‌ی گوڕان و لایه‌نه‌کانی تریشم نه‌کردوه ، لای من گۆرران هێزێکی مه‌ده‌نی سیاسی نوێ یه و به‌شێک نیه له قه‌یران به‌ڵکوو ده‌کرێت به‌شێک بێت له چاره‌سه‌ر ((لێره‌دا جێێ ئه‌و باسه نابێته‌وه)) .
له سه‌یری هه‌موو مێژوی دوبه‌ره‌کی و ململانێێ هه‌ردو حیزب‌دا ، تێبینی ئه‌وه ده‌کرێت ، که میراتێکی میژووییه و ئامانج تێیدا ئه‌وه‌بوه لایه‌نێک براوه‌بێت و مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵات بکات و لایه‌نی به‌رامبه‌ر دوچاری دۆراندن بکرێت و له گۆره‌پانه‌که ده‌ربکرێت . له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ دوژمن ره‌وایی ((شه‌رعیه‌تی)) پێدراوه . به ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش سه‌ره‌رای بردنه‌وه و دۆڕانی ئه‌م لاو یا ئه‌ولا ، زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌م هاووڵاتیانی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نه‌ته‌وه‌که بوه ، له‌وبه‌ریشه‌وه سه‌رکه‌وتنی پلان و نه‌خشه‌ی دوژمنان بوه . لێره‌دا پرسیاری ئالۆز ئه‌وه‌یه ، ئه‌و دوو حیزبه مۆنۆپۆڵی هه‌مووجومگه‌کانی به‌رێوه‌به‌ری و ئابوری و سیاسی و سامانی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی هه‌رێمیان کردوه . ئایا ده‌کرێ چاره‌یه‌کی پراگماتی بدۆزرێته‌وه . که له‌سه‌ر بناغه‌ی براوه و دۆرراو نه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیانی هه‌رێم و گه‌ل و نیشتیمان تێدا ره‌چاوکرابێت وههردولاش به شێوازی جیاواز تێیدا براوه‌بن . ئه‌مه بابه‌ته‌ی من پێشکه‌شم کردون چاره‌سه‌رێکی ره‌نگه خه‌یاڵی بێت له ((له کۆتایی کاته سوتاوه‌کاندا – الوقت الضائع)) . به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ کاره‌ساته‌که‌ی ئێستاش دره‌نگ بێت و که‌ڵکی نه‌بێت ، پێویسته بزانرێت ((بۆ وامان به‌سه‌رهات ؟)) و گرفته‌کان چی بوون . به‌شێکی زۆر له وه‌رام بۆ پرسیاره ئالۆزهکانی ئێستا ، له هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌کانی مێژوی رابوردودایه . هیوادارم ئه‌و چاوپێداخشاندن و بیرخستنهوانهی خواره‌وه ، یاریده ده‌ربن بۆ کردنه‌وه‌ی ((کۆدی)) ته‌لیسمی ئاڵۆزیه‌کانی ئێستامان و یارمه‌تی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری راست بۆ نه‌خۆشیه موزمن و فهوتێنهرهکانمان ؟
به ئاوردانه‌وه‌یه‌ک بۆ ره‌گوریشه‌ی شهر و ناکۆکی ناوخۆی پتر له 60 ساڵی رابوردوی هه‌ردو پارتی و یه‌کێتی ، ره‌گوریشه‌ی مێژوویی ((حیزب وسه‌رکرده‌کان)) ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای دروستبوونی پارتی له ساڵی 1946 دا . حیزبه‌که به کۆرپه‌یی له تۆوی له‌دایکبوندا ، تۆوی ناکۆکی و مینی ((لوغم))ی ته‌قینه‌وه ، له‌نێویدا چێنراو بوو . که ئه‌وه‌ش ، کۆکردنه‌وه‌ی دوو جه‌مسه‌ری به‌هێزو به‌ڵام جیاواز له یه‌کتری له قه‌واره‌یه‌کدا . کۆکردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک رۆشنبیر‌و سیاسه‌تکار و خوێنده‌واری شار ، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌شیره‌تێکی شاخ نشینی ئازا وسه‌رکرده‌ی زنجیره‌یه‌ک راپه‌رین و شۆرشی ساڵانی پێشووتر . به‌داخه‌وه له پێشنیار و هه‌ڵبژاردنی مه‌لامسته‌فا بۆ سه‌رۆکی پارتی دووربینی ئه‌وه نه‌کرابوو ، ئه‌وه چه‌ند گونجاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ کاری حیزبی و سه‌رکردایه‌تی به کۆمه‌ڵ . جگه له‌وه‌ش مه‌لامسته‌فا ناسراوبوو به‌وه‌ی که وه‌ک سه‌رۆکی شۆرش و راپه‌رین ، ئه‌گه‌رچی گوێی له ده‌وروپشته‌که‌شی گرتبێت ، به‌ڵام له ئه‌نجامدا پێداگربوه له‌سه‌ر جێبه‌جێ کردنی راوبۆچونه‌کانی خۆی ، رازی نه‌بوه هیچ حیزب و ئۆرگانێک ده‌سه‌ڵاته‌کانی سنوردار بکات . ئه‌و نه‌یویستوه حیزبی و یان (( پارتی)) بێت و زۆر به ئاشکرا له کۆنگره‌ی پێنج‌دا ئه‌وه‌ی ده‌ربریوه . له‌سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی خۆی بۆ حیزب و شۆرشی ئه‌یلولیش ، بارزانیه‌کانی ناو له‌شکره‌که‌ی ، بۆیان نه‌بوه له رێکخستنی پارتیدا بن . بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی بوه که بۆ زامنکردنی یه‌کریزی و سود وه‌رگرتن له تواناکانی مه‌لامسته‌فاو بارزانیه‌کان بۆ خه‌بات و شۆرشی کورد ، ته‌نیا چاره له‌وه‌دا بینراوه ، که بکرێت به سه‌رۆکی پارتی و هیچ شێوازێکی تری هاوپه‌یمانی و هاوخه‌باتی بیری لێ نه‌کرابوه‌وه .
کاتێک حیزبه‌که دامه‌زرا ، 16-ئابی 1946 له به‌غداد ، مه‌لامسته‌فا له ئێران بوو . حیزبه‌که دامه‌زرێنرا له‌لایه‌ن رۆشنبیرانی پارتی شۆرش و پارتی رزگاری کورد ((دوای حه‌للی حیزبه‌کانیان )) که زۆربه‌شیان چه‌پ و کۆمیونیست بوون . نوێنه‌ری مه‌لامسته‌فا (( هه‌مزه عه‌بدوللا)) له کۆنگره‌دا بوو . به‌رامبه‌ر پێشنیارکردنی مه‌لامسته‌فا بۆ سه‌رک ، رای جیاوز و ناره‌زایی هه‌بوو ، ژماره‌یه‌ک له کادیره کۆمۆنیسته‌کان وه‌ک صالح حه‌یده‌ری و جه‌مال حه‌یده‌ری و حه‌مید عوسمان و نوێنه‌رانی هه‌ولێر و شه‌قڵاوه‌و ره‌واندزی پارتی ((شۆرش)) له‌به‌ر هه‌ڵوێست و په‌یوه‌ندی مه‌لامسته‌فا له‌گه‌ڵ ده‌ره‌به‌گه‌کان دژی ئه‌و پێشنیاره بوون ، به‌ڵام ئه‌وان زۆربه نه‌بوون . مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د ، له کۆنگرهکهدابوو وه‌ک میوان و چاو‌دێر ، ئه‌وکاته به‌رپرسی لقی عیراقی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێران بوو ((به‌سه‌رۆکایه‌تی قازی محه‌ممه‌د )) دواتر و دوای بریاری سه‌رکردایه‌تیان ، ئه‌وانیش و مامۆستا برایمیش چوونه ناو حیزبه نوێ که (( پارتی دیموکراتی کورد ))ی عێراق . له راستیشدا له‌و سه‌ره‌تایه‌دا ناوبانگ و داستانی جه‌نگاوه‌ری مه‌لامسته‌فا بۆ پارتی و بۆ ووره‌ی میلله‌ت ، فاکته‌رێکی ئێجابی بوو (( به تایبه‌تیش به‌هۆی دووری مه‌لامسته‌فا و سه‌ده‌می ئاواره‌یی ناو یه‌کێتی سۆڤێت ، بواری هیچ ناکۆکیه‌ک له‌ناو سه‌رکردایه‌تیدا نه‌بوو )) . ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر له ماوه‌ی 12 ساڵێکدا ، به سه‌رۆکێکی ره‌مزیه‌وه که هه‌ر سیمبۆڵێک بوو ، حیزبه‌که‌یان باش بنیات نا ، کۆنگره‌کانی 1 ، 2 ، 3 ، و 4 یان به‌ست . به‌ڵام دوای کوده‌تاکه‌ی عه‌بدولکه‌ریم قاسم 1958 و گه‌رانه‌وه‌ی مه‌لامسته‌فا و بارزانیان بۆ نیشتیمان له کۆتایی ئه‌و ساڵه‌دا ، ئه‌و (( خه‌له‌له فهسلهجیه )) ی له تۆوی حیزبه‌که‌دا هه‌بوو ، به‌ره به‌ره هێنایه جوڵه .
تا ئه‌و کاته ، ((پارتی)) مه‌کته‌بی سیاسیه‌کی سه‌ربه‌خۆی هه‌بوو ، بۆیه دوای تێکه‌ڵبوون و پێویستی کار‌و خه‌باتی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆکدا هه‌ر زوو جیاوازیه‌کانی دوو جه‌مسه‌ری به‌هێز ناکۆکی به‌رهه‌م ده‌هێنا و به‌رده‌وام ، سه‌رکردایه‌تی پارتی ناچاری سازش بوو ، له پێناوی پاراستنی یهکریزیدا . له سه‌روبه‌ندی هه‌لومه‌رجی پێش شۆرشی ئه‌یلول و هه‌روه‌ها ساڵانی سه‌ره‌تایی شۆرشی ئه‌یلولیش ناکۆکیه‌کان له زیاد بوندا بون . له شۆرشی ئه‌یلولدا دوو سه‌رکردایه‌تی و دوومهڵبهندی جیاواز ا دور له یه‌کتریان هه‌بوو . سه‌رکردایه‌تی مه‌لامسته‌فا له باڵه‌کایه‌تی و هی مه‌کته‌بی سیاسی له ماوه‌ت و ئاوکورتێ بوو . شۆڕش دوو مۆدێلی جیاواز بوو ، هی مه‌لامسته‌فا هه‌ر وه‌ک مۆدێلی شۆرشه‌کانی جاران بوو ، هێزێکی گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆی ده‌خولایه‌وه ، هی مه‌کته‌بی سیاسی شێوازی نوێی و سیسته‌مێکی سه‌ربازی و هێز و بهتالیون و رابه‌ری سیاسی له زۆربه‌ی ناوچه رزگارکراوه‌کانی شۆرشدا . په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردولا به سه‌رک عه‌شیره‌ته‌کان و گوندنشینان جیاواز بوون ((هه‌موو ئه‌و جیاوزیانه ناکۆکیه‌کانی زیاتر کردبوو )) مه‌لامسته‌فا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هاوته‌ریبه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پێ قبوڵ نه‌کرا و له پله‌یه‌کی ناسکی شۆرشی ئه‌یلولدا ، 10شوباتی ساڵی 1964 به کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی ره‌های حیزب و شۆرشی داگیرکرد . ئه‌و کاره مانۆرێکی زۆر زیره‌کانه‌ی مه‌لامسته‌فا بوو ، ته‌ڵه‌یه‌ک بوو که مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی پارتی تێکه‌وت . به‌م جۆره‌ی خواره‌وه : له‌کاتێکدا و له کۆتایی 1963 دا مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د نێررابوو بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ((وه‌ک نوێنه‌ری سه‌رۆک بارزانی و نمایه‌نده‌ی شۆرش)) بۆ په‌یوندی و په‌یداکردنی یارمه‌تی و پشتیوانی بۆ شۆرش ، مه‌لامسته‌فا به‌بێ ئاگاداری سه‌رکردایه‌تی حیزب و به ره‌فتاری شه‌خسی خۆی رێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ک کۆماری عێراقدا کرد ، بڵاوکرده‌وه رۆژی 10 شوباتی 1964 جگه له‌داخوازی شهرر وه‌ستان ، بانگهوزهکهی مه‌لامسته‌فا له‌وه‌ده‌چوو بانگه‌وازێک بێت بۆ کۆتایی هێنان به شۆرش ((داواده‌که‌م له براکانم که بگه‌رێنه‌وه بۆ جێی نیشته‌جێ بوونی خۆیان بۆ خه‌ریک بوون به پیشه‌ی ئازاد و شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی خۆیان)) له به‌رامبه‌ریشدا بانگه‌وازی سه‌روک کۆمار بۆ کورد ئه‌وه‌بوو که له ده‌ستوری کاتی‌دا دانبنرێت به مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی کورد دا ، بێ باسی ئۆتۆنۆمی و هیچ سنورێک و هیچ شێوازێکی ئه‌و مافه . له‌گه‌ڵ هه‌ندێ خاڵی لێبوردنی گشتی و به‌ردانی زیندانی و شتی وا ..... بۆیه سه‌رکردایه‌تی و کادیرانی پارتی ((منیش یه‌کێک بووم له‌وان)) وا تێگه یشتبوین که مه‌لامسته‌فا له‌به‌ر هیلاکی یان هه‌ر هۆکارێک بێت ، کارده‌کات بۆ کۆتایی هێنان به‌شۆرش به نرخێکی زۆر هه‌رزانیش . پارتی و رێکخراوه‌کان و هێزێکی که‌می پێشمه‌رگه دژی ئه‌و رێکه‌وتننامه‌یه بوون به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌و داواکردن له پێشمه‌رگه بۆ به‌رگری لهسهنگهرهکانیان . کۆنفرانسی پارتی ، نیسانی 64 له ماوه‌ت ، ناره‌زایی ده‌ربری له رێکه‌وتننامه‌که و مه‌لا مسته‌فاش . وه‌ک وهرامدانهوه ، هێز و له‌شکری نارده سه‌ر ماوه‌ت ، هێزه که‌مه‌که‌ی پارتیش (م.س) ناچاری کشانه‌وه بوون و چوونه ناو ئێران . له‌باری سه‌ربازی و هێز ، مه‌لامسته‌فا و هێزه‌کانی کۆنترۆڵی کوردستانیان کردوو پارتیه‌کانی ناوشاره‌کانیش خویان شارده‌وه ، هه‌ندێکیان گیران و کوژران . به‌ڵام دواتر و ره‌وتی روداوه‌کان ده‌ریان خست که هه‌ڵوێستی مه‌لامسته‌فا ، بۆ ئه‌وه نه‌بوو که کۆتایی بهێنێ به شۆرش (( ئێران هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه نه‌یده‌ویست رێکه‌وتن پێک بێت له‌گه‌ڵ عێراق)) ، به‌ڵام دوو هۆکاری تر هه‌بوو بۆ رێکه‌وتنی مه‌لامسته‌فا و حکومه‌ت ، یه‌کێکیان ئامۆژگاری روسه‌کان و ئه‌مریکاش بۆ هه‌ردوو لایه‌نی مه‌لامسته‌فا و حکومه‌تی عێراق ، که شهرر بوه‌ستێنن و هه‌وڵی رێکه‌وتن بده‌ن ((به‌ڵام بۆ چۆنیه‌تی رێکه‌وتن ئه‌وه‌یان به‌رپرسیاری و شاره‌زایی دیبلۆماسیه‌تی دوولایه‌نه‌که خۆیانه )) . له‌وه‌دا مه‌لامسته‌فا که پسپۆری ئه‌و بواره نه‌بوه و بێ ئاگاداری مه‌کته‌بی سیاسی کاره‌که‌ی ئه‌نجام دابوو ((رێکه‌وتن و بانگه‌وازه‌کان به‌و جۆره بوون)) ، هۆکاری دوه‌میش که لای مه‌لامسته‌فا زۆر گرنگ بوو ئه‌وه‌بوو که له‌و پرۆسه‌یه‌دا خۆی جڵه‌وی ته‌واوی شۆرشه‌که بگرێته ده‌ست و کۆتاییش بهێنێ به رۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی حیزب و مه‌کته‌بی سیاسی . بۆ مه‌لامسته‌فا شهرر وه‌ستاندنی حکومه‌ت ، فرسه‌تی ئه‌وه‌ی دایه که ، حکومه‌تی عێراقیش هاوکاری بکات له کۆتایی هێنان به رۆڵی پارتی و ده‌رپه‌راندنی مه‌کته‌بی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی حیزب . حکومه‌تی عێراقیش به یارمه‌تی ((مادی و که‌ره‌سه‌ی سه‌ربازی)) هاوکاری مه‌لا مسته‌فا بوون له دژی مه‌کته‌بی سیاسی ((برایم ئه‌حمه‌د و مام جه‌لاڵ)) ، چونکه ئه‌وان ئه‌وکاته دژی رێکه‌وتنه‌که‌ی مه‌لامسته‌فا و حکومه‌ت بوون و داخوازی به‌رگری بوون له ناوچه رزگارکراوه‌کانی شۆرش و به‌رده‌وامی شۆرش بوون . ئهوتاکتیکێک و پاشقولگرتنه له سه‌رکردایه‌تی پارتی و مه‌کته‌بی سیاسی ، به‌ته‌واوی سه‌رکه‌وتوو بوو . دوای ئه‌وه مه‌لا مستهفدا 100% ده‌سه‌ڵاتی شۆرشی زامن کرد و مه‌کته‌بی سیاسی له گۆره‌پانه‌که ده‌رپه‌راند . به پشتیوانی و یارمه‌تی شای ئێرانیش ((که ئه‌ویش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان دژی رێکه‌وتنی کورد و حکومه‌تی عێراق بوون)) ره‌وشه‌که‌یان برده‌وه به‌ره‌و شهر هه‌ڵگیرسان و شۆرش به‌رده‌وامی وه‌رگرته‌وه ، به‌ڵام به جیاوازی ئه‌وه‌ی که ئه‌مجاره به شۆرش و حیزب و میلله‌تێکی دابه‌شکرا و ناکۆکه‌وه بوو ، به خه‌ساره‌تێکی زۆر سه‌رکرده‌و کادیرانی دڵسۆز و به ئه‌زموون . له‌گه‌ڵ گۆرینێکی نه‌وعیش له پێکهاته‌ی ناوشۆرش و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ، به تێکه‌ڵبوونی زۆر که‌سانی ناشیاو و زیانبه‌خش و هه‌ڵپه‌رست . بۆیه له‌وه به‌دواوه شۆرش به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی پشت به‌ستوو بو به یارمه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنور ، تا کۆتایی .
کوده‌تای مه‌لامسته‌فا 1964 کۆتایی هێنان بوو به سه‌رده‌می حیزب و شۆرشێك و ده‌ستپێکردن بوو به سه‌رده‌مێ حیزبێکی تر و شۆرشێکی تر ، به‌گوێره‌ی ئه‌و مۆدێله‌ی که مه‌لامسته‌فا خۆی ویستی . ((بۆیه ئه‌م پارتیه‌ی ئێستا ، له دایکبوی شوباتی 1964 ه ، نه‌ک به‌رده‌وامی پارته‌که‌ی 1946. حاڵه‌تی سه‌رۆکی ره‌مزی و مه‌کته‌بی سیاسیه‌کی ده‌سه‌ڵاتداری گۆررا به سه‌رده‌می سه‌رۆکێکی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ره‌ها و مه‌کته‌بی سیاسیه‌کی ره‌مزی و کارجێبهجێکهر ، به ئه‌نجامی ئه‌و کاره‌ساتانه هه‌م حیزبه‌که و هه‌م شۆرش و هه‌م گه‌له‌که‌مان دوچاری دووبه‌ره‌کی و ئه‌و پرۆسه خۆکوژیه بوو که ئه‌م رۆژانه‌ی هێنایه به‌رهه‌م .
((پارتی دیموکراتی کوردستان و له‌شکر دووبه‌ره‌کی تێکه‌وت ، به‌ره و شه‌ری ناوخۆ)) . سه‌ره‌رای چاره‌سه‌ری پینه‌و په‌رۆ ، به درێژایی سه‌رده‌می شۆرش و رێکخستنه نوێکانی ((دوای شکستی 1975)) و ئه‌زمونی ساڵانی شاخ پێش وپاش راپه‌رین و تا دوای روخانی سه‌ددام و به درێژایی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتی کوردی تا ئێستا . ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ره ناوخۆییه‌کان ماڵوێرانی و خۆ کوژی بوه ، ئه‌وه‌نده‌ش سه‌رده‌می ئاشتیه ساخته‌کانیش هه‌ر داته‌پینی ئه‌زموونه‌که بوه ، ماڵوێرانکهربوه و کاریگه‌ری سه‌لبی هه‌بوه له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ و ره‌وشتی سیاسی هاووڵاتیانی هه‌رێم . رێگر بوه له‌هه‌موو گه‌شه‌کردن . هۆکاری ته‌شه‌نه‌ی گه‌نده‌ڵی و ڤایرۆسی دارمانی کۆمهڵگهبوه . بۆیه هه‌ر جۆره هه‌وڵێک بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی راسته‌قینه ((تاکتیکی نا)) به ئاراسته‌ی کۆتاییهێنان به ((ئه‌و په‌ره‌گرافه ره‌شه‌ی مێژوی نه‌ته‌وه‌که)) ، ئه‌وه ده‌بێته رێبازی هه‌ڵسانه‌وه و سه‌رله‌نوێ ژیاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که .
له گرفته‌که‌ی ئێمه‌دا پێویستی هه‌یه به جۆره ئاگر بررێک بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ته‌ر و وشک نه‌سوتێ . چاره‌سه‌رێک بۆنهخۆشیهکی ((شێرپه‌نجه ئاسا)) ، که سه‌ره‌تانێکه له‌ناو جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌که له هه‌رێمدا ، سه‌ره‌تانێک که کاریگه‌ری سه‌لبی و روخێنه‌رو ماڵوێرانکهریشی هه‌بوه و هه‌یه له‌سه‌ر خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که له پارچه‌کانی تریشدا . چاره‌یه‌کیش که هیوای ئه‌وه‌ی تێدا بێت کاربکات ، راست وایه § له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بێت و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه سه‌ره‌کیه‌که بکات . §- له‌سه‌ر بناغه‌ی لایه‌نی براوه‌و لایه‌نی دۆڕاو نه‌بێت ، به‌ڵکوو به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش دابین بکات بۆ هه‌موان و به تایبه‌تی بۆ مامه‌له‌یه‌کی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پارتی و بۆ رزگارکردنی پارتی (( واته کاک مه‌سعود )) له نه‌خشه و کۆنترۆڵی رژێمی ئۆردو‌غان ، وه‌ک له خواروتر ، به کورتی رونکردنه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر پێشکه‌ش ده‌که‌م .
2- هه‌رێمی کوردستان – له ((ته‌ڵه‌ی)) نه‌خشه‌ی رژێمی تورکیاد ا
ئه‌گه‌ر بازیش بده‌ین به‌سه‌ر کاره‌ساته‌کانی شه‌ری ناوخۆی کوردی له هه‌رێمدا ، له سه‌رده‌م وفرسهتهکانی دوای روخانی رژێمی سهددامهووه ، ده‌ست پێبکه‌ین ، ئه‌گه‌ر باسه‌که‌ش چرر بکه‌ینه‌وه ته‌نیا له‌سه‌ر دوحیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و کاریگه‌ر له هه‌رێمدا ((پارتی و یه‌کێتی)) به‌گوێره‌ی دڵسۆزی وئه‌قڵ و مه‌نتیق ، ده‌بوو لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ بکرایه‌وه بۆ ستراتیجێکی نه‌ته‌وایه‌تی وبنیاتنانی سیسته‌مێکی دیموکراتی ئازاد و واز هێنان له سه‌نگه‌ر لهیهکتریگرتن و خۆبه‌ستنه‌وه‌ی حیزبیه‌کان به و رژێمه دراوسێیانه‌ی ، که هه‌ر له‌سه‌رده‌مه‌کانی شۆرش و راپه‌رین و ئه‌زموونی حوکومرانی هه‌رێمه‌وه ، به‌رنامه‌یان هه‌بوه بۆ کۆنترۆڵ و پووچکردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی حوکومرانی کوردی ، بۆ هه‌ڵته‌کاندن و گه‌نده‌ڵکردنی هه‌ر کیانێکی دیموکراتی و ئازادی کوردی ، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر نه‌بێته چرا و مۆدێلێکی چاولێکه‌ری بۆ پارچه‌کانی تر ، به‌ڵکوو نه‌هێڵن بتوانێ له‌سه‌ر پێێ خۆی بێت و ژێرخانێکی ئابوری خۆی هه‌بێت . هه‌موو ژیان و گوزه‌رانی گرێدراوی ئه‌و دوو سنوره بێت . وا بیتهپێن که دانیشتوانی هه‌رێمیش بێزی لێبکه‌نه‌وه‌و لێی راکه‌ن . هه‌روه‌ها بۆ کۆنترۆڵی سیاسی و سه‌ربازیش که بتوانن رێگری بکه‌ن له هه‌ر فرسه‌تێکی ئازادی به‌ره‌و ئایه‌نده‌یه‌کی باشتر . به تایبه‌تیش دوای سه‌رهه‌ڵدانی گۆررانکاریهکانی ((ئه‌وه‌ی پێی وترا به‌هاری عه‌ره‌بی)) و دوای ته‌شه‌نه‌ی ئاگره‌که بۆ ناو سوریا و تیشکی مێدیای جیهان له‌سه‌ر کوردانی هه‌رێم و کوردانی رۆژئاوا ، به‌گوێره‌ی ئه‌قڵ و مه‌نتیق له دنیادا بیرده‌کرایه‌وه که کورده‌کان ههدووپارچهکه تێکه‌ڵ ده‌که‌ن و کار ده‌که‌ن به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ، باس ده‌کرا له ((به‌هاری کوردی)) . به‌داخه‌وه‌و ، ئه‌و روداوانه هه‌ر دوژمنانیان وریا کردبوه‌وه . ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم خاوه‌ن ستراتیج و به‌رنامه نه‌بوون ((خلیسکابوونه ناو نه‌خشه‌ی تورکیا‌و هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌کانی)) ، ئێرانیش به راده‌ی دوه‌م کاریگه‌ری و رۆڵی هه‌یه. هه‌ژمونی ئێرانی و تورکی به راژه‌ی جیاواز ، به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان هه‌بوه بۆ له‌بار بردنی هه‌ر فرسه‌تێک بۆ کورد بێته‌پێش ، دۆخی هه‌رێم له ژێر ده‌سه‌ڵاتێکی کوردی نه‌شاره‌زای نوقوم بوو له کینه‌و دوژمنایه‌تی کون و هیستیریاو خولیای تۆڵه و مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵات ، ده‌رگای کراوه بوه و فه‌رشی سوور راخراو بوه بۆ نه‌خشه‌ی وڵاتانی دراوسێ له‌رێی ئه‌و دوحیزبه یان به ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی له‌شکر و ده‌سگای هه‌واڵگریان . دراوسێکان توانیویانه کۆنترۆڵی ئابوری و بژێوی هاووڵاتیانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌ک بکه‌ن ، که بریاری چاره‌نوسی گه‌له‌که زیاتر له‌ده‌ست ئه‌واندابێت نه‌ک میلله‌ته‌که خۆی و په‌رله‌مانه‌که‌ی و هێزه‌کانی .
له‌و بواره‌دا ، رۆڵ و هه‌ژمونی تورکیا ((به هاوکاری پارتی)) زیاتر سه‌رکه‌وتو بوه ، ئێستا به فیعلی هه‌رێم موسته‌عمه‌ره‌یه‌کی سیاسی و ئابوری تورکیایه ، ((به‌ڵام زۆر نزمتر له پایه‌و مافی فه‌رمی کۆڵۆنی)) . هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵکوو هه‌رێم کراوه به ئه‌سپی ته‌رواده ، که‌وه‌ک خه‌نجه‌رێکی کوردی به‌کار ببرێت بۆ لێدان له‌پشتی هه‌ردوو پارچه‌که‌ی باکور رۆژئاواش . (( ئه‌و هه‌ڵوێسته خۆکوژیهیش داپۆشراوه به چه‌واشه‌کاری ئاڵای کوردستان و دروشمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم )) به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌کی سیاسه‌ته‌که‌یان رێگرتنه له ئه‌گه‌ری نزێبوونهوهی هه‌رێم و رۆژئاوا به‌ره‌و ئاسۆی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی . ئه‌وه مه‌ترسی و مۆته‌که‌یه‌که ده‌مێکه رژێمی تورکی لێێ ترساون و له هه‌وڵی تێکشاندنیدان . به‌داخه‌وه کاک مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌مێکه که‌وتونه‌ته ناو ئه‌و نه‌خشه‌یه و رژێمی تورکیایان لێ بۆته دۆست و پشتیوان ولهوهدهچێت ، کار له په‌یوه‌ندیه ده‌رچووبێت و کۆنترۆڵی 100% ی هه‌رێم به‌ده‌ست رژێمی تورک بێت . ئه‌م بانگه‌واز و ئه‌م بابه‌ته‌ی من دوباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌وڵێکی هاوشێوه‌ی کۆنی نزیکه‌ی ده‌ساڵ له‌مه‌وبه‌ره (( من له‌و کاته‌وه له‌م رۆژه ده‌ترسام )) بۆئه‌وه‌ی کار نه‌گاته ئه‌م رۆژه (( نامه‌که‌م بۆ مام جه‌لال که هاوپێچ نێرراوه)) ، بۆیه ئه‌م بانگه‌وازه هه‌وڵێکه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کریزی کوردی پێ دروست بکرێت و بۆ ئه‌وه‌ش که به شێوازێکی گونجاو کاک مه‌سعود ، هه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وههم بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت ، له نه‌خشه‌ی رژێمی تورکی رزگار بکرێت . ((ئێتر نازانم هیچ بوارێک مابێت بۆ ئه‌وه )) . لێره‌دا زۆر پێویستیش بوو که باسێکی بانگه‌وازه‌کانی چه‌ند ساڵی رابوردوی کاک مسعود بکه‌ین ده‌رباره‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌ت به پشتیوانی تورکیا ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ رونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌سه‌ر ئاشکرا کردبێت . ئایا ناوه‌رۆکی چیه و له‌سه‌ر چ سنورێک ؟ ، ئایا ئه‌وه به‌رنامه‌ی کورده ، یان هی تورکیا ؟ ئه‌وه‌ی که لای ئێمه و لای هه‌موو دنیا ئاشکرایه ، سیاسه‌تی دوژمنانه‌ی تورکیایه دژی کوردی هه‌موو دنیا . زۆر سه‌یره ، له پرۆژه‌که‌ی کاک مه‌سعود دا تورکیا بووبێته فریادره‌سی کورد . ئایا ، ئه‌وه زه‌نگی شکست و دۆراندنێکی خراپتر له‌شکستی 1975 نیه ؟ ئه‌وسا ، شای ئێران و کیسه‌نجه‌ر ، ئێستا به نه‌خشه و خه‌ڵه‌تاندنی ئۆردو‌غان و یه‌ڵدرم و میتی تورکی. ((درێژه‌ی ئه‌م باسه ، پێویستی به بابه‌تێکی تایبه‌ت هه‌یه)) .
3- هه‌وڵێک (( له‌کۆتایی کاته به‌سه‌رچوه‌کاندا – الوقت الضائع ))
بۆ چاکسازی له هه‌ردوو حیزبی یه‌کێتی و پارتیدا . وه بۆ رزگارکردنی کاک مه‌سعود له نه‌خشه‌ی رژێمی تورکیا .
به گه‌رانه‌وه بۆ سه‌ر قه‌یرانه‌کانی هه‌رێم و پارتی و یه‌کێتی ، من به پێویستم زانیوه ئه‌م پێشنیارانه بخه‌مه به‌رچاوی به‌رێزتان و سه‌رکردایه‌تی هێزه سیاسیه‌کانمان و رای گشتی ، ئه‌گه‌رچی هه‌ولێکی ((بێ هێوا )) ش بێت له دواترین چرکه‌ساته بهسهرچوهکانیشدا بێت :
1- لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزیسۆنی په‌رله‌مان و یه‌کێتی نیشتیمانی ، پاکێجێک گه‌ڵاڵه بکه‌ن وه‌ک رێکه‌وتنێکی ستراتیجی و مێژوویی و گرێبه‌ستێکی یاسایی و ئه‌خلاقی . بۆ چاره‌سه‌رێکی بنه‌ره‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ماله‌ی مه‌لامسته‌فا ((که ئێستا نمایهندهیان وخاوه‌ن بریار کاک مه‌سعوده)) بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌می مۆنارکی ده‌ستوری ((پاشایه‌تی ره‌مزی و ده‌ستوری)) ، له‌گه‌ڵ حوکومرانی په‌رله‌مانی .
پۆستێ پاشایه‌تی هه‌رێم دیاری بکرێت بۆ بنه‌ماڵه‌ی مه‌لامسته‌فا ، که ئێستا کاک مه‌سعود ، ئه‌و ههڵبژێرراوهیه . به درێژایی ماوه‌ی ته‌مه‌نی ، یه‌که‌م پاشا بێت . دواتریش به میراتی یان به‌و جۆره‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لامسته‌فا خۆیان دیاری بکه‌ن کێ به‌شایسته بزانن بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و پۆسته . ((وه‌ک مۆدێلی مۆنارکی ده‌ستوری له سوید)) .
هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ رێکه‌وتن له‌سه‌ر پۆستی کاک مه‌سعود ، ئاشتبوونه‌وه‌ی گشتی هه‌موو لایه‌نه‌کان و زامنکردنی سه‌لامه‌تی و دابینکردنی بژێویه‌کی شایه‌ن و پێگه‌ی رێز وسه‌لامه‌تی بنه‌ماڵه‌که . بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به شێوازی بێلایه‌نی سیاسی و دورکه‌وتنه‌وه‌یان له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان ، ببنه هه‌وێنی ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵگه‌و جێی متمانه‌و خۆشه‌ویستی هه‌موو هاووڵاتیان ، به سۆران و بادینانه‌وه .
به‌گوێره‌ی ئه‌و سیسته‌مه ، وا پێویست ده‌کات کاک مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌باری له‌شکر و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی تر بێلایه‌ن بن و هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاته‌کان حکومه‌ت و ده‌سگاکان لێی به‌رپرسیار بن . له هه‌مان کاتیش‌دا ، له‌شکر و ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کان و سامان و میدیا به گوێره‌ی به‌رنامه‌و له ماوه‌یه‌کدا به بکرێن به ده‌زگای نیشتیمانی ((جێێ تێبینیه که له ریکه‌وتننامه‌ی واشینگتون 1998 یشدا ، به ئیمزای مام جه‌لال و کاک مه‌سعودیشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکیه‌کان .ئاماژه دراوه به دامه‌زراندنی موئه‌سسه‌سات له باتی میلیشیای چه‌کدار و ده‌سگا حیزبیه‌کان))
2- بۆ کۆتایی هێنانێکی ته‌واو به مێژوی دوژمنایه‌تی و دووبه‌ره‌کی و کێبرکێی زیانبه‌خشی هه‌ردوو حیزبی پارتی و یه‌کێتی ، پێویست هه‌یه به پرۆسه‌ی تێکه‌ڵکردن و یه‌کگرتنه‌وه له ((پارتێکی نوێ و سه‌ره‌تای رێبازێکی نوێ‌دا)) . ئه‌و دووقهواره کۆنه‌ی ئێستا ، له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مه مێژوه بهسهرچوهکهدا به‌جێ بهێڵرێت . سه‌رکردایه‌تیه‌کی نوێی بۆ دیاری بکرێت که سه‌رکرده کۆنه‌کانی تێدا نه‌بێت . تێکه‌ڵکردنی ئه‌و دوو حیزبه بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته که ئه‌و چاره‌سه‌رو پرۆژه‌یه بپارێزرێت له کوده‌تاو دهسیسهبازی . بۆ دڵنیابوونیش له‌وه‌ی حیزبه نوێکه ، سه‌ره‌تایه‌کی نوێ یه نه‌ك به‌رده‌وامی ره‌وشه کۆنه‌کان ، راست وایه سه‌رکردایه‌تیه نوێکه هیچ که‌سانی تێدا نه‌بێ له هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مه‌لامسته‌فا و تاله‌بانی . هه‌موو ئه‌و سه‌رکرده کۆنانه بێ ئه‌وه‌ی بهێڵرێت ده‌ستێوه‌ردان له پارته نوێ که‌دا بکه‌ن . سه‌رپشک بکرێن که له پێکهاته‌یه‌کی تردا و به گوێره‌ی توانا و ئاره‌زویان ، یان چالاکی سیاسی یان هی بازرگانی بکه‌ن . یان به زامنکردنی رێز‌و ماف و پاراستنی ماڵ و گیانه‌وه به گویره‌ی یاسا خانه‌نشین بکرێن و به گوێره‌ی پێویست رێز و بژێوی و سه‌لامه‌تیان بۆ دابین بکرێت ، هه‌روه‌ها وه‌ک که‌سایه‌تی نیشتیمانی و ئه‌وه‌نده‌ی بکرێت به شێوازی تر سود وه‌رگیرێت له ئه‌زمون و تواناکانیان . یان رێژه‌یه‌ک له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیان ، کارابن وه‌ک بۆرجوازی نیشتیمانی و رۆڵیان هه‌بێت له که‌رته جیاوازه‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و ئاوه‌دانی و بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێمدا . به ئاراسته‌ی بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و هه‌ڵخستنی فرسه‌تی کار بۆگه‌نجان و نه‌وه‌ی نوێی و ده‌رچوی خوێندنگاکان ...تاد.
دیاره که ئه‌ندامه‌تی له حیزب‌دا ، کارێکی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه ، بۆیه هه‌ر ئه‌ندامێکی بهرێزێ هه‌ردو حیزبه‌که ، ئازاد ده‌بن له مانه‌وه یان موماره‌سه‌ی سیاسه‌ت به شێوازێکی تر یان له قه‌واره‌ی سیاسی تردا .
به گشتیش له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه ، پرۆسه‌یه‌کی ئاشته‌وایی گشتی ده‌ست پێبکرێت که هه‌موولایه‌نه‌کانی تریش سازش بکه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کتری و له‌گه‌ڵ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بۆ کردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌کی نوێ . ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه ، کاری پێبکرێت و کاک مه‌سعود بتوانێ چاره‌سه‌ری وا به باش و راست بزانێت . ئه‌وه وه‌رچه‌رخاندنێکی مێژویی ده‌بێت و به‌لای منه‌وه ئه‌وه پۆست و پێگه‌و رێز لێنانێکه ، زۆر گرنگتر‌و به نرختره ، له به‌ڵێنه ساخته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سنوور ((ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵێنیک بێت)) . ته‌نیا به‌و شێوازه‌ش ده‌کرێ کاک مه‌سعود له پۆستی جۆره سهرۆکایهتیهکدا ده‌بێت که مایه‌ی شانازی بێت .
پزیشکه‌کانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ، که ده‌بینن ده‌رمان و چاره‌سه‌رێک فه‌شه‌ل دێنێ ، بیر لهچارهسهرو میتودی تر ده‌کرنه‌وه .
کاتێک پرۆسه‌ی شارستانی مۆدێرن و هه‌ڵبژاردنی ئازاد ، له‌هه‌رێمدا شکستی پێهێنرا . بۆ مه‌به‌ستی پێچه‌وانه سودیان لێ وه‌رگیرا ، بۆیه من بیرم له‌م جۆره چاره‌سه‌ره کردۆته‌وه ، که نزیکه له ((سوڵحی عه‌شایه‌ری)) . له کۆمه‌ڵگه دواکه‌وتوه‌کاندا ((که یاسا له‌ژێر کۆنترۆڵی هێزو ده‌سه‌ڵاتدایه)) بۆیه سوڵحی عه‌شایه‌ری کارده‌کات . له کێشه‌کانی وه‌ک دوژمنایه‌تی و خوێن رشتن ، ئاشتبوونه‌وه به قه‌ره‌بوی پاره و ژن به‌ژن و تێکه‌ڵ کردنی خوێن و بوون به خزمی یه‌کتری . بۆ ئه‌وه‌ی متمانه دروست بکرێت ومه‌ترسی تۆڵه‌سه‌ندن نه‌هێڵرێت . بۆیه ئه‌و شێوازه گونجاوه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ناکۆکیه کۆن و دژوار و خوێناویه‌ی پارتی و یه‌کێتی ((رێکه‌وتنێک هه‌موو لایه‌نه‌کان زه‌ره‌ر و بردنه‌وه‌یان ، تا رادده‌یه‌ک هاوسه‌نگ بێت ، وانه‌بێت لایه‌ک براوه و لایه‌ک دۆرراوبێت)) .
ئه‌گه‌ر ئه‌م بانگه‌واز و پێشنیاره بێته‌دی !
1- بنه‌ماڵه‌ی مه‌لامسته‌فا و نه‌وه‌کانیان پێگه‌یه‌کی پرر رێزی گرنگیان ده‌ست ده‌که‌وێت (( پاشایه‌تی ره‌مزی ، یان ته‌شریفاتی ، به شێوازی میراتیش و به‌درێژایی ته‌مه‌ن )) ، ئه‌وه پۆست و رێزێکه به درێژایی 50 ساڵی رابوردوو نه‌ک هه‌ر ده‌ست نه‌که‌وتوه ، به‌ڵکوو به شێوازی ناراست کاری بۆ کراوه . بۆیه زۆر کاره‌ساتی به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌دا هێناوه و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بێت ، کاره‌ساتی ماڵ‌وێران که‌ر لێ ده‌که‌وێته‌وه . پۆستی پاشایه‌تی زامنی رێز و سیمایه‌کی دیموکراتی و متمانه‌یه‌کی نیوده‌وڵه‌تیش ده‌بێت ، چ له سه‌فه‌رو چ له میوانداریدا ، رۆڵێکی گرنگی ده‌بێت له په‌یداکردنی دۆست و پشتیوانی نیوده‌وڵه‌تی بۆ دۆزی ره‌وای کورد . بۆ ژیانی شه‌خسی کاک مه‌سعود و بۆ سه‌رکرده کانی ئێستای هه‌ردوو حیزبه‌که‌ش ئارامی و رزگاربوون ده‌بێت له به‌رپرسیارێتی و سه‌ریه‌شه‌ی ئێستا و ساڵانی رابوردوو . رزگاربوون ده‌بێت له چاودێری رای گشتی و مێدیا و لێپرسینه‌وه‌ی په‌رله‌مان . له‌باتی ئه‌وان بهرپرسێاری و لێپرسینه‌وه ، روبه‌روی حکومه‌ت و سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ ده‌بێته‌وه (( که ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بن )) واته حیزبه سیاسیه‌کان له به‌رێوه‌بردنی کاروباری هه‌رێم و هاووڵاتیاندا به‌رپرس ده‌بن له هه‌ر شکست و هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی و ئابوری . بنه‌ماله‌ی کاک مه‌سعود رێز‌و خۆشه‌ویستی میلله‌تیان ده‌ست ده‌که‌وێت وه‌ک مه‌لامسته‌فای زه‌مانی په‌ناهه‌نده‌یی ناو یه‌کێتی سۆڤێت که له دوره‌وه سه‌رۆکێکی خۆشه‌ویستی پارتی دیموکراتی کوردستان ومیلله‌ت بوو ، بی ئه‌وه‌ی هیچ هاوبه‌شی و به‌رپرسیاری هه‌بووبێت له‌بنیاتنانی حیزبه‌که‌و گه‌شه‌پێدانی سیاسه‌ت و کاروبارو کۆنگروهکانی بۆیه گهرانهووه بۆ مۆدێلی سه‌رۆکی ره‌مزی (( پاشایه‌تی ده‌ستوری)) سود وه‌رگرتنه له ئه‌زموونی رابوردومان و راستکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه . ته‌نیا به چاره‌سه‌رێکی وا ده‌کرێت کاک مه‌سعود ببێته پاشای فیعلی هه‌موو هه‌رێم و ره‌نگه رهمزێکیش بۆ پارچه‌کانی تر . پۆست و پێگه‌یه‌کی گرنگی بۆ دابین ده‌کرێت به‌شێوازێکی دیموکراتی (( نه‌ک به زه‌بری هێزو و هاوپه‌یمانی و هێنانی له‌شکری دراوسێکان )) . له‌هه‌مان کاتیش‌دا میلله‌تیش به شێوازێکی ئازاد و دیموکراتی ، به هۆی په‌رله‌مان و موئه‌سه‌ساتی نوێ وه ده‌بێته خاوه‌نی مافی خۆبه‌رێوه‌بردن و بریاردانی چاره‌نوس . له‌وه‌دا هه‌موو لایه‌ک براوه‌ده‌بن ، ئه‌وسا هه‌موو پێکه‌وه ، به میلله‌تێکی یه‌کگرتوو ، ده‌توانرێ رووبه‌روی فشار و پلانی دوژمنان ببینه‌وه و هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کانمان بکرێته کۆبانی . هیچ هێزێک ناتوانێ چۆکمان پێ دابدات . به ووره و ئێراده‌وه کاروانی خه‌بات ده‌که‌وێته رێ ، به‌ره‌و ئازادی و بۆ بنیاتنانی پاشه‌رۆژێکی پرر ئومێد .
2- له ئه‌زموونی هه‌رێمیش ده‌رگا ده‌کرێته‌وه بۆ ئازادی و دیموکراتی و حوکمی په‌رله‌مان و یاسا‌و، له باتی دوو زونی ئێستا ، هه‌رێم ده‌بێته‌وه به یه‌ک نیشتیمان ، سۆران و بادینان تێکه‌ڵ ده‌بن له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و به‌رێوه‌بردن (( ره‌نگه به‌ره‌و رۆژئاواش )) ئه‌وه ده‌بێته سهرهرتایهکی نوێ و بێ گومان کۆمه‌ڵگه‌ی نیوده‌وڵه‌تیش و زلهێزه‌کانیش متمانه‌و پشتیوانی و یارمه‌تیه‌کانیان زیاتر ده‌بێت به‌ره‌و ئایه‌نده‌یه‌کی پرشنگدار تر .
3-ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیاره ، ((یان ئه‌و خه‌وو خه‌یاڵه )) په‌سه‌ند بکرێت ئه‌وا ، سه‌ره‌تای حوکمی په‌رله‌مانی و چاکسازی ، پێویست ده‌بێت له سفره‌وه ده‌ست پێ بکرێت .
هیوادارم ئه‌م باس و پێشنیارانه ، هیچ نه‌بێت گیانی به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی هاوبه‌شمان لا دروست بکات و جۆره یارمهتدهرێک بێت بۆ تێرامان و گه‌ران به‌دوای شێوازی تری چاره‌سه‌ر . ئه‌گه‌رچی دڵنیام له‌وه‌ی که زۆر زه‌حمه‌ته جێی په‌سه‌ندکردن بێت (( به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن سه‌رکرده‌کانه‌وه ، ئه‌وه له‌خۆبورد و ئازایه‌تیشی پێویسته )) هیوادارم کادیرانی ریزی دوه‌م و ریزه‌کانی خواره‌وه‌ی ئهوحیزبانه سودی لێوه‌ربگرن وه‌ک بناغه‌و شێوازی بیرکردنه‌وه له‌و کاتانه‌دا که رێبازه کۆنه زیانبه‌خشه‌کان شکست دێنێ ، که ئێستا وایه (( به‌داخه‌وه له‌زه‌مانی ناردنی نامه‌که‌دا و ئه‌گه‌ر مامجه‌لال لای په‌سه‌ند بوایه ، ئه‌و ته‌نیا که‌سایه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار بوو که بتوانی پرهۆژهکه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی باش ببات . به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌باتی ، چاره‌سه‌رێکی راست و پراگماتی بۆ ئه‌و قه‌یران و ناکۆکیانه ، زۆر جۆر سازشی شکستخواردوو کرا وه‌ک په‌نجا و په‌نجا و هاوپه‌یمانی ستراتیجی .. سازشی شکستخواردوو .. که باجه‌کانی زۆر گران که‌وت له‌سه‌ر یه‌کێتی و ئه‌زموونی هه‌رێم و له کۆتاییشدا ئه‌م رۆژگارانه‌ی ئێستای لێ هاته‌به‌رهه‌م )) .
به‌رێزان : من دوای ناردنی نامه‌که‌م بۆ مام جه‌ڵال ، وازم هێنا له ئیلتیزامی حیزبی و وه‌ک بێلایه‌نێکی ئازاد بیرم کردۆته‌وه‌و گه‌راوم بۆ چاره‌سه‌ر. ئێستاش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرفته‌که هه‌ر هه‌مان گرفته ، له بێچاره‌ییدا زۆر خراپتریش بوه ، هه‌لومه‌رج و مه‌ترسیه‌کانی سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ش ، زۆر زیاتر و زۆر ئاڵۆز تر بوه . به‌و هیوایه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه ئاشتیانه‌یه له دژوارترین و ناسکترین پله‌ی مێژویی میلله‌ته‌که‌ماندا ، ده‌رگای هیوایه‌ک بێت بۆ بوونی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی ئاشتیانه . بۆئه‌وه‌ی گرێێ ده‌ست نه‌که‌وێته دان . زلهێزه‌کان و دوژمنانیش بۆبه‌رژه‌وه‌ندی له مانگێکدا چه‌ند هه‌ڵوێست ده‌گۆرن ، ئایا ئێمه له‌خۆ بوردن و ئازهیهتی و بیری ستراتیجی وامان هه‌یه ؟
هاوپێج لەگه‌ڵ ئیمهیل ، نامەی (بەکر) بۆ (مام جەڵال) دیسەمبەری ساڵی 2007
**************************************.
تکایه هه‌ر مێدیایه‌ک ، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ بڵاوی بکاته‌وه ئاگادارم بکات . هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ش که به شێوازی (( ورد )) بۆیان بنێرم .
له‌گه‌ڵ دووباره‌ی رێزی براتان :
به‌کری میرزاحسهین
سوید : 13-03-2017 .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست