کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له (ڕِِزگارگەڵالی)ەوە بۆ(باوکى ڕێناس) له ( باوکى ڕێناس)ەوە بۆشانە چەکدارەکانی (برووسک)

Monday, 13/03/2017, 6:03


بابەت/ زۆرنهێنی وتایبەت ۔۔۔
نووسینی :ڕزگار جەعفەرگەڵاڵی - ڕووسیا
--------------------
 برادەران ئاگاداربکەنەوە (11 )ی مانگ زەماوەندبکەن ، بروسکە یە ک لە (ڕِِزگارگەڵالی)ەوە بۆ(باوکى ڕێناس) لە بیرمە چەند ڕۆژێک پێش ئەم شە وە ى ١١/٣/١٩٩١ زۆر کە م خە وتین وە ک مناڵێکى هە رە پاس هە ناسە ى سینە بچووکەکەم بۆ ئازادى لەم ڕۆژە نەنگ بووگەنجێکی موڕاهیق بووم بە عیشقی کوردستان و مامە ڕیشەو مام جەلال و پێشمەرگەو مەلا مستەفاو هەموو تێکۆشەران ، شەوانە کۆدەبووینەوە بەدیار ڕادیۆی  تەسجیلە کۆنە toshibaەکە کە دەرگاکەشی  شکابوولە ماڵی داپیرەم هەمیشە میللی ڕادیۆکەمان بۆ سەر 75ی دەنگی گەلی کوردستان بادەداو و بە بیستنی سروودی هۆ کاکی پێشمەرگە و غژە غژەکەی واماندەزانی فرقەی فاروقمان گرتووە جا تا سافمان دەکرد بە وایەرێکی درێژ دەمانبەستەوەو بە بزمارێک بە لێواری دیوارە خشتە قوڕە حەیاتەکە قایممان دەکردو ناوەناوەش بە سوولاوکە تەنەکە ژەنگاویەکەی ماڵی داپیرەم دەمانلکاندکە کۆنترین خانووی سەیداوە بوو لە پێش سەردەمی جوولەکەکانیش ناوە ناوەش خارە (حوسەی عوجانی )دووکەرەی دەهاتە لامان و باسی پێشمەرگە و فیراری و ماتۆڕسوارە چەکدارەکانی گوندو جێبە قووتە بێ سەقفەکانی پێشمەرگەی بۆدەکردین، لە زستانانە ساردو دەیجورەکانی پێش ڕاپەرین  دڵۆپەی سەقفی کاریتەکەی ئەوێ ناوە ناوە بێزاریدەکردین ئەم شەوانە هەمیشە چاوێکمانی بە لێدانی دەرگابەستۆبوبوەوە کەی پۆستاڵی مەغاویرو مەفرەزەکانی ئەمن دێنە ژوورەوە ،دلسۆزیمان بۆ کوردایەتی بەندەو باجی (پەروین تاڵەبانی) خوشکی دایکم وەک مامۆستای یەکەم ڕۆژانی ئەلف وبێی کوردایەتیم خۆیی و هاوسەرەکەی(ئەحمەدگەل)بە دیار برووسکەکان دادەنیشتن و پلان ڕێژیان بۆ چاندنی ئازادی دەکرد تالە ڕاپەرین دروێنەی بکەن ناوەناوەش لە خەمباری و مەزلومیەتی کورد بە دەست جەلادە 
سمێڵ و شواربە درێژەکانی دوێنێ و تاجرەکانی ئەمڕۆی بازاڕی ئابووری ئازادی دوای ئازادی کە گەنجەکانمانیان شە هیددەبکردوو دەیانووت  (زێڕە سەرۆکمان زێڕە)،ئێمەش بە لایلایە و بە دوابەرهەمەکانی حەممە جەزاو سروودەکانی پێشمەرگە رۆحی مناڵیمانی ئاودەدا و دواتریش کاسێتەکانیان لێمان دەشاردەوە نەماندەزانی لە کوێن چەندیش دەگەڕاین بۆمان نەدەدۆزراوە!!! تائێستاش لەم نهێنیە نەگەیشتین!؟ چەند حەزم دەکرد زوو گەورەبم و ببم بە پێشمەرگە وشەهیدبم !!!شەهید تۆ چەند نەمرو مەزنیت چەند قارەمان بوویت ئای شەهید کەتازە من تێدەگەم تۆ تەنها پەیژەیەک بوویت تا ئەوان بە دەسەڵات بگەن ! باوکی ڕێناس تۆ دەزانیت خانەوادەی ئەوشەهیدانە ئێستا نان نیە لە ماڵەکانیان تێمبگە چ دەڵێم !!! باش نەبوو من گەورە نەبووم و شەهیدنەبووم ، بەڵام زۆرلە دەوروبەرم شەهیدبوون لە هاوڕێ و مامۆستاکانم و خزم و دۆستان لەکۆڵاَنە قوڕەکانی کوران و سەیداوەدا مامۆستاکانی کوردایەتی دوێنێ ی سەرتەختە ڕەشەکە ئەبەد لە بەعس نەدەترسان کە بوون بە داینەمۆی شۆڕش و ڕاپەڕین ژمارەیان زۆرە نەماون ئەمڕۆش مامۆستا چەند بێ ڕێزە وەک عەبد سەیردەکرێت لای جاشە مافیاکان!!! هەزارڕەحمەت بۆ گۆڕی شەهیدانی هەردوو مامۆستاخەباتگێڕەکەم کە شیعرەکانی پەشێویان بۆم دەنووسیەوەو منیش جێگای متمانەیان بووم کەمامۆستا (تەحسین دەرگەڵەیی)وانەی جوگرافیاو مێژووی پێدەووتین و100م هەبوو هەمیشە لەم دەرسانەی ئەو پێشەوابووم ، هەروەها(مەحەمەد سەرسپی)یش زانستەکانی پێدەگووتین لەویش 100م هەبوو کارتەکانیشم بۆ گەورەیی ئەوان پارێزراوە کە دایکی خۆشەویستم وانەی یپَدەووتم و کارتەکانی بۆ هەڵدەگرتم گەر سبەیش بووم بە پێشمەرگەو شەهیدبووم بڵێت : (کوڕە ژیرەکەم فیدات بوو ئەی نیشتمانی فەقیری وبرسیەتی ئەی نیشتمانی پێشمەرگە پێڵاو لاستیکەکانی دوێنی ها ئەوە ڕزگارم بۆ ڕزگاریت فیداکرد )بەڵام نەیزانی زوو لەوخەوە هەڵدەستێت بە زرنگەی ئازادی ڕاپەرین   ،بەڵێ باوکی ڕێناس وادەزانم دوێنێیە 11ئازار  لەیادمە لە گەڵ شەبە ق  بەچەک و تاخم وهە لهە لە و چەپڵە ڕێزانە وە یەکەم کەس خوشکە کانى شە هید (شهریار) م لە سە رئە م ١٠٠ مەتریە  بینى وێنەی براکەیان بە دەستەوە بوو کە ئێستا  پڕە لە مۆل و تجارەتى دزەکانى ئەم عەسرەمان بە چاوى فرمێسکە وە خانەوادەى زندانیان و شە هیدانى شۆڕشى نوێم بینى ،لە بیرمە احمد گەل  و خزمان مەفرەزەکانیان ڕێکدەخست بۆشەڕ هەموو خۆشی و ناخۆشی و شەڕەکانم لەیادە لە بیرمە هەلیکۆپتەرەکان چۆن قەسفیان دەکرد  له بیرمه له بیر...له بیرمه خزمانى گەلاڵی و کادیرە کانى حسک و ى ن ک بە شێکى پ د ک م له بیره له بیرمه خالم لگیف وێنه یه کى شاراوه ى نێو به تانى و نیونه  قه دکراوه کانى کاک مسعود ى که له ایران  پێگەیشت بوو له سیداوه ى له (لادا) که ى دابوو و ته نکه قوماشه زه رده که شم له بیره،هه موو شتیکم له بیره لە ئێوارەی ئەمڕۆژەشدا لەبیرمە کە باوکم بە توڕەیی بە سەربراکەم هاواری کردو ووتی : (تۆ چۆن ئەو بۆلبەرینانەت هێناوە کە ماڵی میللەتە و لەمەولا موڵکی کوردستانە بیگەڕێنەوە شوێنی خۆی ئەگینا ناهێیتەوە ماڵ!!!)  بە بەرائەتی مناڵی خۆی چەند بۆلبەرینێکی لە دەروازە شکاوەکەی دائرەی زراعە هێنابوو تایاریان پێبکات کە ئێستا بەرامبەرەکەی ماڵی بچووکی نێچیرڤان بارزانیە کە شارێکی هەزار دۆنمیە لای سەناعەکە،باوکی ڕێناس باوکەکان وایانکرد بەڵام ئێوە نەهاتن بڵێن :(موڵکی ئەم دائیرانە هی میللەتە تاڵانی مەکەن ! داخەکەم دواتر هەمووی ئاوای ووڵاتانکرا )کێ کردی و کێ خواردی  !!!لەبیرمە کە بەڕێزتان لە مرکز شباب ى ٦٠ م کە دواتر بووە هۆڵى زەرد بەخزمهەتتان گەیشتین ئێوەش پێشوازیتان لەخەڵک دەکرد هەولێر هەولێر یەکێتی و کاک کۆسرەت بوو بۆچی هەولێرتان کوشت بۆچی بۆچی!!؟ ، لە بیر ناکرێت کە ماڵى دپیرەکەی ترم لە کوران ئەم ڕۆژە ببو بە مستشفى بۆ تیمارى پێشمەرگەو گەنجە خۆڕسکە ڕاپەڕیوەکانی کوران هەزار ڕەحمەت بۆگۆڕت د.اکبرى مامم وهاوڕێم چەند مەردانە لەگەڵ  هاوڕێکانت علاج و تەداوى بریندارە کانت دەکرد خۆ لە بیرم ناچێت مامم حیدر بە دە مامک و دەستە سووتاوە کە ى بەبیکە ى سى هێرشیان کردبووە سە ر مەنزوومە کەی ئەوێ ڕۆژێ کە ئەمڕۆ مقرى بزووتنە وەیە لاى وەزارە ت لە گەڵ ستافێکى خزم و دۆستان ...هاتە لامان لەگەڵ باوکم باوە شیان بەیەکتر کرد و ووتى تە واو گەیشتین بە ئازادى دلشادبن سە رکە وتین کێ ئە مڕۆ مامم حیدر و هە زارانى وەک ئەوى لە بیرە باوکى ڕێناس !!!ئە مڕۆ دز ،دە یوس ، جاش ،ماستاوچی ، خائین ، نەوت فرۆش هە ولێریان هە موو تاپۆ کردوە و مۆل و بینایە و عاردە ڕوکنەکانیان تاڵانکردیە زراعە ت و تجارەتیان داگیرکردیە کوا هەولێری ئەسڵ !؟ کوا هەمووی بوون بە کرێچی لەسایەی بنەماڵەیەتیدا خۆ پێشمە رگەو شانە چەکدار و میللەتە  ڕاپەڕیوەکەی ئەوێ ڕۆژێ  ڕوبعە مەعاشیان هەیە و بێ کارن گەورەم!!!!چی لەبیر دەکرێت باوکى ڕێناس لەبەرچاومە کە خەڵک  ئاردى سایلۆیان تاڵان دەکرد و سڕەیان بۆ بەنزین دزین دەگرت و شاریان فەرهوود دەکرد من تێناگەم بۆ وایاندەکرد  لەبرسان بوو یان لەڕق و کینە بوو بەرامبەر بەعس یان لە بێدەنگی ئێوە بوو تا ئەمڕۆ زمانبڕیان بکەن بڵێن ئێوەش دزبوون بۆنە تانهێشت  خەڵک ئە م کارە نەکات بۆ!!!! باوکى ڕێناس حزبە کان هەموو ڕۆژ فەرهوودەکەی 11 ئازار دووبارە دەکەنەوە هەرهەموویان کورسى دە سەڵات دەدزن و نە وت دەدزن و گەندەڵى دەکەن ئەمە بەرهەمەکەی دوای ڕاپەرینە براگەورەم ئێمە و میللەت و شەهیدان ئەوهامانوویست هائەوها!!!وەرە لەگەڵم با پیاسەیەکی پەڕلەمانی دوای ڕاپەڕین بکەین ، ڕەنگە ئێستا وەک جاران پێینەزانیت ئەزانم ماندوویت زۆریش ئاگادارم وەرە هەر خۆم و خۆت بێ پاسەوان دەچین ئەی ئێمە لە دوای 31 ئاب لە کێلێ نەماندەووت : (کۆسرەتی ڕەسوول عەلی شێری ئیمامی عەلی )جا پاسەوانمان بۆ چیە کە تۆ کاک کۆسرەت بیت !؟ وەرە بزانە چۆن لە پەڕلەمان مایکرەفۆنەکانی ئەوێ دەدزرێن تا قسە تەنها قسەی ئەوان بێت بڕیار بڕیاری نا دروست و نا شەرعی ئەوان بێت!!! هەرلەوێشەوە دەچینە مەحکەمە پڕ ناعەدالەتیەکەی ئەوێ بزانە دەزگا پڕچاوەکان چۆن چاوی حاکمەکان لە مەحکەمەکان چاوبەست دەکەن بزانە پەیکەرەکەی یاسا چاوەکانی چۆن بە پەڕۆکی ڕەنگەکان بەستراوە !!!وەرە با بچینە وەزارەتی (ێحە) بزانە چ دەرمانێکی ئێکسپایر بۆ ئەو ووڵاتە دێت ئەی ئەوەش دزی نیە!!بزانە وەزیری تەندروستی چەند ناتەندروستانە عیادەکان هەرزان بازاڕناکات لە م قەیرانە !!! بزانە لە دەوروبەری وەزارەتی پێشمەرگە چەند پێشمەرگە سواڵدەکات !بزانە ناوخۆ چەند زندانی شاراوەی ناوخۆی هەیە بۆ هەموومان بەڵێ بۆ یەکێتیەکانی تۆش !! ئا ئا بەڵێ بە خوا ڕاست دەڵێم!  وەزارەتی بازرگانیت قاوەخانەیەکی بچووکی بازرگانە تورکەکانە ئەمڕۆ کە دێن بو سەفەر لای چایخانەکەی وەزیر (گون ایدنەک) دەکەن و سەروەتی نیشتمانت بۆ انقرە ئاودیو دەکەن !!وەرە لەهەمووی خۆشتر بابچینە وەزارەتی احمد اسماعیل عفوا وەزارەتی کارەبا دوای 26ساڵ ئازادی وەزیرەکەی گەر تاخیربێت دەبێت لەمەکتەبی وەزیر فانووس پێبکەن بۆیە زوو دەوام تەواو دەبێت لەوێ لە بێ کارەباییە و ناحەقیان نیە نابێت تاریکی دابێت چونکە سوپاس بۆ خوا لەسایە ی کۆمپانیا موەلیدە فرۆشەکان موەلیدەی گەڕەکەکان بە پارەیە و هەر مەنسوولێک موەلیدەیەکی گەورەی لەبەردەم ماڵەکەی هەیە بۆ پیس کردنی بیئە و وەزیری بیئەش بێ دەنگە لە هێنانی موەلیدە!!!وەزارەتی پەروەردەشت سویدیە لە سایە ی ڕاپەرین کەچی مامۆستاکانی هەمیشە قەرزارن و دەوامیش نیە بەردەوامیش خۆ پیشاندان دەکەن و کەسیان گوێی لێیان نیە و وەک عەبد سەیر دەکرێن تۆ باش دەزانیت باوکی ڕێناس هەموو شۆرپشەکان مامۆستا دەیکەن زۆر ووریابن !!!خوێندنی باڵاباڵای بەقەد سەفینە و دەسەڵاتیان بەسەر کورتە باڵایەکی ئەم نیشتمانە نیە هەیە و نیە لەوێ کێشمە کێشی اعتراف و زمانی انگلیزیە هەرایە لەوێ!!!!شارەوانیت مەزادخانەی تەندەرو عاردی ڕووکن و داگیرکردنی ئەرزی کشتوکاڵی و تاپۆکردنی ڤێلاکانە ! وەزارەتەکەی عەلی باپیر یوسفی عەسریش ماندووە بەڵام مۆرانەی مدیر عامەکانی دەوروبەری هەمووشەو لە نادیەکان بە ڕەشووە دەڕشێنەوە و وەزیریش حەدی نیە لایان ببات وزراعەتیش فاتحەی لەسەر خویندراوە ئەویش وەک نەوتەکە لەسەر چەند شکلێک دابەشکراوە کوا فەلاحی دوێنێت قوماش فرۆش و حلاق و قێابت بوونەتە فلاح باوکی ڕێناس !!!وابزانم زۆر ماندووم کردوویت با واز لە حکوومەت بهێنین حکوومەت تووشی ئایدز بووە ئایدزی دزین دز دزین !!!بابگەڕێینەوە  ماڵە  کاولەکەی   خۆمان،
باوکى ڕێناس ئەمڕۆ من دوا برووسکەت بۆ دەکەم تکاشت لێ دەکەم بەرپرسی مەڵبەند و ئۆڕگانەکان بگۆڕە دەستى ڕاپەڕینێکی تر بە برینەکەی یەکێتی بهێنە تکا دەکەم مێژوو پیس مەکە و هیمەت بکە و زەماوەندی ناو یەکێتی سازبکە تا مام جەلال و شەهیدانمان دلشادبن زەماوەندبکە گەنج بهێننە پێش جگە لە من ، من پەیامی شەهیدانم پێیە و کردوومەتە بروسکە بە بێتەلە کەی شاخ و زۆر نهێنی و بەپەلە و گرنگ هەموویان بگۆڕە چایخانەکان کە کۆمیتەکانمانن بیانگەڕێنەوە ناو مەکتەبی سیاسی و هەر کۆمیتەیەک لە ژوورێک دابنێ بووجەکەشی بۆ ماڵانە دابنێ کە دوێنێ نانی پێشمەرگەیان دەداو ئێستاش بێ نان شە هیدیان دەداو بێ کەس و حاڵن ،بەڵێ وایلێبکە ئەو هەموو بارەگایانەت لەو ژوورانە دابنێ کە مەکتەب سیاسیمان هەیە بە ساڵیش نایکاتەوە و بە گەورەیی ناوێکی زەقی خۆی لێنووسیووە و تۆش بیکە کۆمیتە و وەک هەنگ کادیرەکانت فێربکە شانەکان پڕ هەنگوین بکەن  ، با حزبایەتی دەنگ کۆکردنەوەو دیوەخانی تەمبەڵان نەبێت با مەدرەسە بێت با یەکێتیەکەی دوێنێمان زیندووبکەینەوە با دەست لە سامانی دوونیا هەڵبگرین ئەی نەماندەووت(هەرچی ناوی سامانە شک نابەیت لە م دونیایە!!!)باوکی ڕێناس بە ڕاستی بێزاربووین لەم ڕووخسارە پیربووانە کە هەمیشە گیرفانیان پڕە لە ڤیاگراو سەرخۆشن ، بێزاربووین لەو گەندەڵانەی ناویەکێتی بێزاربووین بێزار بێزار!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە