دەسەڵاتى دیموکرات یان حوکمى چەتە؟
Monday, 06/03/2017, 19:53
بۆئەوەى جیاوازى لەنێوان چمکە کانى (دیمو کراتى و حوکمى چەتە گەرى و دیکتا تۆرى) بکەین لەو گۆشە نیگایەوە شرۆڤە بۆدەسەڵاتى سیاسی بکەین لە کوردستانى باشورئەوا دەبێت بەشێوەیەکى زانستى شرۆڤەو لێکدانەوە و شیکاریان بۆبکەین و بزانین دەسەڵاتى سیاسی باشور دەکەوێتە کام زاوییەى وێنە گەورەکە.
1. دەسەڵاتى دیمو کراتى لەپێناسەیەکى کو رتدا واتە دەسەڵات و حوکمى گەل.
2. دەسەڵاتى دیکتاتۆرى لەپێناسەیەکى کورت و پۆختى زانستیدا واتە قۆرخ کردنى دەسەڵات لەلایەن خێزان و بنەماڵەو شەخسێکى دیارى کراوە وە
3. دەسەڵاتى چەتە واتە دەسەڵاتێک کە هەرکەس بۆخۆى حوکم داربێت و وڵات دابەش ببێت لەنێوان زۆن و قەبیلەو خێزاندا حوکمى چەتە بەپێى زانستى کۆمەڵ ناسی واتا حوکمى کێوی و نەخوێندەوارو نەزان و ساویلکە بێ دیسپلین و قانون .
دەسەڵاتى سیاسی لەکوردستانى باشوردا زیاتر لە حوکمى چەتەو نەخو ێندەوار نزیک ترەنەوەک دیکتا تۆر وەک بەهەڵە لێک دەدرێتەوە چونکە دەسەڵاتى دیکتاتۆرى زیاتر دەسەڵاتێکى دیسپلین کراو قۆرخ کارە و ڕۆحەکەى زیاتر ڕۆحێکى فاشیزمە دەتوانین بڵێین بعس نمونە یەکى زیندوى دیکتاتۆرە بەڵام دەسەڵاتى کورد لە باشور دەسەڵاتێکى چەتەو تاڵان چیە
دەسەڵاتێکە سەرتاپاى نوقمى گێژاوى پاشا گەردانى و تیرۆریستیە دەسەڵاتى سیسی لە باشور ڕۆحى بریتیە لە تاڵان چیەتى و بازر گانى تیرۆر ئە مانە هەموو سیستمێکى سیاسی چەتە گەر بەرهەم دەهێنن ،نەوەک دەسەڵاتى دیمو کراتوو تەکنۆکرات .
لەسیستمى چەتە گەریدا وڵات تاڵان فرۆش دەکرێت ،وەک ئیستە لەکوردستان باوەو سەرجەم شوێنە ستراتیژیە کان فرۆشراون بەکۆمپانیاو سەرمایە دارە بێناو نیشانە کان .ئەمە جگە لە دەسەڵاتى چەتە هیچ پێناسەو شرۆڤەو گەنگە شەیەک هەڵناگرێت ،چونکە دەسەڵاتى سیاسی لەباشور تانو پۆى تەنراوە بەم بیرە تاڵان چیەتیە وەخەڵکیش سەرەتا نەیدەزانى ئەم چەتەو مافیایانە بۆکێوى بون لەڕژێمى بعس .
ئەوان هەر ئەو کات کادیرە کانى خۆیان ڕادە هێنا کە دەست درێژى سێکسی بکەنە سەر کوڕو کچى شارو لادێکان بەدەیاننمونەى زیندو هە یە گەر کەسێک لەدویان بگەڕێت وەمێژوى ئەم چەتەو بەدڕەوشتانە بخوێنێتەوە خۆى لەگێلی نەدات باشترین و زیندو ترین نمونە چیرۆکى دەست درێژى کردنە سەر ئەو گەنجەى لەزیندانە کانى ئەو چەتانە بنەماڵەى بارزانیدایەسوتاندنى دەیان کادیرى هێز ئیسلا میە کانە لە شەڕی ناو خۆدا دەبێت کەسێک کە ئێستە موچەو ئیمتیازى ئەم چەتانە کوێرى کردوە ویژدانى چۆن ئازارى نەدات ؟ کوشتنى ڕۆژنامە نوسان لەماڵى خۆیان فڕاندیان لەشوێنى کارە کانیان دواتر فڕێدانیان سوکایەتى کردن بەتەرمە کانیان جگەلە حوکمى چەتە چیترە ؟ بۆیە ئەرکى ڕۆشنبیرۆ خاوەن قەڵەمە ئازاو بوێرەکانە لەسەر سەرجەم ئەو وێستگانى چەتەگەرى ئەم چەتانە بنوسن ڕوداوەکان بگێڕنەوە تاوەکو وەچەو نەوەکانیان خەباتى چەتە گەرى خێزانو بنەماڵە کانیان نەفرۆشنەوە بەجیل و نەوەى دا هاتو پێویستە خەڵکانى نوسەر پەردە لەسەر چەتە گەرى وبەدڕەوشتى ئەمانە بکەنە ڕۆمان و بۆنەوەى داهاتوى بنوسن وەک ئەرکێکى ئەخلاقى و ئیتیکى نوسین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست