کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئابڕو جونیكی گه‌وره‌ی بارزانی له‌نامه‌كه‌ی ترامپ دا ده‌ركه‌وت

Thursday, 09/03/2017, 0:45


چه‌ند روژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵێک بڵاوکرایەوە، گوایە ترامپ وه‌لامی نامه‌یه‌كی مه‌سعود بارزانی داوه‌ته‌وه‌، دوای به‌ دواچوون ده‌ركه‌وت ئه‌و كاره‌ی بارزانیش ساخته‌ و بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌لكه‌، چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی نامه‌ی پیرۆزبایان بۆ ترامپ ناردوه‌،‌ وه‌لامیكی ئه‌لیكترونی هاوشێوهى بارزانيان بۆ نیردراوه‌ته‌وه‌، به‌ نمونه‌ كاك سەیوان فەرەج (Faraj Seiwan) له‌ فه‌یسبوك نووسیویه‌تی هه‌مان نامه‌ به‌هه‌مان په‌ره‌گرافی نووسینه‌وه‌ (به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ته‌حه‌داكان ده‌بینه‌وه‌) هەمان نامەی ئەلەکترۆنی بۆ منیش هاتووه له‌كاتیكدا ئه‌و له‌نامه‌كه‌یدا وه‌ك كادیریكی گوران بۆی ناردوه.
بۆیه‌ تو بڵێی، کەوا ترامپ له‌گه‌ل گوڕان به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ره‌نگاری ته‌حه‌داكان ببنه‌وه‌!. هەروەها روژنامه‌نووس سه‌ركه‌وت شه‌مس، كه‌ په‌یامنیری نالیایه‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌ڵێت په‌یوه‌ندیم به‌ كۆشكی سپی كردوه‌، ئەوانیش وەڵامیان داوەتەوە و ده‌لین نامه‌ی وا بۆ بارزانی نه‌نیردراوه‌:
ئەوەی جێگای سەیرە کەوا میدیای پارتی و هەروەها ئه‌وانه‌یش، کە به‌خۆیان ده‌ڵێن میدیای{ئازاد و ره‌خنه‌گری پارتی} بێشه‌رمانه‌ ئەمەیان كردۆتە هه‌واڵێکی گرنگ، كه‌ ئه‌گه‌ر هی پارتییه‌كان وه‌ك داكۆكی له‌سه‌روكه‌كه‌یان بیت، به‌ڵام بۆ میدیاكانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی، یان ئەمە نیشانەی نه‌زانییه‌، کە بە زۆر سواری ملی راگەیاندن بوون، یان ریكلام و به‌رتیلدانی سیاسیه‌ بۆ بارزانی، گه‌رنا ده‌بوایه‌ بزانن تا ئیستا ترامپ لە جیهاندا و له‌ نێو هه‌موو سه‌روكه‌كانی ووڵاتان ته‌نیا نامه‌ی بۆسه‌رۆكی چین ناردووە،؟.... بۆیه‌ لێره‌دا چه‌ند سه‌رنجیك ده‌ده‌ین: 
هه‌واله‌كانی میدیای كۆنه‌ ئه‌هلی بۆته‌ قاله‌ و قیله‌ی به‌رپرسه‌ ناپاكه‌كان
ئه‌ومیدیایه‌ی، کە به‌ خۆیان ده‌گوت ئازاد وئه‌هلی، ئیستا گه‌ر سه‌یری بكه‌ی روژانه‌ پڕه‌ له‌هه‌واڵی فڵانە به‌رپرس و فیسارە لێپرسراو، وەکو ئەوەی ئەم چی گوت و ئەو چی وەڵامدایەوە، بە بێ ئه‌وه‌ی لێدوانه‌كانیان سودێك و جیاكارییه‌كی له‌ چاومیدیا حزبییه‌كاندا هه‌بیت، بۆیە مرۆڤ گومان ده‌كات بۆچی ئه‌و هه‌مو هه‌واڵانە له‌سه‌ر ووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ ناپاکانە بڵاودەکەنەوە؟
چونكه‌ له‌ میدیا حزبیه‌كان كه‌س سه‌یری وته‌كانیان ناكات، كه‌چی ئه‌و میدیایانه‌ بوونه‌ته‌ شوێنی ژه‌هررشتن و هه‌وڵدان بۆ جوانكردنی به‌رپرسەکان.
 وەک نمونە لڤین، کە گوایه‌ دژایه‌تی سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی بارزانی ده‌كات كه‌چی، لە پاڵییدا رۆژ نییه‌ ریكلامێك بۆ بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانی نه‌كات؟


ئه‌وه‌ی جیگای سه‌رنجه‌ به‌ناوی هه‌واڵیشەوە، روژانه‌ هه‌واڵێکی بێتام و بێسوود لەسەر بارزانی له‌و میدییانه‌ دەبینرێت، وەک بارزانی پێشوازی له‌و به‌رپرسه‌ كرد! بارزانی وای گوت، وا چوو! وا هات! وای گوت؟ هەروەک وه‌ك میدیاكانی پارتی به‌ راده‌یه‌ك جاری وا هه‌یه‌ له‌ سایت و کەناڵی رووداویش تێده‌په‌ڕێنن ؟ له‌ كاتیكدا میدیای پروفشنال هه‌رگیز نابیته‌ قاله‌ و قیله‌ی به‌رپرسان و بێلایەنانە راگەیاندنی خۆی دەکات!


بۆیه‌ له‌م رۆژانه‌ كه‌ هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ گوایه‌ بارزانی نامه‌یه‌كی له‌ ترامپه‌وه‌ پێگه‌یشتوه‌، نالیا، سپی میدیا، شارپریس، لڤین ... هەموویان پێکەوە كردیانه‌ مانشیتی یه‌كه‌می هه‌واڵه‌كانیان كه‌ دارشتنه‌كه‌شی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بووه‌، ئەمە له‌كاتێكدا ده‌بوایه‌ بزانن چۆن ده‌كرێت ترامپ نامه‌یه‌كی فەرمی بنێرێت، هه‌مووی تەنیا چوار ووشه‌بیت! ئەمەش وەکو وتم دەریدەخات، کە ئەمانە پرۆفیشۆنێل نیین، بەڵکو بە هەڵە خزاونەتە نێو کاری راگەیاندن و وەکو پێویست فڕیان بە سەر راگەیاندەوە نییە! دواتر گریمان ئەو نامەیە راستە و ترامپ بۆ بارزانی ناردووە، گرنگی ئه‌و نامه‌یه‌کی بۆ خه‌لكانی ئازادیخواز چییه‌ ؟
له‌ هه‌مووی قێزه‌وه‌نتریان یه‌ك له‌و میدیایانه‌ ناوێری ئیستا هه‌والێك بڵاوبكاته‌وه‌، بڵێت كه‌ ئه‌و نامه‌یه‌ ساخته‌ و بۆ فرویدانی خه‌ڵک بووه‌؟


هاوكات مرۆڤ نازانێت کەوا بە بارزانی و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێبکەنێت یان بگری! چونكه‌ به‌ رۆژی روناك ساخته‌كاری له دیدار و نامه‌ی به‌رپرسانیش ده‌كه‌ن، به‌نمونه‌ سه‌ردانه‌كانی بارزانی بۆ كۆنگره‌ و كۆنفرانسه‌كانی (دافوس و میونخ) یش، فه‌رمی نه‌بووه‌، کەچی ئەوەشیان کرد بە هەڵا، چونکە هەر لە شێوازی دیدار و بینینەکاندا دەرکەوت، کە زۆرینه‌ی دیداره‌كان به‌پێوه‌ بووه‌ له‌كاتی پشوودان و نانخواردنه‌كان بووه‌ ، به‌شداریكردن له‌ (دافوس و میونخ)بۆ بارزانی به‌ داوه‌تکردن نه‌بووه‌. به‌ڵكو ئه‌و به‌شاریكردنانه‌ی بارزانی به‌ پاره‌ دانی ئابوونه‌ی ساڵانه‌ و ناونووسینی پێشوتر بووه‌.
بۆزانیاری زیاتر سه‌یری ئه‌و لینكه‌ بکە:
سه‌یری ئه‌و لینكه‌ بكه‌ ، كه‌ Cی میدیاكانی پارتی و پاشكۆكانی وه‌ك سه‌ركه‌وتنیكی گه‌وره‌ی دیبلۆماسی به‌خه‌لك ده‌فروشنه‌وه…


هۆكاری هه‌موو ئه‌و چه‌واشه‌كاری و كارانه‌ی بارزانی چییه‌؟
ئەگەر لە رووی سایکۆلۆژییەوە بڕوانینە بارزانی، بۆمان دەردەکەوێ، کە بارزانی وەک كه‌سایه‌تیه‌ک، هەمیشە له‌سه‌ر فریودان و ساخته‌كاری وهه‌ست به‌ بچوك بوونی خۆی ده‌ژی، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌دا بە وێنەیەکی دیکە نمایشی خۆی لای خه‌ڵکی کوردستان بكات، كه‌ ئه‌و له‌ ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كاندا گرنگی پێده‌ده‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كی گرنگه‌ ، به‌تایبه‌تی دژ به‌و حزب و لایه‌نه‌ سیاسی و خه‌ڵكه‌ی ره‌خنه‌ی خۆپسه‌پاندن و دیكتاتوریه‌تی حوكمرانی و نایاسایی لێده‌گرن
مەسعود بارزانی ده‌یه‌وێ به‌و نمایشه‌ دروزنانه‌ خۆی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز نمایش بكات له‌كاتیكدا بارزانی 18 مانگه‌ پۆسته‌كه‌ی نەماوه‌ و بە زۆر خۆی سه‌پاندوه‌. ئه‌وه‌ چه‌ندین جاره‌ دێته‌ هه‌نده‌ران جگه‌ له‌ فه‌ره‌نسا و توركیا له‌ هیچ وڵاتێکی دیکە به‌ فه‌رمی پێشوازی لێناکەن!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە