هێزێکی زۆری تورکیا هاتۆتە نزیک زاخۆ و شەمزینان
Sunday, 12/03/2017, 0:41
سەرچاوەی هەواڵەکان و ئەوانەی لە نزیک زوونی زەردی سەر بە پارتی بینیویانە، ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکەنەوە کەوا، چەند شەوێک بەر لە ئێستا پارتی لەگەڵ میتی تورکی چوونەتە ناوچەی دۆڵی خانەقا بۆ ئەوەی سوپای تورک لە سنوری پەکەکە نزیک بکەنەوە ، بۆ ئەمەش هێزێکی دیارییکراوی پاراستن وەکو چاوساغ لەگەڵ تورکەکاندا بوون، بەتایبەتی بۆ چیای شێخ ناسر، بەڵام کاتێک زانیبوویان ئەو ناوچانە گێریلای لێیە یەکسەر گەڕابونەوە.
سەرچاوەکان دەڵێت هێزێکی دیاریکراوە سەر بەهەواڵگریە، خەڵکی ئاسایان لەگەڵدا نییە. تەنیا خەڵکی سەر بە ئاژانسی پارتی تێدایە.
دیسان سەرچاوەی هەواڵەکان دەڵێت بەڵام ئێستا رەبایە کۆنەکانیان ئاوەدان کردۆتەوە، میتی تورکیاشیان لەگەڵدایە.
شایانی باسە پارتی ئامادە سازی دەکات، کە شانبەشانی سوپای تورکیا پەلاماری پەکەکە بدەن لەلایەکی دیکەشەوە ئێستا پارتی خەریکی ناونووسکردنی خەڵکە بۆ شەڕی پەکەکە، ئەمەش خەڵکی کوردستانی خستۆتە دڵەڕاۆکێیەکی زۆرەوە، لە سۆران و دەورو بەری هەولێر و دهۆک
جگە لەو چالاکییانەی پارتیی و میتی تورکیا، ماوەی چەند رۆژێکە بەردەوام فڕۆکەی تورکی بەئاسمانی سۆران و قەندیل دەسوڕێنەوە..
هەندێک لە هێزی تورکی ماوەیەکە لەسەربازگەی باپشتیان لە سۆران بەناوی ڕاهێنان نشتەجێ کراون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست