کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەری شنگال

Saturday, 04/03/2017, 2:49


ئەوەی ئەمرۆ گوزەرا لەشەنگال، ئەوشەرە نارەوایەیە، لەخولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، کاتێک پرۆسەی ئاشتی کۆتایی پێهێنا،  تورکیا پەیامێکی لەڕێگای شەڕ و کاولکاری ئاراستەی کوردانی باکوری کرد، بەمەبەستی بەدەست هێنانی دەنگ و دژایەتی هەدەپە لەباکور بەوەش کورد لە سەدا ١٣ وە دابەزیەوە بۆ سەدا ١٠ ئەوکاتەی پرۆسەی ئاشتی پەک خرا، 
شەری ئەم جارەی شەنگالیش بەهاوکاری پارتی بۆسەر شەنگال ئاماژەکی رونە بۆ بانگەشەی تێپەراندنی دەستور لە تورکیا، ئەوەی لەهەڵبژاردنەکانی پێشو سودی بینی رەنگە ئەمجارە بۆی نەچێتەسەر، شەری ئەمرۆی شەنگال کە هێزێکی زێرەڤانی سەربەپارتی و خەڵکی خۆرئاوان دەرگای گەورە بەروی خەڵکی باشوردا دەکاتەوە، تەواوی دەرگاکان لەسەر پارتی دادەخات. 
چونکە هێزەکانی پاراستنی شەنگال (یەپەشە) هێزگەلێکی قارەمانن و هاوکار و هاوپەیمانی وڵاتانی جەنگی دژی داعشن ئەو لێدوانەی خوارەوەی.
{جەنەرال ستیڤن تاون سەند (وتەبێژی سوپای ئەمەریکا بۆ قەڵاچۆکردنی ئیرهاب) به‌ رۆیتەرزی راگه‌یاندوه‌:"گەورەترین درۆیە، تورکیا دژی داعش شەڕ ناکات، تاکە هێزێک بە هەموو توانایەکەوە شەڕی تیرۆریستان دەکات یەپەگەیە، ماوەی دوو ساڵە ئێمە چاودێری یەپەگە دەکەین، یەک هێرشی بۆ سەر تورکیا ئەنجام نەداوە، وێرای ئەو شەڕ فرۆشتنەی رۆژانە سوپای تورکیا بە بنکەو بارەگاکانی دەکات"۱} ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەمریکا هاوکاری راستەقینە کوردانی خۆر ئاوایەوە و ئەو هێزەی ئەمرۆش لەلایەن هێزێکی سەربەپارتی پەلامار دراون هێزێکی نزکی PYD لە خۆر ئاوا، بەمەش پارتی دەچێتە ئەوخانەیەی کە ئەمریکا دژایەتیان دەکات.
لەکاتێکدا ئەم شەرەی ئەمرۆ لەچوارچیوەی ئەم پلانەدێت کەتورکیا دای رشتوە بۆ لەناو بردنی گەلی کورد، تورکیاش ئێستا لەلایەن ئەمریکاوە وەک نەیار تەماشادەکرێت بە پێی لێدوانی سەرەوە، بەپێی ئاماژەکانیش، لێرەوە دەگەینە ئەوەی رەنگە ئەم جانگەی شەنگال خاڵی وەرگەرانی دەسەڵاتی هەرێم کۆتای هاتنی ستەم و چەوسانەوە بەمەش ئەم دەسەڵاتە لەکۆتای تەمەنیدایە.دوای ئەوەی وڵاتان لەبری هاوکاری دژایەتی و لەبری دەستگرتن شاپی دەدەن. لەبەر ئەوەی ئەم هەنگاوە زەربەی گەورەی لەستراتیجیەتی جەنگی دەدات لەلایەن هاوپەیمانان . 
ئەوەی کەگرنگە ئەوەیە تورکیا دەەوێت هەموو هەنگاوەکان بهاوێ بۆ ئەوەی ریفراندۆم بباتەوە، لەپاڵ ئەوەش نایەوێت رەقەی پایتەختی داعش بکەوێت. بەڵکوو دەیەوێت سەرنجی هێزەکان لسەر رەقە کەم کاتەوە، بەهۆی شەری شەنگال و هێرشەکانی بۆسەرمەنبەج. 
بەڵام ئەوەی لەهەمووی گرنگترە ئەوەیە ئەم شەرەی ئەمرۆ بۆسەر شەرڤانان لەلایەن هێزێکی پارتی بەناوی پێشمەرگەی خۆرئاوا، تەواوی قسەی هێزە شۆرش گێرەکانی خۆرئاوای بۆ جیهان و هاوپەیمانان سەلمان کە ئەم هێزە هێزێکە بۆ دروستکردنی شەرو پاراستنی بەرژەوەندی تورکیا دروست بوە نەوەک بۆ دژایەتی داعش،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە