هاتنەوە
Thursday, 09/03/2017, 2:52
کە هاتنەوە
دەستتان بۆنی سێوی ورمێ و
گێلاسی شنۆی لێدەهات .
کراسی بەرو کەم ڕەنگ بووبوو
لە بێکراسی
یەخەکانی ئەو دیواو دیوی پێکرابوو .
لە ئێوەوە
پێڵاوی سەرکەگام ناسی !
ئەو ڕۆژەی ئێوە هاتنەوە
دووایی دەرچوو
چ ڕۆژێکی بەدو شووم بوو
هەرچی گووتتان ، هەرچی دیتمان
درۆی شاخدار و وەهم بوو .
بەر لە ئێوە
شار بێ ئێوە ،
جوانتربوو
لە دڵدا ئەفسانە بوون ،
خەونی کاری مەردانەبوون.
بەڵام ئەفسوس
بۆنی درۆو نەوتی دزراو
ئێمەی کاس کردوو ئێوە خەنی
بەس وریا بن ،
لەمێژینەوە گووتراوە
ئەو براوەیە
ئەوەی دووایێ پێدەکەنی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست