داعش هێزەکانی خۆی تێکەڵ بە زێڕەڤانی کردووە
Monday, 13/03/2017, 20:57
لە کاتێکدا ئەمەریکا و حکومەتی عێراق لە دەوروبەری موسڵ راشکاوانە بڕیاریان دەرکردوه، کە هەرچی شەڕکەڕێکی داعش لە موسڵدا هەیە دەبێت بکوژرێن و لەناو ببرێن نەک وەکو دیلێکی جەنگ بگیرێن. ئەمیش لەبەر ئەوەی ئەو شەڕکەرە داعشانە لە سەر خواستی خۆیان لە موسڵ بۆ شەڕماونەتەوە، ئەم لێدوانە لەلایەن نوێنەری ئەمەریکا برێت ماکگورک (Brett McGurk) لە موسڵ راگەیەندرا، هەرچەندە تورکیا لە پەیوەندییە دیبلۆماسیی و سەربازییەکانی رۆژ لە دوای رۆژ لە ئاستی جیهاندا شکست دەهێنێت، بەڵام گوێی لێ نییە، بە ئاشکرا وئامانجی سهرهكی لەناوبردنی پەکەک و شهرڤانانی رۆژئاوا و دواجار ژینۆسایدی کوردە کە لە رێگای داعشەوە دەیەوێت جێبەجێی بکات، بۆ خۆشی لەناو تورکیادا ئەوەی بۆی کرابێت دەستی لێنەپاراستووە، هەر دوێنێ راپۆستی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی باسکرد، کەوا نزیکەی نیو ملیۆن کورد لە رۆژهەڵاتی تورکیا لە زێدی خۆیان وەکو سەردەمی کەمال ئەتاتورک دوریان دهخاتهوه، بۆ ئەمەش پارتی دیموکراتی کوردستان هاریکاری هەموو پلانەکانیان دەکات و ئەوەتا لەلایەکی دیکە پارتیی و حکومەتی تورکیا لەسەر چەند خاڵیک رێککەوتوون، کە هێزەکانیان بۆ لێدانی پەکەک و شەرەڤانی ئێزیدی و لێدانی یەپەگە تۆکمەتر و بەهێزتر بکەنەوە، بنەماڵەی مهلا مستهفا لهههموو شهریك ترسنۆكن بهلام لهناپاكی كردن لهگهلهكهیان زۆر بوێرن بۆیە شەرمیان پێی نایەت و بەئاشکرا دژی گەلی خۆیان خیانەتیان کردۆتە کەلتورێک و پەیڕەوی دەکەن، بۆ ئەمە لەگەڵ تورکیا لەسەر چاند خاڵیک رێککەوتوون، کە هەر ئەندامێکی گرنگی داعش هەبیت هەموویان دهخەنە نێو ریزەکانی زێڕەڤانەوە، هەندێکی دیکەشیان جلی پێشمەرگەیان لەبەر بکەن و بە ناوی پێشمەرگەی عەرەب بناسرێن، مووچە و پارەش حکومەتی هەرێم بیانداتێ، ئەو چالاکیانەی کە دەیکەن ئەوەیە کە هێرش بکەنە سەر ئهوشوێنانهی گهریلاكانی پهكهكه و یهپهشهی لییه ، گهر بتوانن هەمان كۆمهلكوژی شەنگال بهرامبهر گهنج وژنان و گهریلاكان بخولینن هەروەها ئەو هێزەی کە بریتی دەبێت لە پێشجاشی پارتی و داعش و هێزی تورکیا پەلاماری قەندیل و خانەسور و جیای قهرهجوغ بدەن، لە حاڵەتێکدا ئەگەر سەرکەوتنیان بەدەست هێنا، ئەوا داعش بنەکەی خۆی لە چیاکانی قەندیل وقهرهجوغ ناوجەکانی دیکەی کوردستان دابنێت وهگومان دهكری لهئیستادا له شهنگالو قهرهجوغ ههبن ، بەمە شەڕی شیعە و شەڕی حکومەتی عێراق دەکەن، گوایە وڵاتی رۆژئاوا و ئیسڕائل بەمە هێوردەبنەوە و هاریکارییان دەکەن دژی شیعەکان، لەو رێکەوتنەدا ئاوا لە مەسعود بارزانی گەیەندراوە، کە ئەگەر دژی حیزبەکانی باشوریش بجەنگ و ئەو ناوچانە لە یەکێتیی و حزبەکانی دیکە پاک بکەنەوە ئەوا دەتوانێت دەوڵەتی کوردی رابگەیەنێت.
سەرچاوەیەک لە نیو پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەی راگەیاند، کە مەبەستی ئۆردوگان لەمەش پێکانی ئامانجێکی دیکەیە، کە لەناوخۆی تورکیادا لایەنگر بۆ هەموارکردنی گۆڕینی دەستور زیاد دەکات و دەنگێکی زۆر بۆ ئەو مەبەستە بەدەست دەهێنێت و لهم بارهوه به ئاشكرا پارته كارتونیهكانی سهر بهپارتی و میت لهباكوری كوردستان بانگهشهی بهلی بۆریفراندوم دهكهن.
دیسان سەرچاوەیەکی دیکە ئەوەی پێڕاگەیاندنین کەوا پارتی و عەرەبە داعشەکان ھێزێکی زۆریان بەرەو مەخمور جوڵاندووە بۆ داگیرکردنی کەمپەکەی پەکەکە لە مەخمور ههرجهنده پارتی دهزانی ئهو كهمپه لهلایهن نهتهوهیهكگرتوهكانه بهرێوه دهبردرێ .
سەرچاوەیەکی دیکە دەڵێت خەونی ئۆوردوغان لە ئیستادا ئەوەیە کە هەولیر پڕبکات لە عەرەب و داعش، تا کورد وەکو کەمینە لەو شارە بمێنێتەوە، هەروەها هەنگاوی دووەمی ئەوەیە کە کەرکوکیش لە رێگای پارتیی و هیزی داعشەوە بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە، ئیستا کاری ئۆردوغان بۆ ئەمەیە، هەروەه جۆن لە رۆژئاوای کوردستان شکستی هێاوە، دەیەوێت لە رێگای پارتییەوە لە باشوور دەستکەوت و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، پرسیار ئەوەیە ئایا لە باشووریش سکستی دەهێنێت؟ ئایا ئەوروپا و ئەمەریکا و روسیا بەمە رازی دەبن، ئەمەش رۆژگاری داهاتوو دەریدەخان کە سەرکەوتن بۆ چ لایەک دەبێت؟ ئەوەی مێژووش سەلماندوویەتی دیکتاتۆرەکان بۆ پلانی سەرکەوتنی خۆیان عەقڵیان لەدەست داوە، ئۆردوغان وەکو مەسعود بارزانی دوو نەخۆشی سایکۆپاتن، یەکیان گرتۆتەوە بۆ لەناو بردنی کورد، کارەسات لەوەدایە کە مەسعود کوردە و بە ژێرکەوتنی کورد هەمیشە خەنی بووە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست