کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپه‌ڕینی 5ی ئازار و ڕۆژێكی پرشنگدار له‌مێژووی گه‌‌له‌كه‌ماندا

Tuesday, 07/03/2017, 10:05


جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان:
سه‌ره‌تا پیرۆزبایی یادی 26 ساڵه‌ی یادی ڕاپه‌ڕین له‌ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین به‌تایبه‌تی خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ره‌نجیان له‌ راپه‌ڕین دا هه‌بوو.
 دوای نزییكه‌ی سێ چاره‌گه‌ سه‌ده‌ له‌ زوڵم وزۆری بێ پسانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی رژێمی عێراق  له‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری تێكۆشان نه‌بوو، سیاسه‌تی قڕكردن، ‌شكان، كیماباران و ئه‌نفال نه‌یتوانی ئیراده‌ی ئه‌م گه‌له‌ تێك بشكێنێت، دواجار له‌ به‌هاری 1991 دا كه‌ده‌كرێت بڵێین به‌هاری كوردی ده‌سپێشخه‌ری بۆ به‌هاری گه‌لانی ناوچه‌ كردوو مه‌شخه‌ڵی ڕاپه‌رینی به‌ڕووی فاشیستترین و دڕنده‌ترین رژێمی دنیادا داگیرساند.
ئه‌گه‌رچی گه‌له‌كه‌مان توانی ئه‌نجامی تێكۆشانی خۆی هه‌ناسه‌یه‌كی ئازاد هه‌ڵمژێت ڕه‌نج و تیكۆشانی به‌ده‌ست بهێنێت. به‌ڵام ئه‌فسوس هه‌ر زوو داگیركه‌ران به‌شێوازی جیاو عه‌قڵییه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری و كۆنه‌پارێزی و ده‌ره‌به‌گایه‌تی به‌هه‌مان شێوه‌ی پێشتر كه‌وتنه‌ گیانی میلله‌ت و ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشتر پێیان نه‌كرا بوو ئه‌مان ته‌واویان كرد، سه‌ره‌تا به‌تاڵان كردنی نیشتمان ده‌ستیان پێ كردو دواجار به‌ زنجیره‌یه‌ك شه‌ڕی ناوخۆ درێژه‌یان پێ دا كه‌ ئه‌و سیاسه‌ته‌ نا ئه‌خلاقییه تاكو ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه‌، سیاسه‌تی برسی كردن تاڵان كردن و دزینی سامانی نیشتمان، درێژه‌دان به‌ خزمه‌تی داگیركه‌ران و سڵ نه‌كردنه‌وه‌ له‌ شه‌ڕی كورد كوشتن و خۆكوژی تاكو ئێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه‌.
ئه‌گه‌رچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕێنی خه‌ڵكی باشوری كوردستان حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات خواز وه‌ك دێوه‌زمه‌ خۆیان سه‌پانده‌ سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵك خۆیان كرده‌ خاوه‌نی هه‌رشت له‌كاتێكدا ئه‌توانرا ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون بپارێزرانایه‌ به‌ڵام  به‌هۆی ناكۆكی حزبی و بنه‌ماڵه‌یی پشتیان كرده‌ خواست به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان گه‌لی خاوه‌ن تێكۆشان و ڕاپه‌ڕێن.
له‌سێ قۆناخی جیاجیادا هه‌لی زێڕین بۆ گه‌له‌كه‌مان ڕه‌خسا تاكو به‌ته‌واوی ده‌سكه‌وته‌كانی له‌باشوری كوردستان شاد بێت، به‌ڵام ململانێ ده‌سه‌ڵات و خۆ ڕاده‌ست كردن به‌سیاسه‌تی داگیركه‌ران هه‌موو ئه‌و هه‌لانه‌ی له‌ده‌ست داو له‌ئێستاشدا كاریگه‌ری سیاسه‌تی داگیركاری هه‌ل و مه‌رجێكی هێناوه‌ته‌ پێش، كه‌ئێستا باشوری كوردستان  به‌دۆخێكی هه‌ستیاردا ده‌گوزه‌رێت و سیاسه‌تی برسی كردن و داگیركاری بۆته‌ پاداشتی خه‌ڵكی ڕاپه‌ریوی باشوری كوردستان.
له‌سه‌رو به‌ندی یادی ڕاپه‌ڕینی ئه‌مساڵدا هێزێكی ده‌مامكداری چه‌ته‌ زۆر بێ شه‌رمانه‌ و به‌پاڵپشتی توركیا و هێزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌جێی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین هێرشی سه‌ر شه‌نگال ده‌كه‌ن ئامانجیانه‌ هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌ڕاپڕینیشه‌وه‌ له‌به‌ین به‌رن.
ئێمه‌ وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌یادی ڕاپه‌ڕیندا تیكۆشانی گه‌له‌كه‌مان به‌رز ده‌نرخێنین و بانگه‌وازی بۆ ته‌واوی هێز و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین له‌قۆناخێكی وادا هه‌وڵی یه‌كێتی و یه‌كڕیزی گه‌له‌كه‌مان بده‌ین و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ش كه‌به‌ پیلانی داگیركه‌ران دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ده‌بنه‌وه‌ شه‌رمه‌زار و ڕیسوابكه‌ین. بانگه‌وازیش له‌ته‌واوی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین هه‌ر به‌ڕۆحی ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 په‌ره‌ به‌گیانی تێكۆشان بده‌ین و ته‌واوی سوپای دگیركه‌ران چه‌ته ‌و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌خاكی نیشتمان وه‌ده‌رنێین.
بژی ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان
بژی ڕۆحی ڕاپه‌ڕین وبه‌رخۆدانی بێ وێنه‌ی گه‌له‌كه‌مان
پیرۆزه‌ یادی ڕاپه‌ڕین

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌ڤگه‌ر ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان
5ــ 3ــ 2017

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە