ئەگ بەدەمم
Monday, 13/03/2017, 6:33
هەفتەی ڕابردوو،کنێستی ئیسرائیل بڕیاری قەدەغەکردنی بانگی بەیانیانی بۆ موسڵمانانی ئەو دەوڵەتە دەرکرد. ئەم بڕیارە مشتومڕی زۆری لەجیهانی ئیسلامدا دروست کرد و وەك بڕیارێکی دژە ئایینی و دژە کلتووری پێکەوە ژیان هاتە بەرباس لێوەکردن
--------------------------------
لەزۆربەی ووڵاتانی ڕۆژئاوادا کە ئازادی بیڕو ڕا لەلوتکەدایە و ئایین بەهەموو جۆرەکانیەوە ڕێگا پێدراوەو بەبێ هیچ جیاوازیەك پراکتیزە ئەکرێ،کەچی لەمەشدا ئایینی ئیسلام هیچ گوێ نادا بە پێوەرە دیموکراسیەکان و مافەکانی تاك. بۆ نمونە،نوێژی هەینی کەهاوشێوەی نوێژی یەك شەممانی کرسیتیان و ڕۆژانی شەممەی جولەکەکانەوە حەشاماتێکی زۆر ڕووی تێئەکەن و جا هەریەکەو بەپێی مەبەست و بەرژەوەندی تایبەتی خۆی ،لەوێ خۆی نمایش ئەکا بەبێ ئەوەی هیچ گوێ بە خەڵکانی تر بدەن. هەموو ڕۆژانی هەینی و لەکاتی نوێژ و ووتارەکەیدا،زۆربەی کات ئەبینم لەبەر زۆری ژمارەی ئامادە بووان جگە لە هۆڵی مزگەوتەکە،خەڵکەکەی تر لەسەر شوێستەکەی بەردەمی مزگەوتەکەدا ڕیزیان بەستوە. بۆیە ناچار ئەو ڕۆژە کەسی تر ناتوانێ ئەو شۆستەیە کەموڵکی شارەوانیە،واتە(موڵکی هەموانە)لێمان قەدەغە ئەکرێ و ئەبێ لەشوێنێکی ترەوە گوزەر بکەین. ئەم دیاردەیە تەنها یەکێکە لەو پێشێلکاریانەی موسڵمانان پەیڕەوی ئەکەن کەدژی بنەماکانی تاك و بەرژەوەندی گشتیە.
ئیسلام ئەڵێ؛(لا آکراە فی دین)واتە ئایین هەڵبژاردەی تاکە و کەس ناتوانێ زۆر لەکەس بکا بۆ ئەوەی ببێتە ئیسلام.کەچی هەر لەکاتی نوێژی بەیانیان و لەبڵندگۆکان کەسێکی دەنگ ناخۆش ئەڵێ ،هەستن لەخەو وەرن بۆ مزگەوت بۆ خوا پەرستی و نوێژ کردن. ئێمە تێناگەین بۆ ئەبێ خەڵکی بەو شێوەیە بێن و خەڵکی لەخەو بکەن و ڕاپێچی مزگەوتیان بکەن!! بەبەراوورد لەگەڵ ئایینەکانی تر نابینی هیچ جۆرە دیاردەیەکی وایان هەبێ کەببێتە هۆی پێشێلکاری مافی تاك و ناڕەحەت بونی،بۆیە پێوستە هەمان بڕیار لەکوردستان بخرێتە بەرباس و دواتر قەدەغە بکرێ. کاتی خۆی لەهەشتاکاندا لەبەرئەوەی پێشمەرگە بڵندگۆکانیان بەکارئەهێنا،ماوەیەك ئەوقاف لەو کارە وەستێنراو دەنگی مەلا ناخۆشەکە نەئەبیسترا،کەچی دوای ئەوەی علمانیەکانی وەك مەلا بەختیارەکان هاتن و ئەم بڕیارەیان هەڵوەشاندەوەو ئیسلامیان کرد بەسەرچاوەی یاساکان. ئەمە لەکاتێکدا یەك وەزارەتی گەورەیان هەیە بەناوی ئەوقاف و زۆربەی پێش نوێژ و ووتاربێژان و مەلاکانیان بە (زانا)یان ناوزەند ئەکرێن ،لەکاتێکدا ئەمان هیچ جۆرە داهێنانێکیان نەکردوەو ناتوانن بیکەن لەبەرئەوەی ئیسلام و قورئان ناکرێ گۆڕانکاری تیا بکرێ و بگۆڕدرێ،جا نازانین زانایی لەکوێدا ئەکەن و داهێنان لەچیدا ئەکەن!
زۆربەی ئەم بەناو زانایانە ناتوانن بەرگری نەك لەئایین و نێردراو پەرتووکە پیرۆزەکەیان بکەن،بەڵکە ناتوانن پارێزگاری لەخۆشیان بکەن. پارتی هەر ڕۆژەی جۆرێك سووکایەتی و ڕیش سووتان و تیرۆریان ئەکا،کەچی نقەیەك لەم زانا و وەزارەتە نایەتە دەرێ و کەچی ڕۆژانی هەینی خۆیان شین و مۆر ئەکەنەوەو هەر فاتیحایەكی سەر مردوویەك بەبێ بەرانبەر نادەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست