کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە تورکیاوە مەسعود بارزانی فەرمانی پێدراوە کە شەڕی کوردکوژی بکات

Saturday, 04/03/2017, 5:08


ئه‌وه‌ی باوه‌رده‌كات ئه‌و شه‌ره‌ ترسناك و ناپاكیه‌ی ئەمڕۆ مه‌سعود بارزانی هه‌لیگیرساند ، به‌دانیشتنی حزبه‌كان و پارانه‌وه‌ی خه‌لك له‌مالی بارزانی و په‌كه‌كه‌ كۆتایی دیت ، ئەوە خه‌ون ده‌بینی. چونكه‌ بارزانی له‌ئه‌نقه‌ره‌ به‌رتیلی ئه‌و شه‌ره‌ی پێدراوه‌ و شه‌ریكی هه‌رێمایه‌تییه‌ ،  رەوشت و سیمای بارزانیش وایه‌ ئه‌وه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی بنه‌ماله‌كه‌ی بیت دەیکات و لە ئەنجامەکەی سڵ ناكاته‌وه‌ و كیشه‌ی كورد به‌یه‌ك جوت پیلاو دەفرۆشێت بۆمنالیكی ١٠سالانیان به‌تورك ....
ئه‌م شه‌ره‌ هه‌ر بارزانی و بنه‌ماله‌كه‌ی ناپاك و تاوانبار نین ، به‌لكو باجی ترسنۆكی وهه‌لپه‌رستی و هه‌لسه‌نگاندنه‌ سه‌قه‌ته‌كانی ده‌یان حزب و و سوپایه‌ك به‌ناو روشنبیر و كه‌سایه‌تیه‌ له‌ چه‌ند سالی رابردوه‌ .
 ته‌نیا خالیك بتوانی ئه‌و شه‌ره‌ بوه‌ستینێ هاتنه‌ مه‌یدانی ده‌یان هه‌زاری خه‌لك و گورز وه‌شاندنی ئابوری له‌مالی مه‌لا مسته‌فا یان هه‌ره‌شه‌یه‌كی راسته‌وخۆی ولاتانی زلهیزه‌ ....
شه‌رێكه‌ و بارزانی مۆری كردوه‌.
با چیتر درۆ لەگەڵ خۆماندا نه‌كه‌ین و نه‌ترسین بوێرانه‌ له‌وانه‌ بینینه‌ مه‌یدان گه‌رنا  مەسعود بارزانی ده‌یان كاره‌ساتی تر بەسەر کورددا دەخوڵقێنێت و بۆئه‌و میلله‌ته‌ش تا بێت بەرەو رووی دەیان کارەساتی مرۆڤایەتیی دەبێتەوە.
شه‌ر مالوێرانكه‌رو بردراوه‌ی نیه‌ به‌لام ده‌بیت لایه‌نی تاوانبار ده‌ست نیشان بكرێ
هه‌مومان جه‌ندین ئه‌زمونی شه‌ری حزبه‌كوردستانیه‌كانی هه‌رجوارپارجه‌مان بینیه‌ كه‌له‌ شه‌ره‌كاندا جگه‌ له‌ مالوێرانی و كاره‌سات و له‌كۆتایدا لایه‌نی برراوه‌ی تیا نه‌بوه‌ ونیه‌ به‌تایبه‌تی كه‌ئیستا دوو به‌ره‌ی زلهیز له‌ناوجه‌كدان هیج یه‌كیكیان بوارنادات لایه‌نه‌كه‌ی تر بروخێ .بۆیه‌ هه‌رلایه‌نیك سه‌ركه‌وتنی كاتی به‌ده‌ست بهینی لایه‌نه‌كه‌ی تر جه‌ندین كارتی سیاسی له‌پشه‌ و رایده‌كیشێ.. به‌لام له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌وكاره‌ساتانه‌ش ئه‌وه‌ی شه‌ر درێژه‌ پیده‌دا وده‌ستی پێده‌كات ده‌بیت ده‌ستنیشان و ئیدانه‌ بكرێ نه‌وه‌ك هه‌ردوكی وه‌ك یه‌ك تاوانباربكرێ ، گه‌رنا شه‌ره‌كه‌ درێژه‌ ده‌كیشی وه‌ك شه‌ری پارتی ویه‌كیتی هه‌رجی ده‌كرا هه‌رده‌گوترا هه‌ردولا یه‌كن !؟ ئاخر هه‌مومان ده‌زانین بارزانی له‌گه‌ل توركیا ڕێكه‌وتوه‌ دژ به‌شۆرشی روژاوا بن و هیزیكی جاش توركیا ی له‌عاره‌به‌ داعش و كورده‌كانی روژاواو ناردوته‌ سه‌ر ئه‌و كورده‌ ئیزیدیانه‌ی كه‌له‌سه‌ر خاكی خۆیانن ده‌لیت ده‌بیت ئێوه‌ برون ئێمه‌ ئه‌و هیزه‌ جاشه‌ توركه‌ی لێداده‌نین؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە