کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادی هەڵەبجە گرنگترە یا گەشت ڕابواردن؟

Thursday, 09/03/2017, 19:07


دەستەیەك لە خەمخۆران و دلسوزانی پارێزگای هەڵەبجە ویستمان ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، هەر بە شیوەن یادی كارەساتی هەڵەبجە نەكەینەوە بەڵكو مەراسیمێك بۆ خەڵات كردنی خوێندكارە یەكەمەكان، ژنە ماندوەكانی شار، پیاوە بە خزمەتەكان بكەین و مۆزەخانەیەكی كلتوریش بۆ هەڵەبجە بكەینەوە. بۆ ئەو ئامانجەش سەردانی وەزارەتی رۆشنبیریمان كرد، كارەساتەكە لێرەوە دەست پێئەكات هەر دەممان كردەوە خێرا نوسینگەی وەزیری رۆشنبیری وتی دینارێكمان نیە و ئێمە هەر پاڵپشتی مەعنەوی ئەكەین!.
هەر لەم هەفتەیەش جەنابی وەزیری رۆشنبیری و وەفدێكی هاوڕێ ی، لەم بێ بودجەیی و بێ پارەیەی كە هەتا بۆ هەڵەبجەش دینارەك سەرف ناكەن، سەفەری دور ودرێژی ئەوڕوپایان لەسەر حسابی ئەم میلەتە بێ بودجە و بێ خزمەتە كردووە! وتەبێژەكەی وەزارەتی رۆشنبیریش كە فەرهەنگ گۆمەشینیە و یەك وشە عەرەبی و ئینگلیزی و هیچ زمانێكی تر نازانێ، زوو زوو لە واڵەكەی خۆی بۆ پۆز بەسەر خەڵكدا وێنەی خۆی و جەنابی وەزیری رۆشنبیری لەم وڵات و ئەو وڵات بڵاوئەكاتەوە كە چۆن توانیویانە وڵاتانی ئەوڕوپا بە رۆشنبیری كورد ئاشنا بكەن!
بەڵێ بودجە بۆ یادی كیمیابارانی هەڵەبجە نیە، بەڵام بۆ گەشت و گەڕانی مەسئولەكان و دارودەستەكەیان مشەیە!.
هەڵگورد كوردی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە