کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حه‌مه‌ ی مه‌لا كه‌ریم ببینن جون ستایشی مه‌سعودی دیكتاتوردا ده‌كات؟

Sunday, 12/03/2017, 16:14


  كه‌ی روژێك حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم له‌سه‌نگه‌ری هه‌ژارانه‌وه‌ ،ڕه‌خنه‌یه‌كی له‌ومافیایانه‌ گرتوه‌، به‌لكو به‌رده‌وام له‌  پارتی نزیك بوو !؟
دوێنێ حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم  كۆجی دوایی كرد ، ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رنجه‌  له‌نێو كۆمه‌لگای كوردی كه‌كۆمه‌لگایه‌كه‌ به‌رده‌وام زاكیره‌ی له‌به‌رامبه‌ر روداوه‌كانی دوێینی له‌یاد ده‌كات ، چونكه‌ حزب هه‌رجی تاوان و ناپاكی ده‌كات ،نوسه‌ر و ڕوشنبیرانی هه‌رجی هه‌لویستی سازشكارانه‌ ده‌نوێنن ، بۆجاریك هه‌لسه‌نگاندن به‌پیی ره‌فتارو  ئه‌خلاقی  حزب و نوسه‌ره‌كان له‌هاوشیوه‌ی دادگا نابیت ؟ هه‌رجی ده‌كه‌ی له‌و باشوره‌ خه‌لك پره‌نسیب  و هه‌لسه‌نگاندنی دروستی بۆسزادانی تاوانباران نماوه‌ ، جونكه‌ به‌یه‌ك روداوو ولێدوانی سیاسی به‌ ئاره‌زوی پانتایه‌كی خه‌لك تاوانه‌كانی حزب و هه‌لویسته‌ هه‌لپه‌رستیه‌كه‌ له‌یاد ده‌كرێ  . به‌نمونه‌ له‌روژانی ١٧ شوبات  خه‌لك داوای روخانی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی ده‌كرد كه‌جی كه‌تاله‌بانیه‌ك ره‌مزیكی ئه‌و سیسته‌مه‌ ده‌سه‌لاته‌یه‌ نه‌خۆش ده‌كه‌وێ هه‌رجی سیاسی و روشنبیریتی ده‌ست ده‌كات به‌گریان وباس له‌ گرنگی و حه‌كیمانه‌بونی تاله‌بانی ده‌كه‌ن ؟ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود ی هه‌لپه‌رست و پیاوی ئیتلاعات كوره‌كه‌ی وه‌ك هه‌موو پیشمه‌رگه‌یه‌كی تر شه‌هید ده‌بیت ، ده‌هینرێته‌ ڕێز سالح موسلم ؟ فه‌رهاد سه‌نگاوی دوودێره‌ په‌خشان دژی پارتی ده‌لی ، ده‌لین خاوه‌ن هه‌لویسته‌ !؟ به‌لام له‌یاد ده‌كه‌ن ئه‌و زاته‌ له‌نێو گوران دا شاربه‌شار دژ به‌ده‌سه‌لاتی یه‌كیتی و تاله‌بانی ووتافی ده‌دا و گه‌نجی فروی ده‌دا  كه‌ده‌بیت ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ و یه‌كیتی بگورێ  ،به‌لام كه‌  یه‌كیتی فشاری بۆهیناو به‌بڕێك پاره‌ رازیان كرد سه‌نگه‌ری 180 پله‌ گوری
حه‌مه‌ی مه‌لاكه‌ریم هه‌رجی په‌رتوكی هه‌بیت و باوكی جه‌نده‌ كه‌سایه‌تیه‌كی كورد په‌روه‌ر و دیار بیت به‌لام ناكرێ هه‌لویسته‌ هه‌لپه‌رستی و سازشكاری و به‌شان هه‌لدانه‌كانی به‌سه‌ر بارزانی له‌یاد بكرێ !؟ یان له‌كاتیكدا بارزانیه‌ك له‌میژوی سیاسی خۆی به‌شی ناپاكی و تاوان و  دژایه‌تی بیری پیشكه‌وتوخوازیه‌ كه‌جی له‌ئه‌ندامه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كه‌مپینی به‌لێ بۆهه‌لبژاردنه‌وه‌ی بارزانیه‌كی نایاسایی بیت؟  دواتر كه‌ی ئه‌و نوسه‌ر و كه‌سایه‌تیه‌ روژیك به‌رامبه‌ر سه‌دان تاوان و تیرور و پیشلكاری مه‌ترسیداری ده‌سه‌لاتی جوت بنه‌ماله‌ هه‌لویستیكی هه بووه‌ ؟ كه‌ی به‌شداری جالاكیه‌كی مه‌ده‌نی دژ به‌تیروری چه‌ندین ده‌نگی پیشكه‌توخواز هه‌بوه‌؟ كه‌ی روژیك بابه‌تیكی دژ به‌وده‌سه‌لاته‌ هه‌بووه‌ كه‌لوتكه‌ی ده‌سه‌لاتیكی خوێن مژو جه‌ته‌ی سیاسیه‌ ؟  بۆیه‌شه‌رم بكه‌ن باس له‌پشكه‌وتخوازی و له‌سه‌نگه‌ری هه‌ژاران ده‌كه‌ن ؟ ئاخر كه‌ی حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم روژیك له‌گه‌ل ئازاری جه‌وساوه‌كانی كورد له‌ژێر ده‌سه‌لاتی جۆت بنه‌ماله‌  یه‌ك هه‌لویستی هه‌یه‌ ؟
ئه‌و هه‌لسه‌نگاندنه‌ی به‌هۆی مێژوی باوكی و نوسینه‌كانی دور له‌هه‌لسه‌نگاندنی له‌كام به‌ره‌ و خاوه‌ن هه‌لویستی،له‌نێو كۆمه‌لگای دواكه‌توو ونه‌خوێنده‌واردا بونی هه‌یه‌ ، كه‌هه‌رجی بكه‌ی سزا  و هه‌لویسته‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێ !
 بۆزانینی ماهیه‌تی كه‌سیتی حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم سه‌یری ئه‌و لینكه‌ی مالپه‌ری پارتی بكه‌ كه‌ چون ستایشی بارزانی  و وه‌ك  ره‌مزیكی  گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات و به‌خه‌لكی ده‌ناسینێ  .
له‌م لینكه‌شدا سه‌یربكه‌ن حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم له‌و ده‌نگه‌ سه‌ره‌تایانه‌یه‌ كه‌داوای دانانه‌ی بارزانی به‌رێگای نایاساییش ده‌كاته‌وه‌ 
بۆیه‌ش ببینن مه‌سعود و نیجیرڤان بارزانی جون به‌شان وبالی دا هه‌لده‌ده‌ن جونكه‌ ئه‌وان به‌ده‌گمه‌ن بروسكه‌ بۆخه‌لكانیك لێده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی گه‌ر بجوكترین ره‌خنه‌یان لێ گرتبن  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە