پێشمەرگە
Thursday, 09/03/2017, 2:36
پێشمەرگە هەردەم
چاوی ئێمەیە
وەك ترپەی دڵ و
هێزی جەستەیە
لە کرێکاری یە ، بۆ بژێوی ژیان
یان لە جەبهەیە
بەڵام هەندێك کەس، کە ئەیانبینم
لە لام سەیر و سەمەرەیە
بە جل و بەرگ و چەکی تازە
لە بەر دەرگا رێك وەستاوە
وا ئەزانێ پێشمەرگەیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست