کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی و دەسەڵات و پاکەتی جگەرە

Monday, 06/03/2017, 20:43


ئەم دەسەڵاتە بێمنەتو لەخۆباییەی باشور کە لە پاکەتی جگەرەی جمهوری کۆن کۆنترە تاکو ئێوارە قسەی باشی بۆ بکە ناچێت بە مێشکو هۆشیدا وادەزانێت قسە بۆ هینی دەکەیت! لەم گوێچکەیەوە دەچێتە ژوورەوە لەوی تریان دهێتە دەرەوە، لەوەیش ترسناکترو ناخۆشتر ئەوەیە کە ئەم دەسەڵاتە هەموومانی بەخۆیەووە سوکو ڕسواو سەرگەردان کردووە و مێشیش میوانی نییە.
ئەم دەسەڵاتە وەک پاکەتی جگەرە وایە کە لەسەری بە گەورەیی نوسراوە جگەرە کێشان توشی شێرپەنجەت دەکات لەدواییدا دەتکوژێت! لەوەیش خراپتر ئەوەیە کە وێنەی مردوویەکی ترسێنەریان نوساندووە بە بەپشتی پاکەتەوە کەچی جگەرە کێش هەروەکو دەسەڵاتی کوردی باشور بەخەیاڵی هینیشیا نایەت هەر دەیکێشیت! دەسەڵاتی کوردیش وەک ئەو جگەرە کێشە وایە کە مردنی خۆیش دەبینێت بەڵام ئەوەندە بێقیمەتو لوتبەرز هەرباکی نییە.
ئێستاکە پارتی خۆی یەکالاکردۆتەوە کە سەر بە تورکیاو پیاوی تورکیایە بەڵام دەبێت یەکێتیش خۆی یەکالاکاتەوە بێدەنگ لێدانەنیشێت ئەگیان بێدەنگبوون فریایی ناکەوێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەویش ڕاپێچی جەنگێکی دژواردەکریت‌و پارتی شەڕەکە بە یەکێتی دەکات. دوای ئەوەیش گۆران‌و حیزبە بچوکەکانیتر دەبێت ئەوانیش خۆیان یەکالاکەنەوە و بۆ ئەوەی جارێکیتر سەرگەردانی حەڤدەی شوبات دووبارەنەبێتەوە کە لەسەرەتادا فوویانکردە خەڵکەکەو لەدوایدا پشتیان تێکردن و پولیان پێوەنانو خۆیشیان وەک بەرزەکی بابا بۆ دەرچوون.
پەکەکە بەدرێژای ئەم ساڵانەی دوایدا لە باشوردا دەووری ترانسفۆمەری بینیوە[ ترانسفۆرمەر فیلمێکی ئەکشنی ئەمەریکی بوو لە ناوەڕاستی ساڵەکانی ٢٠٠ نمایشکرا] توانیووێتی هەرجارەی جۆرێک خۆی نمایشکات بەڵام لە بەرگێکی بەرگریو نیشتیمانپەروەیدا کە جێگەی شانازی هەموومان بووە. پەکەکە هەرکاتێک باشور کەوتووبێتە لەسەر لێواری مەترسی بێ بەرامبەر هەڵو ئاسا خۆیگەیاندۆتە شوێنی مەبەست. لەپێش شەری داعش، کورد لە باشوردا بێهیوا و بێئومید لە دەسەڵاتە دەستی بە کڵاوەکەی خۆییەوە گرتبوو بێدەنگ لێدانیشتبوو، ئەوەندەی بڕوای بەم دەسەڵاتە بوو نیو ئەوەندەیش بڕوای بەخۆیی نەبوو، سەرگەردانو کەساس شەرمیدەکرد کە بڵێت کوردیشم لەسایەی ئەم دەسەڵاتەی باشوردا بەڵام کەشەری داعش هاتوو کچە ئازاکانی کوبانی لووتی دڕندەکانی داعشیان شکاند و سەلمادیان بۆ ئەم جیهانە دڵڕەقە کە کورد چەند ئازاو بەجەرگە ئیتر ئێمەی تۆزێک ئاو کرا بە ڕۆحو کەرامەتماندا و هاتینەوە سەرپای خۆمان. سەرمان بەرز بوو لە سایەی کچە ئازاکانی کۆبانیدا. بەڵام ئیستاکە پارتی ڕیسەکەی کردەوە بە خوڕی، ئەم پارتییانە هەمیشە دەیانگوت ئەگەر شۆڕشمان پێنەکریت خۆ پێمان تێکدەدرێت فەلسەفەی ماڵی بەرزانی ئێستاکە کاتی تێکدان‌و ڕوخاندی پردی برایەتی کوردە بەدەستی هەموو تاکێکی پارتێکان، ئەم سوکایەتی کە ئەمڕۆکە بە کوردی دەکەن تەنها خێڵکەی بەرزانی نییە بەڵکو هەموو تاکێکی سەر بە حیزبەکەی پارتیی بەرپرسیارە لەم قەیران‌و ماڵوێرانەی کەدەکرێت بەرامبەر بە کورد، ئەگەر لایەنگرانو ئەندامانی پارتی ئەم جاشایەتی‌و سەرگەردانییە ولەپێش سوخرەکێشی ئەهلی عوسمان‌و ئەردۆغانێکان و ئەتاتورکەکان قبوڵکەن ئەوا تاوانبارترن لە خێڵی بەرزان و  دەبێت لە پێش ئەوانەوە بدرێن بەدادگای گەل، چونکە ئەم هەموو سەرگەردان‌و جاشایەتیە قبوڵدەکەن کە حیزب‌و سەرکردە دەیکات. دەبێت ئەوانیش باجەکەی بدەن وەک جاشەکانی بەعس بۆیدەرنەچنو ئازادکرێن. لەباتی ئەندامانی پارتی ناڕەزای‌و پڕۆتێستیانکردایە بەرامبەر سەرکردەو حیزبەکەیان، بهاتنایە سەر جادەکانی نیشتیمان‌و هاواریانکردایە نابۆ شەری براکوژی کورد کەچی بێدەنگیان هەڵبژاردووە بگرە بەرگری‌و پشتگیریشیان دەکەن، لایەنگران‌و ئەندامانی پارتی ئێوە بەرپرسیار لە مێژوو چونکێکە مێژوو کائینێکی دڵ ڕەقە بەزەی بەکسدا نایەتەوەو دەبێت هەتاکو ماون سەرتان شۆربێت.
دڵنیام لە کۆتایی فلیمکەدا کەئیتر ئیشیان بە بەرزانی نەمان تورکەکانو ئەردۆغانەکان قۆڵبەستی بەرزانی دەکەن لەگەڵ خێڵەکەیدا هەر هەموویان لە سێدارە دەدات و پێیاندەڵێت: تۆ وەفات نەبوو بۆ گەل‌و خەڵکەکەی خۆت ئێستاکە بۆ تورکیات دەبێت. یان دەبێت هەتاکو ماون ببن بە پیاوی تورکیا کەبوون.
نەفرەت لە شەڕی براکوژی
نەفرەت لەوانەی دەستیان بەخوێنی ئەم گەلە سورە
نامۆ سامان
2017-03-05  ‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە