پیاوه‌كانی نێچیر سوكایه‌تی به شاعیری ناوداری كورد عه‌بدوڵڵا په‌شێو دەکەن
Sunday, 12/03/2017, 19:25
له چه‌ند ماڵپه‌ر و توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، کەوا شاعیری ناوداری كورد (عه‌بدوڵڵا په‌شێو) له دواین سه‌ردانی بۆ شاری هه‌ولێر و بۆ سه‌ر گۆڕی باوكی كۆچكردوی له (بێركۆت) چه‌ته و مافیاكانی نێچیرڤان بارزانی سوكایه‌تییان پێكردوه و كامیرا و كه‌ره‌سه‌كانی کە پێی بووە لێیان سەندووە، هەرچەندە په‌شێو خۆی پێناساندون.
سه‌ره‌تا ده‌بیت بلێم جیگای سه‌رنجه كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك په‌شێو ئه‌و سوكایه‌تییه‌ی پێكراوه خۆی قسه و سه‌رنجێك نادات، تا بزانرێ هه‌واڵه‌كه دروسته یان درۆ ؟ به‌ڵام لێره‌دا من چه‌ند زانیارییه‌كتان بۆ باس ده‌كه‌م چونكه له نزیكه‌وه ئاگادارم، کە مه‌سعود بارزانی ساڵی پار به‌هه‌موو عه‌قلی سیاسیی خۆیه‌وه، فه‌رهاد پیربالی راسپاردبوو، تا په‌یوه‌ندی به زۆركهسایهتی ناوداری كورد بكات تا له بری په‌رله‌مان ئهنجومهنیك له كهسایهتییهكوردهكان دروست بكات، یه‌كێك له‌مانه‌ی کە فه‌رهاد پیربال په‌یوه‌ندی پێوهكردبوو عه‌بدوڵڵا په‌شێو بوو، به‌لام په‌شێو به‌توندی وه‌ڵامی دابۆوه، کە چۆن تێکەڵ به‌و گالتهجاڕییهی پارتی ده‌بێت. دواترهه‌ر سالی پار مه‌كته‌بی بارزانی په‌یوه‌ندی به برازاكه‌ی په‌شێو ده‌كه‌ن له‌هه‌ولێر و ژماره‌كه‌ی وه‌رده‌گرن و په‌یوه‌ندی پێوه‌ده‌كه‌ن، گوایە بارزانی خۆی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات، كه بیته‌وه كوردستان دیداری له‌گه‌لدا سازبكات و كار بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی له‌گه‌ڵدا بکات كه‌ئه‌وه تاكه درویه له‌ده‌ست بارزانی ماوه بۆ فریودانی خه‌لك ، به‌ڵام په‌شێو زۆر هه‌وڵی دابوو به‌هۆكار و پاساوی جیاجیا له كۆڵ خۆی بكاته‌وه، له‌دواییدا وتبوی ناتوانم بتبینم ! ته‌نانه‌ت وەک دەگێڕنەوە بارزانی داوای كردبوو، كه ئه‌گه‌ر پێی خۆش بێت ئه‌وجاره هاته ئه‌ورپا ئەم سه‌ردانی له فینله‌نداش بۆ ماله‌وه‌ی ده‌كات، به‌ڵام په‌شێو له‌وه‌شدا گوتبوی تۆ كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسیی باڵای خه‌ریكی كاره سیاسییه‌كانی خۆت بیت باشتره له‌وه‌ی سه‌ردانی من بكه‌یت!
من گومان ده‌كه‌م پارتی بۆیه له دواین سه‌ردانییدا بۆ سه‌ر گوڕی باوكی ئه‌و سوكایهتیهیان به‌و شاعیره گه‌وره کردووە، کاتێک ویستوویەتی سەردانی زێدی باوك و باپیری خۆی بکات، چونكه مناڵه‌كانی مه‌لا مسته‌فا كه‌سانی قینا و وی دڵره‌ش و كرمنن، دڵنیاشم دواتر بهرپرسهباڵاكانی پارتی تاده‌گاته مه‌سعود و نێچیر په‌یوه‌ندییان بهپهشێو كردۆته‌وه وه‌ك كاره قێزه‌وه‌نه‌كانی تریان سوێندیان به‌گۆڕی مه‌لا مسته‌فاش خواردوه كه ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و سوكایه‌تییه نیین.
کادێرێکی پارتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست