کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئازادى ڕاده‌ربڕين له‌ نێوان نه‌و شيروان مسته‌فا و سه‌رانى ديكه‌ى گۆڕان

Wednesday, 08/03/2017, 18:30


له‌ ساڵى 2007 كاتێك نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌سبه‌ردارى پۆستى جێگرى سكرتێرى يه‌كێتى بوو و له‌ گرده‌كه‌ كۆمپانيايى وشه‌ى دامه‌زراند, يه‌ك هه‌فته‌ دواى وازهێنانه‌كه‌يه‌وه‌ و ئه‌و پياوه‌ ده‌ناسم, چه‌ندين جار له‌ سايتى كوردستانپۆست و ڕووبه‌ڕوو ڕه‌خنه‌ى توندم لێگرتووه‌, هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ى به‌ دڵێكى فراوانه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌, ساڵى 2008 نه‌وشيروان مسته‌فام بينى, پێى وتم زۆر سه‌رسامم به‌ ئازايه‌تيت, له‌سه‌ر من و تاڵه‌بانى و بارزانى ئه‌نوسيت و ناترسيت, پێشى وتم ئاگات له‌ خۆت بێت, چونكه‌ له‌ پێشمه‌رگايه‌تى زۆرجار پێشمه‌رگه‌يه‌كى قاره‌مان به‌ ده‌ستى پياوى ترسنۆك شه‌هيدكرا. 
ئه‌و كاته‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى گۆڕان له‌ به‌غداد ده‌نگيان به‌ جه‌لال تاڵه‌بانيدا و كرديانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆك كۆمار, شه‌وه‌كه‌ى له‌ ژورى پاڵتاك چى ناخۆشه‌ هاته‌ ده‌ما به‌رانبه‌ر نه‌وشيروان مسته‌فا, بۆ به‌يانيه‌كه‌شى كه‌ بينيم به‌ توڕه‌بوونه‌وه‌ پێم وت: تۆ خيانه‌تت له‌ 2000 نان بڕاوى گۆڕان كرد كه‌ ده‌نگتان به‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى تاڵه‌بانىدا به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى نانى ئه‌و نان بڕاوانه‌. هه‌ندێك قسه‌يترم كرد و چوومه‌وه‌ بۆ كفرى, دواى مانگێك له‌ مانه‌وه‌ له‌ كفرى كاك كردۆ قاسمى ڕه‌حمه‌تى نارده‌ شوێنم, كاتێك كه‌ نه‌وشيروان مسته‌فام بينى, ماچێكى سه‌رى كردم پێى وتم: من پياوى ئازاى وه‌ك تۆم خۆش ده‌وێت. ڕقم له‌ خه‌ڵكى ماستاوچىيه‌.
چه‌ند جارێكى ديكه‌ش به‌ نوسين و ڕووبه‌ڕو ڕه‌خنه‌ى توندم لێگرتووه‌, خه‌ڵكى ماستاوچى چوبوون بۆلاى, وتبويان به‌ شه‌ق له‌ گرده‌كه‌ ده‌رى ده‌كه‌ين, نه‌وشيروان مسته‌فاش لێيان توڕه‌بوبوو پێانى وتبوو, ده‌ستى خۆش بێت قسه‌ى به‌من وتووه‌, گه‌ردنى ئازابێت, خۆ قسه‌ى به‌ ئێوه‌ نه‌وتووه‌.
نه‌وشيروان مسته‌فا باش ده‌يزانى خه‌ونى من ڕزگاركردنى خه‌ڵكى غه‌در لێكراوى كوردستانه‌, نه‌ك به‌ ده‌ست هێنانى پله‌ و پۆست و پايه‌, هه‌ربۆيه‌ به‌ ڕه‌خنه‌كانى من هيچ كاتێك دڵته‌نگ و سه‌خڵه‌تى نه‌ده‌كرد, به‌ڵام خه‌ڵكى ماستاوچى و خۆبه‌ره‌وه‌ پێشيش هه‌بوون و نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌يزانى مه‌عده‌نه‌كه‌يان چييه‌, ئه‌ى شكاندن.
له‌ دواى ئه‌وه‌ى نه‌وشيروان مسته‌فا چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و زۆربه‌ى ئه‌مانى ديكه‌ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن, بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌ك جێگاى ڕه‌خنه‌گرتنى تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌, به‌ڵكو له‌ لايككردن و كۆمێنت نوسين بۆ كه‌سێك ڕه‌خنه‌ له‌ گۆڕان بگرێت ئه‌نجامه‌كه‌ى ده‌ركردنه‌, گۆڕانيان كردووه‌ به‌ كۆپى پێستى پارتى و ڕه‌خنه‌گرتنى تێدا له‌ سێداره‌ دراوه‌.
پێم سه‌يره‌ زۆربه‌ى ئه‌مانى ديكه‌ ئه‌يانه‌وێـ خۆيان بۆ سه‌ركردايه‌تى گۆڕان ئاماده‌ بكه‌ن و له‌ دواى نه‌وشێروان مسته‌فا ئه‌مان جڵه‌وگيرى گۆڕان بكه‌ن, كه‌چى له‌ كۆمێنت و لايككردن بترسن؟ ڕه‌خنه‌ به‌ جنێودان و سوكايه‌تيكردن ناوزه‌ند بكه‌ن! له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له‌و كه‌سانه‌ى بچوك بچوك پرسه‌ نامه‌يان بۆ كه‌ناڵى ڕوودا و شيفا گه‌ردى ده‌نارد, ئه‌مانى ديكه‌ كۆبوونه‌ته‌وه‌ و بڕياريانداوه‌ كه‌ ده‌رمان بكه‌ن! له‌ ده‌مى يه‌كه‌م و دووه‌مه‌وه‌ به‌ ترسه‌وه‌ بيگه‌يننه‌وه‌ ڕه‌زاق؟ به‌ڕاستى ئه‌مانه‌ جێگاى گاڵته‌جاڕى و نوكته‌ له‌سه‌ر كردنن, هه‌روه‌ك چۆن گۆڕانيشيان كردووه‌ به‌ گاڵته‌جاڕ و له‌ هه‌ركۆبوونه‌وه‌يه‌كدا ژان ئه‌يانگرێت, به‌ياننامه‌يه‌كى لاواز و پڕ له‌ كڕوزانه‌وه‌ بۆ پارتى ئه‌نوسن و خه‌ونى 500 هه‌زار خه‌ڵكى توڕه‌يان كرد چاڵى سه‌رى ڕه‌ش و ده‌باشانه‌وه‌ و له‌گۆڕياننا و هه‌موو ڕۆژێك فاتيحاى له‌سه‌ر ئه‌خوێنن.
هه‌موو جارێك وتومه‌ حيزبى كوردى يه‌ك كارگه‌ن بۆ به‌رهه‌م هێنانى ئينسانى ترسنۆك و كۆيله‌ و چه‌ماوه‌ و تێكشكاو, مونافه‌سه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترين كويله‌ دروست بكه‌ن و به‌لاى خۆياندا ڕايكێشن. ئه‌مڕۆ يه‌كێك له‌و كۆيلانه‌ى گۆڕان هاوشێوه‌ى كويله‌كانى يه‌كێتى و پارتى و حيزبه‌كانى ديكه‌, پێى ئه‌وتم ئه‌وه‌ى تۆ ئه‌يڵێى جنێودانه‌ نه‌ك ڕه‌خنه‌! ئه‌ك ماشه‌ڵا له‌م گۆڕانخوازه‌ مۆدێرنه‌, خۆشى ئيش و كارى نييه‌ خه‌ريكى سه‌رله‌پاندنه‌وه‌ و چه‌مانه‌وه‌يه‌ خاڵييه‌ له‌ فيكر و بيركردنه‌وه‌ى قوڵ. منيش پێم وت ئه‌گه‌ر بێده‌نگيم هه‌ڵبژارده‌ايه‌ لێره‌ چيم ده‌كرد, منيش وه‌ك خه‌ڵكى تر له‌ به‌رانبه‌ر بێده‌نگيدا ئه‌بوم به‌ خاوه‌نى هه‌موو شتێك و له‌ تيڤيش قسه‌ى بريقه‌دارم بۆ خه‌ڵكى مافخوراو ده‌كرد.
من به‌رده‌وام ده‌بم له‌ ڕه‌خنه‌ى خۆم و هه‌ركاتێكيش ڕه‌خنه‌م له‌ سياسه‌تى نه‌وشيروان مسته‌فا هه‌بێت, ڕه‌خنه‌ى خۆم ده‌گرم, چونكه‌ ڕه‌خنه‌گرتن ئاوێنه‌يه‌ بۆ به‌رانبه‌ر, نه‌ك ڕه‌شكردنه‌وه‌ى.

تێبينى: ئه‌و وێنه‌يم له‌گه‌ڵ نه‌وشيروان مسته‌فا ساڵى 2007 گرتووه‌ كه‌ له‌ خولێێكى سێ ڕۆژيدا باسى گرنگى بنه‌ماى هه‌واڵ و به‌دواداچونى ڕۆژنامه‌وانى بۆ ده‌كردين

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە