کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆڵێ كورد له‌ جه‌نجاڵیی هاوكێشه‌كاندا

Monday, 13/03/2017, 5:29


كه‌ گوێت له‌ لێدوانه‌كانی وڵاتانی په‌یوه‌ند به‌ كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ ده‌بێت، به‌تایبه‌تی به‌رپرسانی روسیا و ئه‌مریكا و توركیا و ئێران" پێگه‌ی كورد و رۆڵی تایبه‌تی خۆی له‌ مه‌سه‌له‌كانت لێ تێك ده‌چێت" سه‌ره‌رای بۆچونی وڵاتانی زلهێز له‌مه‌ر مه‌سه‌له‌ تایبه‌ته‌كه‌مان  . لیره‌دا چه‌ندین ئه‌گه‌ر خۆی ده‌سه‌پێنن به‌ سه‌رشیكه‌ره‌واندا له‌ لایه‌كه‌وه‌ و،له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ خه‌مساردی و گوێ نه‌دانی كورد به‌ خۆی بی هیچ شیوه‌یه‌ك به‌ تایبه‌تی له‌ كوردستانی باشوور به‌و فاكته‌رانه‌ی كه‌ یارمه‌تی ده‌ده‌ن له‌ به‌هێزكردنی رۆڵ و كاریگه‌ری له‌ دیاریكردنی ئاراسته‌ و شوێنی دوارۆژی خۆی له‌ پاش دانیشتنه‌وه‌ی كه‌فوكوڵی هاوكێشه‌ی پرسه‌ هه‌مه‌جۆره‌كان، وات لێده‌كات ته‌نها شیكردنه‌وه‌ بۆ هاوكێشه‌ی ململانێی لایه‌ن و جه‌مسه‌ره‌ ده‌ره‌كیه‌كان بكه‌یت له‌ دیاریكردنی چۆنێتی مامه‌ڵه‌ كردن و ده‌رئه‌نجامی كارلێكه‌كان  وهۆكاره‌ خودیه‌كانی كورد وه‌ك خۆی له‌ دیاریكردنی دوارۆژ و ئه‌نجامه‌كاندا، ئه‌مه‌ش وات لێده‌كات كه‌ كاریگه‌ری و رۆڵی دیاریكراوی له‌ بنی بنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فاكته‌ره‌كاندا دانێیت.
ئه‌وه‌تا نیكی هایلی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان قسه‌یه‌ك ده‌كات كه‌ له‌گه‌ڵ میخائیل بۆگدانۆف جێگری وه‌زیری ده‌روه‌ی روسیادا نایه‌ته‌وه‌" له‌باره‌ی ئه‌وله‌ویاتی هه‌ردوو وڵات له‌ ناوچه‌كه‌" كه‌ زۆرێك له‌و بۆچونانه‌ له‌گه‌ڵ ئامانجی ئێران و توركیاش یه‌كناگرنه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌م چوار وڵاته‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌.
خاڵی هاوبه‌شی ئه‌م لایه‌نانه‌ هاوكاری كردنه‌ له‌ دژی تیرۆر، به‌ڵام به‌ ریگه‌ و شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ر هه‌موویان له‌ چۆنێتی به‌رێوه‌بردن و به‌كارهێنانی ئامرازه‌كان جیاوازن و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ بۆچونی پێكهاته‌ی میحوره‌به‌ندیه‌كه‌شه‌وه‌ ناكۆكی ئه‌وتۆی تێدایه‌ كه‌ مه‌زه‌نده‌ی دره‌رئه‌نمجامه‌كانی لێناكه‌یت .كۆمه‌ڵێك خاڵی گه‌وره‌ی جیاواز خۆیان فه‌رز كردووه"‌ به‌تایبه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی نزیك له‌ ئێران و پاسه‌وانی كۆماری ئیسلامی و حزبوڵاه به‌خۆی له‌ پاش شه‌ر و، مانه‌وه‌ی چ هێزێك له‌سه‌ر ئه‌رزی سوریا له‌ لایه‌ك و، مانه‌وه‌ی سوریا به‌ یه‌ك پارچه‌یی یان كام سیستم گونجاو ده‌بێت بۆ سوریای پاش داعش له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ . ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ وجیاوازیانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێڕه‌دا مه‌به‌ستمانه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین و جێگه‌ی مشتومر و جیاوازی و ته‌نانه‌ت ناكۆكی گه‌وره‌ی لایه‌نه‌ به‌شداربوه‌كانی هاوپه‌یمانی شه‌ر دژی داعشه‌ له‌ سوریا و عیراقه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان توركیا و ئێران له‌م ئانوسات وكاته‌دا، مه‌سه‌له‌ی كورده‌ له‌ هه‌ردوو كوردستانی باشوور و رۆژئاوا، ئه‌میش به‌هۆی لێكئالان و دابرانی یه‌كتربر بۆ پرسی كورد له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ جیاوازه‌كانی هه‌ر یه‌ك له‌و دوو وڵاته‌ له‌م قۆناغه‌دا، به‌ پیچه‌وانه‌ی قۆناغه‌كانی پێشتر.
كورد به‌ خۆی له‌ وه‌زعی نێوخۆیی له‌ كوردستانی باشور زۆر جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ كوردستانی رۆژئاوادا، ته‌نانه‌ت تاكه‌ خاڵی به‌هێزی كوردی رۆژئاوا وه‌زعه‌ خودیه‌كه‌یه‌تی، كه‌چی به‌ پێچه‌وه‌انه‌وه‌ تاكه‌ خاڵی لاوازی كوردی كوردستانی باشوور وه‌زعه‌ خودی و نێوخۆییه‌كه‌یه‌تی . بۆیه‌ جیاوازی زۆر گه‌وره‌ له‌ مامه‌ڵه‌كردنی وڵاتان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌شه‌ده‌كا ده‌بینین . 
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی روسیا- ئه‌مریكا- توركیا له‌ ئه‌نتاڵیا به‌سترا، رۆڵی كورد و چۆنێتی مامه‌ڵه‌ كردنی وڵاتان له‌گه‌ڵیدا خاڵێكی گه‌وره‌ی ناكۆكی بوو له‌ نێوانیاندا، به‌ تایبه‌تی له‌ نێوان توركیا له‌لایه‌ك و هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ی تر روسیا وئه‌مریكا له‌ لایه‌كه‌ی تره‌وه‌، سه‌ره‌رای جیاوازی له‌ بینینی ئه‌م دوو وڵاته‌ش له‌ خوێندنه‌وه‌ی واقعی كورد له‌ پاش داعش، یان چۆنێتی به‌شداریكردنی كورد له‌ ره‌قه‌ و وه‌زعی كورد له‌ پاش داعش، به‌ تایبه‌تی وه‌ستانیان له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانكاریه‌ نه‌وعیه‌ی له‌ وه‌زعی كورد له‌ رۆژئاوای فورات و باشتربوون یان یه‌كلایی بونه‌وه‌ی رێگه‌ی چوون بۆ ره‌قه‌ و چاوه‌رێكردنی رازیبونی توركیا به‌ ئه‌مری واقیع" له‌ چۆنێتی به‌شداریكردنی یان مانه‌وه‌ی له‌دووره‌وه‌ له‌م پرۆسه‌یه‌دا، به‌هۆی داواكاریه‌ ته‌عجیزی و ته‌ماحكاری و دوژمنایه‌تی و نامرۆڤایه‌تیه‌كانێتی، كه‌ ده‌یه‌وێت رزگاركردنی ره‌قه‌ بكاته‌ ئامرازێك ته‌نها بۆ لێدان و نه‌هێشتنی كورد و پرسه‌كه‌ی له‌ كوردستانی رۆژئاوا نه‌ك رزگاركردنی ره‌قه‌. بۆیه‌ دوو بژارده‌ له‌به‌رده‌م توركیادا مایه‌وه‌، یان ده‌بێت له‌و شه‌ره‌ به‌مه‌رجی وڵاتانی كاریگه‌ر رازیبێت، یان ده‌بێت له‌ دووره‌وه‌ ته‌ماشا بكات یان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی به‌ خۆی یان گوێ له‌ مستانی به‌ تایبه‌تی له‌ كوردستانی باشوور ئاسته‌نگیك دروست بكات، وه‌ك له‌م دواییه‌ له‌ شه‌نگاڵ كردی . هه‌روه‌ها قسه‌و باس له‌سه‌ر مانه‌وه‌ یان گۆرینی به‌شار ئه‌سه‌د و قۆناغی گواستراوه‌ی سوریای پاش داعش" خراوه‌ته‌ پاش ئه‌م قۆناغه‌ و بۆ هاوكێشه‌ گۆراوه‌كانی ئه‌و كاته‌ به‌جێهێڵراوه‌ . له‌م نێوانه‌دا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌ كوردی كوردستانی باشور نه‌دراوه‌ . ئه‌م هه‌موو بیروبۆچون و گفتوگۆیانه‌ كراون، دوور نه‌بوون له‌ باسی لابه‌لای دابه‌شكردنی عیراق و سوریا و سیستمی فیدراڵی یان كۆنفیدراڵی و چۆنێتی به‌شداری كورد له‌و ئامانجانه‌ و راوبۆچونی كوردی رۆژئاوا به‌تایبه‌ت له‌مه‌ر سوریای پاش داعش . له‌مه‌شدا ئه‌مریكا تا راده‌یه‌ك هاورای روسیا نه‌بووه‌، كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر قازانج نه‌بینی ئێران له‌ هه‌ر یه‌ك له‌و ئه‌گه‌رانه‌ دابه‌شكردنی سوریای به‌ زه‌ره‌ر زانیوه‌، كه‌چی روسیا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران له‌به‌ر تاكه‌ ئامانجی كه‌وانه‌ی شیعی بۆ ئێڕان و قازانجی تایبه‌تی بۆ روسیا كۆنفیدراڵێ و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كورد و  دابه‌شكردنی ئه‌م وڵاتانه‌شیان  به‌ ئاسایی زانیوه‌ . 
بۆیه‌ مه‌سه‌له‌ی كورد به‌ ئاماده‌یی ده‌مینیته‌وه‌ و له‌ سه‌رجه‌م گفتوگۆكاندا خۆی فه‌رز ده‌كات" ئه‌گه‌ر وه‌فدیشیان ئاماده‌ نه‌بێت" له‌به‌ر ئیعتیبار دانان بۆ بونیان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و له‌ لایه‌كه‌ی تره‌وه‌ وه‌ك بونیان له‌ هاوكێشه‌كان و هاوسه‌نگی په‌وه‌ندیه‌كانی نێوان روسیا و ئه‌مریكا و توركیا و ئێراندا، بۆیه‌ له‌م زه‌مینه‌دا ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێك چاودێرانی كورد دڵخۆش ده‌كات، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پرسه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بارودۆخ و زه‌مینه‌ی نوێی هاوكێشه‌ و مه‌سه‌له‌كانی وڵاتاندا یه‌كانگیر و تێكه‌ڵ بووه‌ و ناتوانرێت وه‌لا بنرێت یان پشتگوێ بخرێت، كه‌چی كورد به‌ خۆی به‌ تایبه‌تی له‌ كوردستانی باشوورنه‌بۆته‌ فاكته‌رێكی قازانج به‌خش یارمه‌تیده‌ری چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌كه‌ی خۆی كه‌ له‌ ئاست ئه‌و قوربانیدانه‌ خۆی بێت و به‌ پێی ئه‌و ئامانجه‌ی گه‌له‌كه‌ی كه‌ قوربانی بۆ داوه‌ ره‌فتار و مامه‌ڵه‌ بكات. 
بۆیه‌ كورد، به‌ تایبه‌تی كوردی رۆژئاوا، ئه‌وه‌ی لای دونیا جێگیر كرد كه‌ هێزێكی عه‌سكه‌ری پر بیرو باوه‌رن ‌به‌ بێ ئه‌وان مه‌حاڵه‌ بتوانرێت هیچ پرۆسه‌یه‌كی عه‌سكه‌ری ته‌واو بێت له‌ لایه‌ك و، تازه‌گه‌ری له‌ ره‌فتاری سیاسی و حوكمداریان وا خۆی فه‌رز كردووه‌ كه‌ واته‌ماشا بكرێن تاكه‌ هێزن بتوانن راوبۆچونی دونیا بۆ زۆرێك له‌مه‌سه‌له‌ حه‌یاتیه‌كان بگۆرن به‌تیابه‌تی رۆڵ و كاریگه‌ر ژن و ویستی میله‌ت و یه‌كگرتوویی و هاوبه‌شی حهوكمی گه‌ل و هێزی سیاسی پاك و بێگه‌رد و دوور له‌ گه‌نده‌ڵی .
بۆیه‌ تاكه‌ قۆناغه‌ له‌ مێژوودا كه‌ روسیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر پرسی كورد له‌یه‌كه‌وه‌ نزیك بن و ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كانگیری سیاسه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی توركیا و ئێران یه‌كترنه‌برن تاوه‌كو سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاری كورد له‌گه‌ڵ كوردا هاوته‌ریب و ته‌با بن . ئه‌مه‌ سه‌ره‌رای ئه‌و وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ نێوخۆییه‌ی كوردستانی باشور(  خواهێزه‌ سیاسی و سه‌ركرده‌كانی بگرێت ) وه‌ك خاڵێكی سه‌لبی ئه‌م هاوكێشه‌ سه‌ره‌كیانه‌ ته‌ماشا ده‌كرێت . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە