کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێرپەنجەی سەری نەوی

Sunday, 12/03/2017, 1:26


ئێستێش نەمزانی ئەو شوێنەی بنە ماڵەی وڵاتفرۆشی بارزانی بە خرووپتوونی لێی وەرکەوتوون بۆ ناویان ناوە سەری بڵند!پێش کۆتایی ئاش بەتاڵی مەلای باوکیان / مەلای خەتێ / لە ئێڕان وشاری کەرەج داڵ بە داڵ ساواک وبەرپرسی ساواکی شای توون بە توون دەرگە بە دەرگە وەک ئەتک پێکردنێک دەیانگەڕاندن تا خانووی بە کرێیان بۆ بگرن.(چیشتی مجێور، هەژار). زۆری نەخایاند زلهیزەکان ئینقلابی ئیسلامیان بۆ قووت کردینەوە وشایان دەرپەڕاند.
رۆژی بەختی بنەماڵەی بارزانی کاتێک هەڵگەڕآ کە مەلای باوکیان لە ئامریکاوە لە رۆژنامەی ئیتلاعاتی ئەو کات پەیامی بۆ خومەینی نارد وگووتی ئێمە نۆکەری کەمبەربەدەستی تۆین. هەر دوای ئەو پەیامە بوو کە خەبەر هات وگووتیان مەلا مستەفا مرد! دوای هاتنەوەی تەرمەکەی وناشتنی لە شاری شنۆ، یەکەم سەفەری مەسعودی مەلای خەتێ وبەرهەمەکەی بۆ لای ئاخووندەکان دامەزراندنی / قیادەمووەقت / بوو کە دەگیانی کوردی رۆژهەڵاتیان بەردان وئاسەواری حیزب ومیزبیان نەهێشت، جگە لە تاقمێک چلکاوخۆرەکانی خۆیان کە سەر بە مەسعودن لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە ئێستێش زوڕنایان بۆ دەژەنن وپارەی مانگانەی خۆیان وەردەگرن، کەس نەما.
کەمپەکانیان لە باشوور بەوحیزبانە ئاوەدان کردەوە وتا ببنە بارمتە بۆ رۆژی مەباداوببنە ئامرازی بازەرگانی کردن لە ئاست دەسەڵاتی تاران. مرۆڤ قسەی حەق بکا خۆ حیزبەکانیش هەر هیچیان لە باراندا نەبوو لە فشە و قسەی زلی بن سەرکورسی زیاتر. ڕیک نزیکەی ٣ دەیە دەبێ لۆ خۆیان تۆز دەکاو تۆزدەکامان بۆ دەچڕن و وەک کابرای کۆتر باز هەر چاویان لە ئاسمانە فڕۆکەکانی ئامریکا دەسەڵاتی مەلایان لە تاران بۆ بڕووخێنن وهەمیسان سەلانە سەلانە بێنەوە رۆژهەڵات ولە سەر خەڵکی هەژار ببنەوە کەڵەگا!
" سناریویەکی مەترسیدار " 
ئەردۆغان مەسعودی مەلای خەتێ لە رۆژئاوای کوردستان شکستیان خوارد، ئەو خەونەی کە بۆ تێکدانی کانتۆنەکان بیریان لێکردبۆوە نەگەیشتە ئامانج. ئێستێ بیر لە سناریویەکی قڕێژی دیکە دەکەنەوە دژی تەڤگەری رزگاری خوازی کوردستان. ئەویش لێک نزیک کردنەوەی حیزبە دۆڕاوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ چەند مەبەست.
یەک: شەڕ لە دژی پژاک لە داهاتوودا.
دوو:خۆ سەپاندن لە ئاست سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەو واتایە کە بڵێن ، ئێمەش قسەمان پێیە. ئەوەش بۆ رازی کردنی عەڕەبستان و دەسەڵاتی ئەردۆغانە.
سێ : هەڕەشەیەکە لە دژی پێک نەهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ داهاتوویەکی نزیک.چون بەستنی ئەو کۆنگرەیە دەبێتە هۆی لاواز بونی بارزانی، ئەویش ناخوازێ دڵی داگیرکاری وڵات بشکێنێ ونایهەوێ ئاستی نۆکەرایەتی خۆی کەم بکاتەوە.
کۆبوونەوەی چەند رۆژی دوایی پیاوە حیزبیەکانی رۆژهەڵاتی وڵات لە ترسی هەڕەشەی دەرکردنیان لە کەمپەکانی باشوور نەبووە. چون رووداوێک بقەومێ هەموویان پاسپۆڕتی وڵاتانی دەرەوەی کوردستانیان دە گیرفان دایە ولە کاتی پێویست تێیدەقوولێنن وروولە هەندەران دەکەن. ئەوەی دەمێنێتەوە ژن ومنداڵی پێشمەرگەی هەژارە. پرسی سەرەکی ئەوەیە کە دەبێ لێیان پرسین بۆ هەرکات هەڕەشەتان لێکرا پێکەوە وێنە دەکێشن؟ بۆ کاتەکانی دی چاو لە یەکتر مۆڕ دەکەنەوە؟
" ناوەندی دژە نەتەوە"
بنە ماڵەی خایینی بارزانی لە دووری شاری هەولێر کۆشک وبارەگا وقەڵای زۆر مەزنیان لە سەر خوێن وحیسێبی ڕۆڵەی کورد دروست کردوە وتێیدا دەژین. ئەو شوێنەیان ناوناوە / سەری بڵیند/! ئەگەر سەربڵندی ئەوەیە کە ٥٠ ساڵ گرێبەستی فرۆشی نەفتی هەژاران دەگەڵ دڕندەیەکی وەک ئەردۆغان ببەستی بە باوەڕی من گەووادی زۆر باشترە. چون هەر چی نەهامەتیە لە بن سەری دەسەڵاتی عەشیرەگەریدایە. خەڵکی هەژار سەرگەردان وکەساس وبرسی دوای نەمانی سەددام بارودۆخی ژیانیان خراتر بووە. کە چی بۆخۆیان لەو پەڕی خۆشیدا ژیان بە سەر دەبەن.لەوەتی لە بیرمە ئیمەیان فێرکردوە کە هەر حزبێک چەکداری زۆر بێ دەتوانێ بە هێزتر بێ وکورد رزگار بکا! دیکتاتۆرێکی وەک قەززافی خاوەنی پارەو چەکداریش بوو، دیتمان چی لێ بە سەرهات ؟ ئەو بنەماڵە قڕێژەش وەکی شێرپەنجە دەچن کە بە ئاسپرین چارە سەریان نایە. هەر دەبێ وەک قەززافیان بە سەر بێ. گەل بیانباتە دەرەوەی شار ودەرپێیان لە بەر داکێشێ.
جەعفەر کەریمی
١١/٣/٢٠١٧
سندوقی کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە