کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاممان، با بەدەردی من نەچن

Monday, 13/03/2017, 21:40


دوای ئەوەی ڕۆڵێکی کاریگەریمان بینی لەهاندانی خەڵکی بۆ ئەوەی ڕووبکەنە گۆڕان و پشتگیری بەرنامەکەی بکەن.ئێدی بەهەموو ڕێگەیەك تەواوی ووزەو توانای خۆمان خستە گەڕ بۆئەوەی زۆرترین پاڵپشتی و گەورەترین ژمارەی بۆ کۆبکەینەوە و وویستمان بیکەینە هێزێکی نەیاری دەسەڵاتی باشوور بەهێز ،کەبتوانێ خەونی ئێمە و هەموو خەڵکی ناڕەزایی و تووڕە لەم دەسەڵاتە گەندەڵ و مافیاییە و چەتەییە،بکاتە فاکت و بیسەپێنێ بەسەر هەردوو بنەماڵە. بۆ ئەو مەبەستەش هەموو چالاکی و کارەکانمان لە سایتی سبەی بڵاو ئەکردەوە. پێمان وابوو ئەم هەڵمەتەی ناومانە هەر زوو یەك تەقلە بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە ئەداو کوردستانی باشوور بەتەواوی ڕزگاری ئەبێ .
ئەوەندەی نەبرد ئەو گۆڕانەی هەوڵمان دا وەك ئەڵتەرناتیڤی یەکێتی و پارتی بناسێنین بەخەڵکی باشوور خۆرکە لێدا و لەسکەکەی خۆی لایدا.هەر بۆیە هەروەك چۆن لەسەرەتادا پشتگیریمان لێکرد و شەوو ڕۆژمان خستە سەر بۆ ئەوەی شتێکی لێ سەوز بکەین. بەهەمان شێوەش،ئەو کاتەی بەرنامەکەی لەخزمەت خەڵکی کوردستان نەما و دواتر ئەوانیش بەدەردەکەی یەکێتی و پارتی چوون و وای لێهات جیاوازی نەما لەنێوان گۆڕان و هەریەك لەو پارتانەی تر،ئێدی ناچار سەنگەرمان لێی گرت و کەوتینە هاویشتنی گولە ڕەخنە و مەخزەنەکانی خۆمان لە گلەیی و گازندە تیاندا خاڵی کردەوە. بەهیچ جۆرێ دەستمان لێ نەپاراستن ونەمان وویست خۆمان لەو بەرپرسیاریە بدزینەوە و سەری خۆمان لە ژێر لمدا نقوم بکەین و چاوی خۆمانیان بۆ شۆڕ بکەین.
هەر لەو ڕۆژەوەی ئێمە دەستمان کرد بە ئاڕاستەکردنی ڕەخنەکانمان ،گۆڕان و دەزگاکانی ڕاگەیاندنیان ئەمانیش هەروەك پارتی و یەکێتی کەوتنە سڕینەوەمان و پەراویز خستنمان. بۆیە هەرچی ووتار و نووسینمان هەبوو لەو سایتەدا هەمویان سڕیوەو ئاسەواری نەما. بەڕاستی گۆڕان هەر ئەبێ وابێ!! دەستان خۆش بێ و چاکتان گۆڕێ. ماشاڵا بێ چاوێنی بن. تڕتان بە هەموو حزبەکانی تر لێ دا و ئەو ئسلوب و شێوازە ستالینیەی کە پیاوە خاکیە باسی لێوە کرد و پارتی و یەکێتی پێ تاوانبار ئەکرد،ڕێك و ڕاست لەسەر ئەوانە تاقی کردنەوە کە دژیان ئەوەستن.
لەم ڕۆژانەدا هەروا گەڕام بە ئەرشیفەکان و ناوی نووسەرەکان و گەڕام بەدوای ناوی خۆم و کە بینیم نووسراو ووتارەکانیان بەتەواوی مەفح کردبۆوە. جا بۆیە داوا لەو کەسانە ئەکەم کە سایتی سبەی ئەنووسن، ئەوە باش بزانن کەوا ئەم سایتە دوو سایت نیە و تەنها یەك سایتە. چونکێ گەر بەدڵی ئەوان نەنووسی، ئەوا وەك من جوانت ئەکەن و هەر لە ڕەئیسیەکەوە ئەتکوژێنەوە. جا تا بۆتان ئەکرێ خۆتان لەقەرەی ڕەخنە و ئەو شتانە نەدەن، ئەگینا کارێکتان پێ ئەکەن پارتی و یەکیتی بەکەسی نەکردبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە