کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن تەقە لە محمد حاجی دەکات

Wednesday, 08/03/2017, 8:59


بەر لە دوو هەفتە هەواڵی تەقەکردن لە محمەد حاجی کۆنە ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران و راوێژکاری ئیستای مەسعود بارزانی لە زاری خۆی بڵاوکرایەوە، پاش ئەوە، هەواڵەکە بێدەنگی لێکرا.
محەمەد حاجی وای راگەیاند گوایە (شەوی یەکشەممە 19-2-2017) لە كاتێكدا بەرەو ماركێتی گوندی بەریتانی دەچوو لەلایەن ژمارەیەك چەكدارەوە تەقەی لێكراوە، كاتێك ئۆتۆمبێلەكەی رادەگرێت ئەو چەكدارانە هەڵدێن. نە خۆی و نە هیچ كام لە پاسەوانەكانی بریندار نەبوون. گوایە هێرشكەرەكانیش جلوبەرگی مەدەنیان لەبەردابووە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان لەو دوو كەسەی كە تەقەیان كردووە یەك كەسیان بە خۆی و ئۆتۆمبێلەكەیەوە دەستگیر دەکرێت، ئەوەشی راگەیاند، کەوا هەست دەکات ماوەی دوو هەفتە بەر لەو تەقەکردنە چاودێری دەكرێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەسەر رووداوەکە، کە دوای ئەوە هیچ لایەنێک بەتایبەتی پارتیی و سەرکردایەتی هەرێم وەکو پێویست بایەخیان پێی نەدا، هیچ راگەیاندنێکیش عەقڵی بەو گەمەیە نەشکا، کە چی لە پشت ئەمەوە بوو، بەتایبەتی دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە زاری ئاسایشی هەولێر لە (27-2-2017) بڵاوکرایەوە، کە تەقەکەرەکانی هەولێر دەستگیرکراون، بۆ ئەمە سەرەچاوەیەک بۆ کوردستانپۆستی ئاشکراکرد، کەوا دەزگای پاراستن و ئاسایشی هەولێر بەردەوام گەمەی ئاوا لە رووداو و هەواڵەکاندا بەڕێدەکەن.
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست دەڵێت دەمەوێت ئەوەتان بۆ ئاشکرا بکەم، کەوا هەموو ساڵێک لەو کاتانەدا پاراستن و ئاسایشی هەولێر لەو جۆرە هەواڵانە بە هەمان فۆڕم بڵاودەکەنەوە، وەک نمونە ساڵی پاریش، کلیکی ئەو لینکانەی خوارەوە بکە:
ساڵی پار مانگی دوو(2016)
ئەمساڵ مانگی دوو (2017)
-------------------------------------
سەبارەت بە هەواڵی تەقەکردنەکە لە (محەمەد حاجی)، بە گرنگمان زانی ئەم زانیارییانە بە خوێنەران رابگەیەنین، تا ئەمەش بخرێتە سەر خەرمانەی گەمە و پلانەکانی پاراستن.
سەرچاوەکە دەڵێت ئەو کەسەی کە محەمەد حاجی رایگەیاند، کە ئاسایسی هەولێر یەکسەر ئەو شەوە یەکێک لە تەقەکەرەکانیان گرتووە، ناوی (ئەمیر فاروقە) لە فەیسبوک بە ئەمیرە رەش خۆی ناساندووە (Amir Black). ئەم کەسە خەڵکی شاری هەولێرە گەڕەکی سەربازئاوا (حی العسکری). ئەم کەسە کادیرێکی چەتە و دزیی پارتییە چەندین جار دەستگیرکراوە و دواجار بۆتە زەلامکوژی پاراستن و سەر بەباڵی نێچیرەڤان بارزانییە. لە خوارەوە تەماشای وێنەکانی ئەم پیاوکوژە بکەن لە فەیسبوک:
سەرچاوەکە دەڵێت، ئەوەی لێرەدا جێگای گومان و پرسیارە، ئەوەیە کە:
- بۆچی لە رێگای ئەم کەسەوە تەقە لە محمەد حاجی دەکرێت، کە ئیستا راوێژکاری مەسعود بارزانییە و ئەو هەموو خزمەتەی بۆ پاراستن کردووە؟
- مەسرور بارزانی بە دەگمەن دەچێتە پرسە و سەرخۆشی، یان سەردانی کەسەکان دەکات، کەچی بۆ پرسەی دایکی محمەد حاجی سەردانی کرد؟! واتە حەمەی حاجی بۆ پاراستن کەسێکی گرنگە!
هەرچەندە محمەد حاجی بۆ خۆی وەڵامی داوەتەوە و وتوویەتی، کە " هۆكارەكە سیاسییە و كێشەی كۆمەڵایەتیی لەگەڵ كەسدا نییە گوایە ئەو پۆستە نوێیەی كە وەریگرتووە رەنگە هۆكار بێت بۆ ئەوەی كە تەقەی لێبكرێت و لەدژی بن!"؟
سەرچاوەکەی کوردستانپۆست دەڵێت: ئەو پیاوکوژەی پارتیی و پاراستن، ئەندامی پارتییە و سەر بە باڵی نێچیرەڤانە، لە هەمان کاتدا لە پاراستنیش کار دەکات! کێ رایسپاردووە؟ بۆچی ئەو کارەیان پێکردووە، کە تەقە لە محمەد حاجی بکات!؟ تا ئیستا وەڵامەکە ونە و ئەمیرە رەشیش سەروشوێنی بزرە! هەرچەندە گومانەکان بۆ ئەوە دەچێت رەنگە پەیوەندیی بە ناکۆکی نێوان باڵی نێچیر و مەسرورەوە هەبێت، بەڵام بۆچی پیاوکوژێکی دووسەرە کاری وای پێ دەسپێردرێت!؟ یان بۆچی حەمەی حاجی کراوە بە ئامانج و تەقەی لێدەکرێت!؟
زانیاریی زیاتر لەسەر حەمەی حاجی؟
سەرچاوەکە دەڵێت، ئەم کابرایە لە ئینگلتەرا رێخراوێکی بە ناوی گەشە دروست کرد، کە لە ژێرەوە کاری بۆ دەزگای پاراستن دەکرد، مەبەست لە دروستبوونی ئەو رێکخراوەیە، بۆ کاری سیخوڕی بوو بەسەر چالاکی کوردەکانی ئینگلتەرا و ئەوروپا، هەروەها بۆ پەیداکردنی دۆست و لایەنگری پارتیی بوو کە لە چاو یەکێتیی لەو وڵاتە ژمارەی پارتییەکان کەم بوو. حەمەی حاجی پەیوەندیی راستەوخۆی بە مەسرور بارزانییەوە هەبوو، پارە و هەموو پێداویستییەکی بۆ جێبەجێ دەکرا.
- لەگەڵ دروستبوونی بزووتنەوەی گۆڕان، لەسەر فەرمانی دەزگای پاراستن، خۆی خزانە نێو ئەو بزووتنەوەیەوە، هەرچەندە پێشتر گومانی لەسەر بوو، کە رێگا نەدرێت ئەم کەسە بچێتە ناو بزووتنەوەی گۆران و ئەو پۆستەی پێنەدرێت، بەتایبەتی حەسەن خونچە لە مەترسی ئەم سیخوڕەی پاراستن نەوشیروان ئەوانی دیکەی لێئاگادار کردنەوە، بەڵام سەفین مەلا قەرە و کاردۆ محمەد و شۆڕش حاجی بردیانە لای نەوشیروان.
سەرجاوەکە دەڵێت: هەر لەو رۆژەوە کە چۆتە ناو بزووتنەوەی گۆران و تا رۆژی تەسلیمبوونەوەی بە پاراستن، هەموو دەنگێکی دانیشتن و کۆڕ و کۆبوونەوەکانی تۆمارکردووە، لە کاتی خۆیدا رەوانەی مەسرور بارزانی و دەزگای پاراستنی کردووە، بەتایبەتی دەنگ و قسەکانی نەوشیروان مستەفا.

سەرچاوەکە دەڵێت: حەمەی حاجی بۆ خۆی نەیشاردۆتەوە لای نزیکترین هاوڕێ و کەسی خۆی بەردەوام دەڵێت: من سیاسەت بۆ چوار شت دەکەم: یەکەم پارە، دووەم پۆست، سێیەەم سەیارە، چوارەم کۆشکو قەسر، ئیستا هەموویم هەیە و سیاسەت و فیکر هەمووی فشەیە و من بۆ ئەوە دەژییم!
ئیستا محمەد حاجى خاوەنى 11 پاسەوانە، چەندین هەڵسوراوى بزوتنەوەى گۆرانى بۆ پاراستن کڕیوە، وەکو خۆی تەسلیم بە پارتیی کردوونەتەوە، بەتایبەتی لە مەکۆى مخمور و رانیە.
محەمەی حاجی راستەوخۆ پەیوەندى بە مسرور بارزانى هەیە و زۆربەى کات کە هەڵسوراوەکانى پێشوى گۆڕان تەلەفۆنى بۆدەکەن وەڵامم ناداتەوە، دوایی دەڵێت لاى براگەورە بووم واتە (لاى مەسرور بارزانى)
- محمەد حاجى خاوەنى 4 سەیارەیە و دوانى بەردەوام پێیە، یەک مارسیدز s ، ئەوى تر لاندگرۆز، کە پاسەوانەکانى تێدایە و دوو شەفتن هەرهەفتە و بەشیکیان دەوام دەکەن.
- کاتیک محمەد حاجى سەردانى بارەگایەکى حیزبى دەکات لەلایەن پاراستنەوە، ئەو شوێنە ئاگادار دەکرێتەوە، کە رێزی لێبگرن، ئاگاداریان دەکەنەوە، کە چى لەگەڵ حەمەی حاجی باس بکەن، تا ئیستاش زۆر لە وانەی پارتى جیگاى سیقە نییە، بەڵام هەمیشە چاوى لەسەرە.
- محمەد حاجى لەلایەن کادیرە غەدر لیکراو و کادیرە کۆنەکان بەچاویکى سوک سەیر دەکرێت و لە فەیسبوک بێرێزى پێدەکرێت بەشیک لەوانە: ئارام گەردى کادرى لقى2، ئەبوبکر جاف کادیرى مەکتەب دیراسات، محمەد رانیە لە لقى11 و پیشرەو لە لقى21، هەڤال نەورۆز لە لقى 24 هەروەها زۆرکەسى تریش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە