بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


ئابوورى لێبراڵیزم

Saturday, 04/03/2017, 1:33


مەزهەبێکى ئابووریە و وادەبێنێت کە دەوڵەت نابێت ئیشو کارى پیشەسازى و بازرگانى سەرپەریشتى بکات . هەروەها مافى ئەوەى نیە دەستوربەداتە پەیوەندیە ئابووریەکانەوە کە دروست دەبێت لە نێوان تاکەکان و چینەکان یان نەتەوەکان دا . بەم مانایە زۆر جاران دەوترێت لیبراڵێەتى ئابوورى . وەها باوە باوەڕى ئابوورى لێبراڵیزم بەم لایەنانەوە بناسێنرێ . ئابووریى بازاڕ ئامرازى بەرهەم هێنان ئەهلى بێت و ڕێ بگیرێ لەوەى بازاڕ بخرێتە ژێر ڕکێفى سیاسەتەوە . بەڵام لە سەدەى بیستەمدا گۆڕانکاریى گرنگ هاتنە کایەوە . بەرەنگاربوونەوەى ئەوەى سیاسەت دەست بخاتە ئابوورى بازاڕەوە خەسڵەتێکە لە لێبراڵیزمى سەدەى بیستە مدا جێگێر بووە ،هەر لەم خاڵەشدا لێبراڵیزم زیاتر گۆڕانکاریى بەسەردا هاتووە بەر لە هەرشتێک دەبێ جۆرە جیاوازەکانى گۆڕانکارى لەیەک جیابکەینەوە لە سەرەتاى سەدەى بیستەمدا پشت کرایە باوەڕى (سیاسەتى دەست نەخستنە ناو ئابوورى بازارەوە ) لیبراڵیزم ئەو دەمە ڕووى خەباتى کردە بیرازى جڤاکى و قانوونى وەها کە چارەسەرى بۆ ئەنجامە جڤاکییەکانى ئابووریى بازاڕ بدۆزێتەوە و ڕێیان لێ بگرێ. گەلەکۆمەکیى نێو بازاڕِى کار ،ئەگەرچى دیمانەی ئابوورى بە مۆنۆپۆلى دادەنا و دەبا قەدەغە بکریت، لەلایەن لیبراڵیزمەوە سەلمێندرا .لە بیست و سییەکانى سەدەى بیستەمدا . لیبرالى وەک لە سوید مێتۆدى دیمانییەکیان داڕشت بۆ ڕێک کردنى هەڵگەڕانەوەى دۆخى ئابوورى واتە پێش گرتن لە هەڵەى ئابوورى .
 زووتر لیبراڵیزم باوەڕى وەها بوو کە( هەڵەى ئابوورى )شێوازێکى سروشتی یە بۆ خۆ دەرمان کردنى ئابوورى . ئەم دیمانە نوێیە نۆرەیەکى چالاکى دا بە دەوڵەت و سیاسەتمەداران کە دەستکارى دۆخى ئابوورى بکەن . ئەمیشیان لە ڕێى ڕێک کردنى بڕى پارەوە ، پاش شەڕى جیهانى دووەم ئەم سیاسەتە لە ئەوروپاى ڕۆژئاوا و تەنانەت لە ویلایەتى ئەمریکاش بە گشتى سەلمێندرا . واتە دەزگاى دەوڵەت کەوتە بەرهەم هێنانى خزمەتگوزارى و کاڵا ، ئەو دەزگایانەش بە پارەى باجى سەرکەوتە دەبران بەڕێوە . باج گرنتى سەرکەوتە دەکاتەوە دەست تێوەردانێکى فراوان لە دابەش بوونى ئەو داهات و سامانەى بازاڕ دەیدات . لیبرالان لەم خاڵەدا دووچارى گرفتێکى هەڵبژاردنى دژوار بوون . لەلایەک نەرێتى بیرى لیبراڵ،لە ناوەڕاستى ساڵانى (1850)وە داواى دەکرد تاکە کەسان دەرفەتى دەست پێکردنیان لە ژیاندا تاڕادەیەک وەک یەک هەموار بێ مەبەست لەمەشیان تەنها لایەنى دەرفەتى خوێندن نییە . هەر زوو میلل تەواو نزیک بوو لەوەى مافى میرات ڕت بکاتەوە. وە دیگوت مرۆڤ لە میراتدا دەبێ هەر ئەوەندەى بەرکەوێت کە خوێندن و گوزەرانى هەتا تەمەنى ڕسکان بۆ دابین بکات . نەک زیاتر ، لەلایەکى دیکەوە دەشێ بڵێین لیبراڵ گەشەسەندنى ئابوورى بە یەکەم ئامانجى ئابوورى خۆیان داناوە .مەرجى گەشەسەندنى ئابوورى ، بە دیدى لیبراڵ ، لەوەدا بوو کە دەست پێشخەرى و هەوڵدانى ئابوورى دەبێ خەڵات بکرێ. هەتا ئێستایش ، بۆ چارەکردنى ئەم دووڕیانە ئایدیۆلوژییە ، وا باوبووە گەشەکردنى ئابوورى بخرێتە پێش ڕێک کردنى ئابوورى . بڕوانە ئەم ڕاگواستەیەى ئایدۆلۆژیستى لیبراڵى ئەڵمانى . 
 (هەر بارەو ئەزموونى خۆى دەوێ ، ئایە هێزى بزوێنەرى چالاکیى ئەهلى هێندە بە نرخە بۆ پێشکەوتنى گشتیى ئابوورى کە ناچار ببین ، لەبەر ئەوەى چالاکە . بێدادیەکى بە ناچارى پەیوەستێتى پەسەند بکەین ، یان ئایە چڕبوونەوەى موڵکایەتى ئەهلى هێندە خەتەرناکە کە بەڕاستى دەبێ مەترسیى لە دەست چوونى بەشێک لەو زەبرە پەسەند بکەین لە پێناوى دابەشینێکى باشترى دەسەڵات و دادگەرییەکى فرەوانتر)) لیبراڵ چەمکى سەرەکى لە چەمکى تاکى ژیر کە خاوەنى ژیان و جەستە و ژیرى و کارى خۆیەتى لەسەر بنچینەى ئەم چەمکە زانستى ئابوورى ژیر دامەزراوە کە جیاوازى بوو لەگەڵ ئابوورى دەرەبەگایەتى هەڵوەشاوەدا . هەروەها زانستى سیاسەتى ژیریش دامەزرا لەسەر تێوەرى (پەیمان) کە جیاواز بوو لەگەڵ سیاسەتى سەرکوتکردنى داخوراو داڕزیودا . دواتر ئادەم سمیس هات کە دامەزرێنەرى لیبراڵیەتى ئابووریە . کە تیایدا داواى ئازادى ڕەها دەکات لە ساماندا بەبێ بوونى کۆت و بەند و دەستێوەردانى دەوڵەت . هەر یەک لە دیموکراسیەت و سەرمایەدارى دروست بوون لە میانەى ئەو لیبراڵیەتەوە . لە ڕۆحى هەردوو مەزهەبەکە و بنچینەى دروستبوونیان . کە وەرگیراوە لە دروشمى شۆڕشى فەڕەنسیەوە (ڕێگەبدە کار بکات ) کە ماناى ئازادى ئابووریە و (ڕێگە بدە تێپەڕێت ) لە ئازادى سیاسیدا . لیبراڵیەکانى ئەمڕۆ دەخوازن کە حکومەت چالاکیەکى زیاتر بنوێنێن لە ئابووریدا لە پێناو بەرژەوەندى گشتیدا . لە ڕاستیشدا ئەوان پشتیوانى لە حکومەت دەکەن لە بەرنامەکانى دابینکردنى دڵنیایى ئابوورى و کەمکردنەوەى ناخۆشى و کێشەکانى مرۆڤ دا . ئەو بەرنامانەش بریتین لە . بیمەى بێکارى . یاساکانى کەمترین کرێ . موچەى بەتەمەنەکان و بیمەى تەندروستى لێبراڵیەتى ئابوورى پەیوەندیەکى توندو تۆڵى هەیە لەگەڵ لێبراڵیەتى سیاسیدا . لیبراڵەکان لەو بڕوایەدان ئەو حکومەتەى کە بەکەمترین دەسەڵات حوکم دەکات ئەوە باشترین حکومەتە . و دەڵێن ئابوورى خۆى خۆى رێک دەخات ئەگەر وازلێهێنرا بە تەنها ئازادانە کاربکات . و وادەبینن کە ڕێکخراوەکانى حکومەت پێویست نین . ئەو ئازادیەى لێبراڵەکان داواى ئەکەن هەموو ئەم ئازادیانە دەگرێتەوە . ئازادى جوڵەى سەرمایە و بازرگانى ، ئازادى کار و ئازادى پەیمان بەستن ، ئازادى پیادەکردنى هەر پیشەیەک یان هەر چالاکیەکى بازرگانى بە پێڕەوکردنى دروشمە بەناوبانگەکەى شۆڕشى فەرەنسى پیشتریش باسمانکرد دەڵێت ((ڕێگە بەدە کار بکات ڕێگە بەدە تێپەڕێت ))ئەوەى دەسەڵاتى هەیە بەسەر گەمەى ئابوورى و داب و نەریتەکانیدا لە بازاڕى (پیشاندان و داواکارى ) بەبێ بوونى هیچ کۆت و بەندێکى حکومى یان سەندیکایى کرێکاریەکان . بۆ کرێکار هەموو ئازادیەک هەیە لە کاردا یان وازبهێنێت لەکارەکەى ، هەر وەک چۆن خاوەن سەرمایەش ئازادە لە هێشتنەوە یان دەرکردنى کرێکار دا و بەو نرخەى کەخۆى ئەیەوێت . وەک پێشتریش باسمان کرد لەدواى جەنگى جیهانى دووەمەوە تێگەیشتن بۆ لیبڕاڵیەتى گۆڕانى بە سەردا هات لە ئەنجامى ڕوودانى کێشە و تەنگژە ئابووریەکان و تێکچوونى بازاڕ وبڵاوبونەوەى بێکارى و سست بوونى ئابوورى لە ئەنجامى دەرکەوتن و کۆبونەوەى سەرمایە و قۆرخکردنى پیشەسازیە گەورەکان و ڕووخانى بنەماى خەرجى بە ئاڵتون و ... هتد . کەوایکرد دەوڵەت بێتە ناو مەسەلەکەوە بۆ بەرژەوەندى ئابوورى بەمەش ئایدۆلۆژیەتى لێبراڵى گۆڕانى بەسەردا هات بەوەى کە داواى کرد پێویستە دەوڵەت دەستوەربداتە ناو ڕێکخستنى بازاڕەوە .بەمەش قۆناغى لیبڕاڵیەتى کلاسیکى بەسەرچوو . بەوەى کە بانگەشەى بۆ ئەوە کرد کە بازاڕ خۆى خۆى ڕێک بەخات و بەمەش لیبراڵیەتێکى نوێ بەڵام بە هێز هاتە مەیدانەوە . پێدەچێت دیارترین پێشکەوتنى نوێ لیبراڵەتى سەردەم بێت لە (لیبراڵیەتى بەجیهان بوون) و لە ئاماژە فکریەکانى :
 گەڕانەوە بۆ لیبراڵیەتى کلاسیکى بێت وەکو چەمک . چونکە دیارترین سیماکانى بەجیهانیبون لە سوککردنى یان کەمکردنەوەى دەستوەردانى حکومەت لە گواستنەوەى ڕۆشنبیریە شارستانیەتەکان لە نێوان نەتەوەکاندا لەبەرئەوەى کێ لەڕووى ئابووریەوە بەهێز بێت ئەوا لەڕووى سیاسیشەوە بەهێزە . لەبەرئەوە ووڵاتانى ڕۆژئاوا بڕوایان بەو فەلسەفەیە هێنا لە ئەنجامى بینینى پاشماوەکانى سەرمایەداریەوە بەسەر گەلانى هەژاردا . و دەکرێت لەمیانەى گەمە ئابووریەکانەوە وڵاتانى بڕوخێنرێت یان گۆڕانکاریان تیادا بکرێت .ریشەى فکرى بە جیهانیبوون لە نەمانى سەروەرى ووڵاتان بەسەر سنورەکانیاندا و هاوڵاتیانیشیاندا. سەڕەراى نەمانى دەسەڵاتیان بەسەر سیستەمى ئابوورى ئازادیشدا کە لیبراڵیە کلاسیکیەکان داوایان دەکرد. سەرۆکى بانکى مەرکەزى ئەڵمانیا ((هناس تیتمار)) لە مانگى شوباتى ساڵى (1996) دا لەبەردەم یانەى ئابوورى داڤۆس لە سویسرادا دەڵێت ((زۆربەى کەسایەتیە سیاسیەکان تا ئێستاش درکیان بەوە نەکردووە کە ئەوان لەژێر چاودێرى بازاڕى دراودان . نەک هەر ئەوە ، بەڵکو ئەوان لە ئێستادا لەژێر دەسەڵات و هەیمەنەى ئەوە بازاڕەدان . و لە داهاتووشدا سەرکردەکانى دونیا خۆیان خاوەنى پارە دەبن و دەبنە کلیلدارى و دەزگاوانى دەزگا ئابووریە گەورەکان)) بە جیهانیبوون دامەزراوە لەسەر تێورێکى ئابوورى کە ئاماژەیەک لە شارەزایان و ڕاوێژکارانى ئابوورى بەبەردەوامى پێشکەش لێپرسراوانى سیاسى و ئابوورى دەکەن بە شێوەیەک کە باشترین بەرنامەیە ئەویش لە ((ئەوەى بازاڕ دەریدەدات باشە . بەڵام دەستوردانى دەوڵەت خراپە )) ئەمەش بە ئاشکرا گەڕانەوە و نۆژەنکردنەوەى لیبراڵیەتى کلاسیکیە دواى ئەو هەموو گۆڕانکاریانەوە ڕوویان دا لە دواى جەنگى دووەمى جیهانیەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە